رۆڵی رێكخراوە مەدهنییەكان NGO لە بەهێزكردن و تواناسازیی ئافرەت . . . . ئیراد منوچر سان ئەحمەد

رۆڵی رێكخراوە مەدهنییەكان NGO لە بەهێزكردن و تواناسازیی ئافرەت . . . .   ئیراد منوچر سان ئەحمەد
پڕۆگرامی هاوبەشیكردن لە هەر هەوڵیك كە لەلایەن دەسەڵاتدرانی دەوڵەت و NGOs پێكەوە لە پێناو ژیانێكی باشتر بۆ تەواوی كۆمەڵەكە لەگەڵ بەشداریكردنی چالاكانەی ئەندامانی كۆمەڵەكە.
چەمك و جەوهەری توانامەندسازی پرۆسەی لەخوارەوە بۆ سەرەوەیە، لە بری ئەوی دابنرێت لە ستراتیژی لە سەرەوە بۆ خوارەوە.
تێگەیشتن لە چەمكی توانامەندسازی لەم رێگەیەدا مانای وایە دەزگاكانی گەشەپێدان ناتوانن گەشەپێدانی ئافرەتان مسۆگەر بكەن، بەڵكو دەبێت ئافرەتان خۆیان خۆیان بەهێز بكەن. دەزگاكانی گەشەپێدان وەك NGOs لە دۆخێكی دیاریكراودا دەتوانن رۆڵ ببینن لە توانامەندكرنی ئافرەتان و كارئاسانیكردن بۆیان، دەتوانن دڵنیا بن كە پڕۆگرامەكانیان بۆ توانامەندسازیی ئافرەتان بەسوودە لە رێگەی هاندان بۆ بەشداریكردن، گەشەپێدانی كارامەیی و دەبێت توانای بڕیاردان و كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوەكانیان هەبێت.
هاینارد و ڤیرچور لەساڵی 2001 ئەوەیان دوپات كردۆتەوە كە توانامەندسازی دەبێت پرۆسەیەك بێت بۆ گەشكردنی كارامەییەكانی دانوستان لە خوارەوە بۆ سەرەوە لەگەڵ ئامانجی سەرەكی كە گەیشتنە بە یەكسانی لە دابەشكردنی دەسەڵاتدا. بە مانایەكی دیكە توانامەندسازیی ئافرەتان هەوڵێكە بۆ چارەسەركردنی پەیوەندییە نایەكسانەكانی دەسەڵات و بەرهەمهێنانی مۆدێلێكی نوێی گەشەپێدان.
رۆناڵد لە ساڵی 1997پێناسەی توانامەندسازی كردووە، وەك پرۆسەی لە خوارەوە بۆ سەرەوە و ناتوانرێـت لە سەرەوە بۆ خوارەوە دابنرێت. ئەو پرۆسەیە كە هەوڵدەدات بۆ بەشداریكردنی پەراوێخراوەكان و بێتواناكان كە ناتوانن بە شێوەیەكی كاریگەرانە بەشداریان بكەن، ئەگەر نەهجی لە سەرەوە بۆ خوارەوە پیادە بكرێت. توانامەندسازی ناتوانرێت لە دەرەوە بسەپێندرێت، هەرچەندە هاوكاریی دەرەكی گونجاوە و هاندانی دەبێت. كە داواكاری نەهجێكی ئاسانكار و هەڵوێستی رێزگرانەیە كە دڵنیایی بدات خەڵك لەوەی كاریان لەگەڵدا دەكات. فەرمانەكانی NGOs
لەم بەشەدا گفتوگۆ لەسەر كارەكانیNGOs دەكرێت، كە دەست كەوتووە و دوای پێداچوونەوە بە چالاكییەكانی NGOs و لێكۆڵینەوە لە دیدو پەیامەكانیان. لەم لێكۆڵینەوەدا چوار فەرمان خراوەتەڕوو كە بریتین لە:
گەشەپێدانی توانای تاك، فەرمانە فێركاری و رۆشنبیریەكان، بنیادنانی وشیاری و كۆكردنەوەی ئافرەتان بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكان.
1- گەشەپێدانی توانای تاك، گرنگی دەدات بە پێویستیی گەشەپێدانی توانا شاراوەكانی ئافرەتان، NGOs هەندێ رۆڵ و چالاكییەكانی دیاریكردووە وەك گەشەپێدانی تاك وەك رێزگرتنی خود، بڕیاردان دەربارەی خۆیان و خێزانەكانیان، كە ئەمەش دەبێتە هۆی دیاریكردنی كەسایەتیی ئافرەتان .
2- فەرمانە فێركاری و رۆشنبیرییەكان، ئەو پڕۆگرام و پڕۆژانە دەگرێتەوە كە رێكخراون لەلایەن NGOs بۆ گەشەپێدان و توانامەندسازیی ئافرەتان. بە واتایەكی دیكە زۆرێك لە رۆڵ و چالاكییەكان دەگرێتەوە، وەك پڕۆگرامە رۆشنبیرییەكان و فێركردنی كارامەیی لە زەمینە جیاوازەكاندا كە لەلایەن NGOs ئەنجام دەدرێت.
