مامۆستایان: ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی پاڵێوراوانی لیستی 183ی پارتی کوردستانێکی به‌هێز بونیاد ده‌نرێت

مامۆستایان:  ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی پاڵێوراوانی لیستی 183ی پارتی کوردستانێکی به‌هێز بونیاد ده‌نرێت
په‌روه‌رده‌ گرینگترین رۆڵی له‌ گه‌شه‌ و پێگه‌یاندن و پێشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌یه‌، مامۆستایانیش له‌و بواره‌دا پشکی شێرێان به‌ر ده‌که‌وێت. مامۆستا له‌ هه‌ر وڵاتێکدا به‌رچاوی قوتابی به‌ تیشکی زانست رووناک ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام مامۆستا له‌ کوردستانێکی بێ کیان و بێ ده‌و‌ڵه‌تدا ئه‌رکی سه‌رشانی گه‌لێک قورستره‌ و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خستنه‌ڕووی سته‌می سته‌مکاران ده‌ر حه‌ق به‌ میلله‌ته‌که‌شی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی، بۆیه‌ ده‌بێت زۆر دڵسۆزانه‌ و راستگۆیانه‌ لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌بات و شۆڕش به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌ی و قوربانییانی میلله‌ته‌کی بۆ قوتابیانی خۆی هه‌ڵبداته‌وه‌، ئێستاش که‌ هه‌ڵبژاردنێکی چاره‌نووسساز بۆ دروستکردنی کوردستانێکی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت، مامۆستایانی کوردستان ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی پارتی دیموکراتی کوردستان و جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ته‌نیا له‌ سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆکی پارتی و لیستی پاڵێوراوانی پارتی بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کرێت کوردستانێکی به‌هێز بونیاد بنرێت.
مامۆستا رووناك شێخ سدیق:
دەنگ دەدەم بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆی سەرەكیی ئه‌و بڕیاره‌شم ئه‌وه‌یه‌ که‌ لیستی پارتی له‌ قوتابیانی رێبازە پیرۆزەكەی بارزانیی نه‌مر پێکهاتووه‌. هەروەها لە بەر متمانه‌ی زۆرم به‌ سه‌رۆک مسعود بارزانی لیستی پارتی هه‌ڵده‌بژێرم، هه‌رچه‌ند چەندین جار لە پۆستەكەم که‌ سه‌رپرشتیاری په‌روه‌رده‌ییه له‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ دەركراوم، ئه‌وه‌ش ته‌نیا لەبەر پارتی بوونم بووه‌. 31 ساڵه‌ مامۆستام و بستێک زه‌وییان پێ نه‌داوم، له‌ به‌ر خاتری جەنابی سه‌رۆک و پارتی فیداکاریمان کردووه‌ و ئەو ناعەداله‌تییەشمان له‌ بەرپرسانی سلێمانی ته‌حه‌مول کردووه‌، که‌ لە بەرامبەر پارتییە دڵسۆزەكان لەم شارەدا ده‌یکه‌ن، باکیشمان نییه‌ و ده‌نگیشمان هه‌ر بۆ سه‌رۆک بارزانی و لیستی پارتییه‌ و دڵنیاین پارتی هه‌رجێ زیاتر به‌هێز بێت، کێشه‌کان زووتر چاره‌سه‌ر ده‌کرێن.

مامۆستا سامان ئەحمەد:
تەنیا لەبەر خاتری جەنابی سه‌رۆک بارزانی ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌م. جەنابی سەرۆك خۆشه‌ویستی گه‌له‌ و له‌ به‌ر هەندێك بەرپرسی دز و گەندەڵ و كوتلەباز نابێت گه‌له‌که‌ی نائومێد بێت، دڵنیام جه‌نابیان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی بۆ چاکسازی هه‌یه‌، بۆیه‌ پەیامم بۆ خەڵك و بۆ كادرە دڵشكاوەكانی پارتی ئەوەیە كە لە رۆژی ۳۰/۹بە هیزێكی نوێوە پێكەوە بچین دەنگ بە لیستی 183ی پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانێكی بەهێزمان هەبێت و بتوانین لە بەردەم هەموو مەترسییەكانی سەر هەرێم بوه‌ستین و بیڕه‌وێنینه‌وه‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که‌ هەر مامۆستا كێشەی مووچەی نەبوو، هەموو فەرمانبەران كێشەی مووچەیان هەبوو، بەڵام دۆخی ئابووریی هەرێم نەكەوتە ئەو دۆخەی ئێستای ئێران و توركیاوە، بەڵام ئەو كولتوورە حزبییە وای كردووە، مامۆستا ئەگەر حزبەكەی لە دەسەڵات نەبێت، یان وەزیرەكەی سەر بەو حزبە نەبێت، بەو شێوەیە بیر نەكاتەوە. ئێساش که‌ هەرێم بە تەواوی جومگەكانیەوە كەوتۆتە ژێر ئیراهبێكی فكری بە وەزارەتی پەروەردەشەوە كە پەروەردەكردنی منداڵەكان و نەوەی داهاتووی له‌ ئه‌سیۆدایه‌، پێویسته‌ متمانه‌ به‌ پارتی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ئیرهابه‌دا زاڵ بێت. پارتی بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی تاكە حزبە لە هەوڵی كوردستانێكی بەهێز و ئاوەداندایە، بۆیه‌ ده‌نگمان هه‌ر بۆ پارتییه‌.

