هونەرمەندان: دەنگدان بە پارتی زامنی پاراستنی مافەكانمان، بۆیە دەنگدان بە لیستی 183 ئەركی سەرشانمانە

هونەرمەندان: دەنگدان بە پارتی زامنی پاراستنی مافەكانمان، بۆیە دەنگدان بە لیستی 183 ئەركی سەرشانمانە
میللەتەكەمان لە بەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازدایە بۆ پەرلەمانی كوردستان، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە (183) بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە دەكات بە دروشمی (بونیادنانی كوردستانێكی بەهێز)، سەروەری و دەستكەوتەكانی پارتی بە درێژایی مێژوو گەواهیدەری ئەوەن كە ئەم پارتە بە رابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی و پشت ئەستوور بە رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر هەمیشە كاری كردووە بۆ گەیشتنی گەلی كوردستان بە ئاوات و خەونەكانی، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و ئاوەدان كردنی كوردستان لە كارە لە پێشینەكانی پارتی بووە، گۆڕینی ریفراندۆم لە خەونێكەوە بۆ واقع و دەنگدان بە سەربەخۆیی كوردستان یەكێكە لە دەستكەوتە هەرە پیرۆزەكانی پارتی، هونەرمەندانی كوردستان بەم شێوەیە باس لە گرنگی هەڵبژاردن و دەنگدان بە لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.
جوان بەدرخان:
دەنگدانبەپارتیئەركیسەرشانمانە
هەموو كەسێك مافێكی سروشتی و یاسایی و سیاسیی خۆیەتی كە بەشداریی بكات لە هەڵبژاردنەكان و دیاریكردنی ئەو كەسانەی كە شایەنی ئەوەن نوێنەرایەتی بكەن و خەونەكانیان بهێنێتە دی بەتایبەتی بۆ گەلی كوردستان، ئەگەر لە مێژوو و بەرنامەی لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی كوردستان بروانین دەبینین كە پارتی خاوەن سەروەرییەكی بێشومارە لە خزمەت كردنی گەلی كوردستان، پارتی بوو كە هۆكاری مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و گەڕاندنەوەی كەرامەتی تاكی كورد بوو، هەر پارتیشە زامنی پاراستنی دەستكەوتەكان و گەیاندنی گەلی كوردستانە بە كەناری ئارامی، بۆیە دەڵێم دەنگدان بە لیستی پارتی ئەركی سەرشانی هەموو تاكێكی كوردستانە بە جیاوازی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان.

هونەرمەند کامەران عەبدولرەحمان:
بۆبەدیهێنانیخەونەكانماندەنگدەدەینبەلیستیپارتی
183 لیستی گەلمانە لیستی رێبازی چاو و دڵمانە بە دەنگ جەماوەر بکەن ئاسوودە بۆ پارتیمان و کاکە مسعودە جێی شانازییە ورەی دەنگدانە بۆ خاک و گیانی گشت شەهیدانە.
سڵاو لە هەموو هەواداران و دۆستان و هەڤاڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەر شوێنێک بن، ئومێدەوارین کە دەنگدانی ئەم جارە ببێتە هۆی سەقامگیری زیاتر و ئارامی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە، ببێتە هەوێنی ئاشتی، ئاوەدانی و یەکریزی ماڵی کورد، ببێتە هۆی جۆشدان و هاندان بۆ هاتنەدیی خەونی لە مێژینەی گەلی کوردستان کە بریتییە لە سەربەخۆیی و درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان، بۆیە داوا لە هەموو لایەنگرانی پارتی دیموکراتی دەکەم کە لە رۆژی دەنگدان بە جۆش و خرۆش و گیانی کوردایەتییەوە روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بە لیستی ژمارە ١٨٣ بدەن بە هیوای سەرکەوتن بۆ لیستەکەمان.


