رۆڵی رێكخراوە مەدهنییەكان NGO لە بەهێزكردن و تواناسازیی ئافرەت
January 21, 2019
کۆمەڵایەتی
لە لێكۆڵینەوەی (ۆناڵد 1997) بۆ بەهێزكردنی تاك، ئەم رەگەزانە لەخۆ دەگرێت: رێزگرتن لە خود، تونای بڕیاردان، كۆنتڕۆڵی ژیان.
1-رێزگرتن لە خود، ئاماژەیە بە حوكمی تاك بۆ خۆی دەرئەنجامی پرۆسەی خودهەڵسەنگاندنی لەسەر بنەمای لێهاتوویی و ئەو تایبەتمەندییانەی كە بەرهەمی هێناوە لە دەرئەنجامی رۆشنبیری بە ئەندازەیەكی دیاریكراو.
2-توانای بڕیاردان ئاماژەیە بۆ توانای خەڵك لە دیاریكردنی ئامانجە تایبەتییەكان و كاركردن بۆیان و بڕیاردان لە رێگەی بیركردنەوەی رەخنەگرانە.
3-كۆنتڕۆڵی ژیان، ئاماژەیە بۆ كاریگەریی رەوشەكان، بەوەی كە ئایا تاك دەتوانێت رووداوی خوازراو بەرهەم بهێنێت، یان دووربكەویتەوە لە كۆمەڵ لە رێگەی كارەكانیاوە.
لە بەهێزكردنی كۆمەڵ لە روانگەی مۆدێلەكەی (رۆناڵد1997) تاكەكان پیادەی توانا و سەرچاوەكانیان دەكەن لە رێگەی هەوڵێكی بەكۆمەڵ بۆ گەیشتن بە پێداویستییەكان. لە رێگەی ئەم جۆرە بەشداریكردنەوە، تاكەكان پشتیوانیی بەهێز بۆ یەكتری دابین دەكەن، قەیرانەكان دەستنیشان دەكەن لە ناو كۆمەڵەكەداو دەستكەوتی زیاتریان دەبێت لە كاریگەریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی لە كوالیتیی ژیان لە ناو كۆمەڵەكەدا.وەك ئاماژەی پێكردووە بەهێزكردنی بەكۆمەڵ ئەو تاكانە دەگرێتەوە كە پێكەوە كار دەكەن بۆ بەدەستهێنانی كاریگەریی گەورەو زیاتر لەوەی بەدەستی دەهێنن، ئەگەر بە تەنیا بن.
لە واقیعدا بەهێزكردنی كۆمەڵ پەیوەندییەكی توندی هەیە بە ئاستی كەسێتی، لەبەر ئەوەی بە بێ بەهێزكردنی ئاستی كەسێتی، زۆر گرانە بۆ تاكێك كە لە كۆمەڵدا چالاك بێت.
بەهێزكردنی كۆمەڵیش چەند رەگەزێك دەگرێتەوە: وەك كاركردن پێكەوە، بەشداریكردن لە پڕۆگرامەكانی NGOs و وشیاریی كۆمەڵ.
1-چەمكی كاركردن پێكەوە ئاماژەیە بۆ ئەو تاكانەی كە گرنگی دەدەن بە كاركردن لەگەڵ كەسانی دیكە لە زەمینە جیاوازەكاندا، بۆ هاوبەشیكردنی لێهاتوویی و زانیارییەكانیان.
2-چەمكی بەشداریكردن لە پڕۆگرامەكانی NGOs پەیوەستە بە بەشداریكردن لەو پڕۆگرامانەی كە رێكخراوە لەلایەن NGOs بۆ باشتركردنی رەوشەكانی ناو كۆمەڵەكە.
3-وشیاریی كۆمەڵ ئاماژەیە بۆ وشیاریی ئافرەتان دەربارەی رۆڵ و پێگەیان لە ناو خێزان و كۆمەڵ و كۆمەڵگەدا.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان، توێژەران و زانایان ئەوەیان خستۆتەڕوو كە رێكخراوەكانی NGOs دەتوانن رۆڵیان هەبێت لە كارئاسانیكردن بۆ پرۆسەی توانامەندسازیی ئافرەتان. زۆرێك لە دەزگاكان وەك دامودەزگا حكوومییەكان و ناخۆیی و NGOs نێودەوڵەتییەكان و بانكی جیهانی WorldBank دەتوانن هاوكاریی ئافرەتان بكەن بۆ باشتركردنی ژیان و توانامەندكردنیان.
(ئەگبولا لە ساڵی 1994) وا پێناسەی NGOs ی كردووە كە تایبەتن، خۆبەخشن، رێكخراوی بێ قازانجی سەربەخۆن لە هەردەوڵەتێك بێت و دارایی و فەندیان لە رێگەی بەخشینی تاكەكان، یان كۆمپانیاكانەوە دەبێت، باجیش دەسەپێنن بەسەر ئەندامەكانیان و كۆمەك و هاوكارییان لە دەوڵەتەكان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانەوە دەبێت. بەتایبەتی كار بۆ بەهێزكردنی هەژاران و پەراوێزخراوەكان دەكەن، بۆ ئەوەی هانی خەڵك بدەن كە خۆیان بڕیار بدەن، ببنە هۆكارێك لە بری ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت وەك گرووپێكی بەئامانج گیراو، یان وەرگرە.