3- بنیادنانی وشیاریی كۆمەڵ، گرنگی دەدات بە زیادكردنی زانیاریی ئافرەتان دەربارەی حاڵیان لە ناو كۆمەڵ و كۆمەڵگە لە رێگەی ئەنجامدانی چالاكییەكانی NGOs، كە دەبێتە هۆی بەزركردنەوەی ئاستی وشیاریی ئافرەتان و كۆكردنەوەی زانیاریی زیاتر دەربارەی خۆیان و گرفتەكانیان و دۆزینەوەی رێگا چارەكان بۆ گرفتەكانیان.
4- فەرمانی كۆكردنەوەی ئافرەتان بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكان و كۆكردنەوەی ئافرەتان كە هانیان بدات بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە پڕۆژەكان كە رێكخراوە لەلایەن كۆمەڵەكەوە. ئافرەتانیش لە رێگەی بەشداریكردن لە پڕۆژەكانـدا ئەكتیڤ دەبن و دواتر دەتوانن لە ناو كۆمەڵ و كۆمەڵگەدا رۆڵی گرنگ ببینن.
دەرئەنجام و گفتوگۆ
دەرئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوە دەخاتەڕوو كە NGOs بەشداری دەكەن لە توانامەندسازیی ئافرەتان و دەتوانن رۆڵی گرنگ ببینن لە كۆمەڵەكەدا بۆ باشتركردنی ژیان و حاڵیان كاتێك نەهج و ستراتیژییەكان بەكاردەهێنن وەك لە خوارەوە بۆ سەرەوە، هەروەها هاوبەشیكردن لە سەرەوە بۆ خوارەوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی (فۆنجۆن ڵی 2001) لە وڵاتی كامیرۆن و (كاملا راج 2011) لە وڵاتی ئێران، رێگە، یان ستراتیژیی لە خوارەوە بۆ سەرەوە كاریگەرە بۆ ئاراستەكردنی توانامەندسازیی ئافرەتان. چونكە ئافرەتان دەتوانن گرفتەكانیان دەستنیشان بكەن و چارەسەریان بۆ گرفتەكانیان هەبێت، لە رێگەی رێكخستن و بەشداریكردنی پێكەوە لەو چالاكییانەی كە گەشەی پێدراوە لەلایەن NGOs و حكومەت و لایەنەكانی فەراهەمكردنی هاوكاری كە تەنیا رۆڵیان وەك ناوەندێكی راوێژكاری دەبێت.
بە مانایەكی دیكە رۆڵی كاریگەر لە گەشەپێداندا تەنیا كۆمەڵەكە خۆی بووە، ئەمەش لەلایەن سەرچاوە چاپ كراوەكانەوە پشتیوانی لێ كراوە.
هاوشێوەی ئەوە(ئۆكزاللا و بایدین) لە ساڵی 1997 تێبینییان كرد كە توانامەندسازی لە جەوهەردا پرۆسەی لە خوارەوە بۆ سەرەوە لەوەی كە دابنرێت لە ستراتیژیی لە سەرەوە بۆ خوارەوە. هەروەها ئەمە پشتگیری دەكرێت لەلایەن لێكۆڵینەوەی (هاینارد و ڤیرچور) لە ساڵی 2001 كە جەختیان كردۆتەوە لەسەر ئەوەی توانامەندسازی دەبێت پرۆسەیك بێت بۆ گەشەپێدانی لێهاتوویی دیالۆگ لە خوارەوە بۆ سەرەوە.
لە روانگە و رۆشنایی ئەو لێكۆڵینەوانە و ئەو بەدواداچوونانەی كراوە، كە لەم لێكۆڵینەوەیەدا خراوتەڕوو، باشترین نەهج و ستراتیژ كە بەكاربهێنرێت لە هەرێمی كوردستان بۆ توانامەندسازیی ئافرەتان، نەهجی لە خوارەوە بۆ سەرەوەیە، چونكە ئەم نەهجە بەشداریكردن تێیدا ئەكتیڤ و دینامیكییەو تاك خۆی بڕیاردەدات و بەرزترین ئاستی توانامەندسازی بەدەست دەهێنێت.
لە دەرەنجامدا ئەم لێكۆڵینەوەیە لەو بڕوایەدایە كە توانامەندسازیی ئافرەتان كلیلی ستراتیژیی پرۆسەی گەشەپێدانە، كە دەتوانرێت لەو رێگەیەوە پێگەی ئافرەتان باشتر بكرێـت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە رۆشنبیری و تەندروستی و هەلە ئابوورییەكان كە ئەمانە ئامانجی باڵان بۆ ئافرەتان و دەبێت پشتیوانییان لێ بكرێت، بۆ بەهێزكردنی توانای بڕیاردان و زانیاری و كارامەیی و باوەڕبەخۆبوون بۆ ئەوەی ببێتە هاوكارێكی تەواو لە پرۆسەی گەشەپێداندا.
لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی NGOs سیمایەكی نوێی كاركردنیان هەیە بۆ باشتركردنی پێگە ئافرەتان، ئەوەشی لەم لێكۆڵینەوەیە دەست كەوتووە، ئەوەیە كە توانامەندسازیی ئافرەتان لە رێگەی لە خوارەوە بۆ سەرەوە زیاترە لە دوو رێگەكەی دیكە لە پرۆسەی توانامەندسازیی ئافرەتاندا، ئەمەش مانای وایە لە نیۆ ئەو رێگایانەی كە NGOs گرتوویانەتە بەر، ریچە و رێگای لە خوارەوە بۆ سەرەوە زۆرترین كاریگەری بۆ بەدەستهێنانی توانامەندیی تاك و كۆمەڵ هەیە.
Top