خانمە هونەرمەند ئالین:
پێویستەدەنگبەوكاندیدانەبدرێتكەلەرێگەیانەوەوڵاتلەهەموولایەكەوەدەبوژێتەوە
هەڵبژاردن سەرەتاییترین مافی هەر كەسێكە كە لە چوارچێوەی وڵاتدا دەژیت و هۆكارێكە بۆ دیاركردنی ئەو كەسانەی كە هاووڵاتییان متمانەی خۆیان بە كەسە بدەن كە بەشایەنی ئەوەیان دەزانێت نوێنەرایەتییان بكات سوپاس بۆ خوا ماوەی چەندین ساڵە لە باشووری كوردستان لە رێگای هەڵبژاردنەوە نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندگیرێك لە نێوان حكومەت و هاووڵاتیان و داخوازی و ئاواتەكانیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیەنێت. بێگومان بەشداری كردن لە هەڵبژاردن ئەرك و مافە لەسەر هاووڵاتی و لە رێگای بەشداری هاووڵاتیانەوە جارێكی بۆ دۆست و دوژمنانی دەسەلمێنین كە ئێمە میللەتێكی ئازادیخواز و خاوەن مافێكی رەواین و بە ئاشتی هەوڵ دەدەین ئەم مافە بەدەست بهێنین، بۆیە من داوا لە گشت هاووڵاتیانی باشووری كوردستان دەكەم كە بە حەماسەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن و بە قەناعەتێكی تەواوی دوور لە هەست و سۆزەوە دەنگ بەو لایەن و كاندیدانە بدەن كە دڵنیاین لەوەی هەوڵی هێنانەدیی خەون و ئاواتەكانیان دەدات و لە رێگای ئەوانەوە وڵات لە هەموو لایەكەوە دەبوژێتەوە.

هیوا سوعاد:
پێویستبەهەڵمەتناكات،خەڵكدەزانێتكێخەمخۆریانەودەنگیپێدەدەن
ماوەی چەند ساڵێكە لە كوردستان هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و حكومەت و پەرلەمانی كوردستان پێكهێنراوە كە حوكمڕانی ئەم هەرێمە دەكات، خەڵك تا راددەیەكی زۆر حوكمی هەموو لایەنەكانی بینیوە هەروەها شێوەی حكومەتی جۆراوجۆریشیان بینوە لە دوو حزبی و فرە حزبی، لە هەمان كاتدا هەڵوێستی گشت لایەنەكانیشیان بینیوە لە پرسە نەتەوەیی نیشتمانییەكاندا، بۆیە ئێستا هاوڵاتیان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی وشیاری كە بزانین كام لایەن و حزبە دەتوانێت گشت خزمەتگوزارییەكیان پێشكەش بكات، بۆیە من پێموایە پێویستی نەدەكردن تەنانەت هەڵمەتی هەڵبژاردنیش ئەنجام بدرێت، چونكە ئەو متمانەیە لای خەڵك درووستبووە كە بزانن كێ خزمەتگوزارییان پێشكەشی دەكات و زامنی پاراستنی مافەكانیانە و دەتوانێت شان بداتە بەر ئەم ئەركە قورسە.
لێرەدا داوای لە گشت هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە كە بە جۆش و خرۆشەوە روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن و ویژدانی خۆیان ئاسوودە بكەن و ئەوانەی رۆژێك لە رۆژان دەنگی خۆیان داوەتە لایەنێك كە شایەنی ئەو دەنگەی ئەوان نەبوون، ئێستا دەتوانن ئەو هەڵەیەی خۆیان راست كەنەوە، خەڵكی كوردستان دەبێ خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بكات و بزانێت كێ ئەو هێزە راستەقینەیە كە دەتوانێت پارێزگارییان لێی بكات بەرامبەر بە دوژمنان و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەهێنێت، من دڵنیام خەڵكی كوردستانی ئەوەند ژیرە كە بتوانێت ئەو نوێنەرە راستەقینە هەڵبژێرێت.
Top