ئامانجی سەركی لە NGOs بەهێزكردنی ژنانی بێتوانا و دۆزینەوەی توانا شاراوەكانیانە بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات بۆ بەشداریكردن لە گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری بۆ باشتركردنی پێگەیان لە ناو كۆمەڵگەدا.
ژمارەیەكی زۆر پڕۆگرام و رێگا و رێكار هەیە بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵ، كە بە هۆی NGOs دەتوانن پیادەی بكەن، وەك بنەماكانی نەهجی (لە خوارەوە بۆ سەرەوە) بۆ نەهجی لەسەرەوە بۆ خوارەوە، وە لە قەیرانەوە بۆ هاوكاریی تەكنیكی و هاوكاریی خود و نەهجی توانامەندسازی. لەگەڵ ئەوەشدا (كۆنیر لە ساڵی 1986) پۆلینی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی كردووە بۆ سێ ئاست، لەسەر بنەمای پڕۆگرام و نەهج: لەسەروە بۆ خوارەوە، لە خوارەوە بۆ سەرەوە و هاوبەشیكردن.
لە نەهجیان پڕۆگرامی لەسەرەوە بۆ خوارەوە چالاكییە سەرەكییەكان لەلایەن دەوڵەت، یان دەسەڵاتەوە ئەنجام دەدرێت. واتە لەلایەن دەوڵەتەوە بەڕێوەدەبرێت و ئەندامەكانی كۆمەڵەكە نادیارن.
لەم رێگاو نەهجەدا دەزگای گەشەپێدان دەستی باڵای هەیە لە كۆنتڕۆڵكردنی هەوڵەكانی گەشەپێدانی كۆمەڵەكە لە كاتێكدا تاكەكان توانای بڕیاردانیان نییە بۆ ئەنجامدانی كار بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵەكەو ئەو كاتە پێویست دەكات دەوڵەت و دەزگا پەیوەندیدار پرۆسەی گەشەپێدان بگرنەئەستۆ لە ماوەیەكی دیاریكراودا بۆ باشتركردنی وشیاری و زانین و لێهاتووییەكانیان كە گرنگە بۆ پشتبەستن بە خود. ئەمەش بنەمایەكی مەنتقییە و بەهانەیەكە نەهجی لە سەروە بۆ خوارەوەی بەكارهێنراوە لەلایەن دوڵەت و دەزگا حكوومییەكان.
هەندێ لە كاركەران لە بواری گەشەپێدان نەهجی لە خوارەوە بۆ سەرەوەیان ناساندووە بۆ كەمكردنەوەی باڵادەستیی نەهجی لە سەروە بۆ خوارەوە و زیادكردنی بەشداریپێكردنی كۆمەڵایەتی.
نەهج یان رێگای لە خوارەوە بۆ سەرەوە، جەخت لەسەر بەشداریی كۆمەڵایەتی، بزووتنەوە جەماوەرییەكان و بڕیاردانی ناوخۆیی دەكاتەوە، ئەمەش كارئاسانی دەكات بۆ بەشداریكردنی گرووپە بەئامانجگیراوەكان لە جێبەجێكردنی چالاكییەكانی گەشەپێدان، كە دەرئەنجام دەبێتە هۆی گەشپێدانی بەشداریكردن.
رێگای لە خوارەوە بۆ سەرەوە پێناسە و كارا كراوە لە روانگەی كۆمەڵێك لە ئاماژەپێدەر وەك: 1- هەوڵەكانیNGOs بۆ بنیادنانی وشیاری. 2-بەشداریكردنی خەڵك لە پڕۆژەكاندا. 3-هەوڵەكانی NGOs لە بنیادنانی دامەزراوە جەماوەرییەكان.
ئەوەی پەیوستە بە بنیادنانی وشیاری، ئەو گفتوگۆ بەرفراوانەیە لە نێوان NGOs جەماوەرییەكان كە گرنگی دەدات بەوەی كە پێویستە خەڵك وشیار بێت لە گرفتەكانیان و بەشداری بكەن لە بەرپرسیارێتی بۆ سوودی كۆمەڵەكەیان.
كۆكردنەوەی خەڵك بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكان ستراتیژییەكی دیكەی گرنگە كە NGOsپشتی پێ دەبەستێت. واتە تەنیا هانی خەڵك نادات بۆ بەشداریكردن لە چالاكی و پڕۆگرامەكان و جێبەجێكردنیان، بەڵكو كۆكردنەوەی سەرچاوەكان بە شێوەی نەقدی نەوعی دەبێت و قەناعەتی خەڵكیان بۆ دروست دەكات دەربارەی پێویستی و گرنگیی پشتیوانییە جەماوەرییەكان.
لە نەهج، یان ستراتیژیی هاوبەشیكردن، رێكخراوەكانی گەشەپێدان دەگەڕێن بەدوای تێگەیشتن لە گرفتە ناوخۆییەكان و دۆخەكان. لە چارەسەركردنی گرفتەكاندا بڕیار و پلانەكان بە یەكەوە دادەنێن. هەردوو كۆمەڵەو دەزگاكە بەشداری بەرچاو دەكەن كە پێویستن بۆ ئەنجامدانی چالاكیی گەشەپێدان.