مامۆستا زانا سورچی:
خۆم و خانەوادەكەم و ئەو كەسانەی كەوا پەیوەندییان لەگەڵم هەیه‌ و لێم نزیکن، هه‌موومان ده‌نگ به‌ پارتی ده‌ده‌ین. هه‌موو هاووڵاتییه‌کیش له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ که‌ بۆ بەرقەراربوونی یاسا بۆ ئارامی و ئاوەدانی و خوشگوزەرانی و بۆ لەناوبردنی دەستی دەرەكیی لە كوردستان پێویسته‌ دەنگ بە پارتی بدەن. پەیامی هەموو كوردێكی دڵسوز ئەوەیه‌ که‌ دەنگ بە لیستی 183ی پارتی بده‌ن و منیش ده‌نگ بەو كاندیدەی لیستی پارتی ده‌ده‌م كەوا زیاتر له‌ هه‌موویان لەلای من شایسته‌ی ده‌نگدانه‌ م مامۆستایانیش وشیارن و دەزانن هەر پارتییە پارێزگاری لە مافیان دەكات و هەموویان دەنگ بە لیستی 183 ده‌دەن.

مامۆستا هندرێن فەیزوڵا:
بەڵێ، دەنگ بە لیستی پارتی دەدەم. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئەم لیستە داكۆكی لە مافی نه‌ک مامۆستا، به‌ڵکوو داکۆکی له‌ مافی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانیه‌وه‌ ده‌کات. لیستی 183ی پارتی لیستی داكۆكیاره‌ لە ناساندنی كورد بە گشت میللەتانی دونیا بە سەرۆكایەتی پارتی و بارزانی خه‌بات بۆ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کات، بۆیه‌ داواكارم لە گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگه‌ و بەتایبەت چینی مامۆستایان که‌ دەنگ بە لیستی 183 بدەن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌هێزه‌وه‌ داكۆكی لەمافەكانمان بکه‌ن.
سالار مەلا قادر بەڕێوەبەری قوتابخانەی خەلیفانی سیدەكان:
من وەك مامۆستایەك دەنگم بۆ لیستی پارتیمان (پارتی دیموكراتی كوردستان)ه‌، ئەو پارتەی خاوەنی خۆشگوزەرانی و ریفراندۆم و تۆماركردنی داستان و شۆڕش بەرخۆدانە، خاوەنی داستانی پردێ و سحێلاو دوژمن بەزێنەكانە، بێگومان هەر ئەو پارتەیە ئاشتی و ئاوەدانی دێنێته‌كایەوە و میللەتی كورد ده‌گەیێنێتە كەناری ئارامی، دڵنیام لەسایەی ئەم پارتەو سەركردایەتیی ئەم پارتە گەلی كورد دەگاتە ئاواتی چەندین ساڵەی لەمێژینەی، مێژووش شاهێدی خەباتی ئەم پارتەیە لە بڕیاردان ـ جگە لەوە یەكەم حزبە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە رابردوو تا ئێستاش هیچ كاتێك خۆی بۆ دوژمن نەچەماندووه‌ته‌وە و بەردەوامە لە دیاریکردنی چارەنووسی کورد و مافی رەوای دۆزی كورد، وێڕای لەدەستدانی هەزاران رۆڵەی قارەمان لەپێناو ئازادی و خاك و وڵاتەكەی، بۆیە دەنگ دەدەم بە لیستی ۱۸۳ی پارتی تاكو میللەتی كورد لە ژێر چەتری ئەم پارتە بحەسێتەوە و لە دەست شۆڤینی و كوردكوژەكان رزگارمان بێت.


مامۆستا پەیمان تەها:
دەنگم بۆ لیستی 183ی پارتییە، پارتی وەكو خوێن لە نێو دەمارەكانی جەستەمدایە، پارتی بەوە ناسراوە باوكی فەقیر و هەژارانە و لە سایەی پارتی كورد گەیشتە ئەمڕۆ كە بە سەربەرزی بژی، داواكارم لە هەموو هاوپیشەكانم رۆژی دەنگدان بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، ئەو پارتەی كە تا ئەمڕۆش سەرۆكەكەی خۆی بە پێشمەرگەی نیشتمان و خزمەتكاری میللەت دەزانێت.
Top