لێکۆڵینەوەیک تایبەت بە " بەشداری ژن لەپرۆسەی ئاشتەوای نیشتمانی لە عێراقدا. . . . ئیراد منوچر سان ئەحەمەد *

لێکۆڵینەوەیک  تایبەت بە
بە پێی دیدی جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق ئاماژەی کردوە کە"دیدی ژنانی عێراق پێویستە بۆ بنیاتنانی بەردی بناغەی ھەوڵەکانی دروستکردنی ئاشتی و گەڕان بەدوای دادوەری و پرۆسەی ئارامکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە و ئاشتەوای لە وڵاتەدا "، بەڵام لە واقیعدا کاتێک باس لەبنیاتی ئاشتی دەکرێت ژنان پەرواوێزدەخرێن ولە پلەیەکی نزمتردادەنرێن بۆ رۆِلێکی زۆر تەقلیدی جێندەری ، لە کاتێکدا سوود لە توناکانیان وەرناگیرێت بۆ بنیاتنانی ئاشتەوای.
وە کاتێک بیر لە جەنگ و قەیرانەچەکداریەکان دەکرێتەوە ڕاستەوخۆ وێنای تەقلیدی سیمای پیاو دەکرێت وەک شەرنگێز و خاوەنی ھێز وتوانا، لەکاتێکدا وێنای دژی ئەمە وەرناگیرێت کە ئەویش سیمای دڵنیای و ھاوکاری وگەڕانە بەدوای بنیاتنانی ئاشتەوای .
لێرەدا ئەوەی مایەی نیگەرانیە و لەسەرجەم جیھاندا دەگوزەرێت وبەدی دەکرێت، ئەوەیە کاتێک کار دێتەسەر پرۆسەی ئاشتەوای و بەشداری ژن ، زۆر جار پلەی ژن دادەبەزێنرێت بۆپلەیکی زۆر تەقلیدی لە ڕۆڵەکانی جێًندەر و تواناکانیان پشت گوێ دەخرێت لەو پرۆسەیەدا.
پێش ئەوەی گقتوگۆ بکرێت لەسەر ئەم دۆزە کە چۆن ڕووبەڕوی ئەم بیرۆکە کاڵ وکرچانەببیننەوە، وەدەمجکردن و گرتنەخۆی ژنان لە پرۆسەی بنیاتانای ئاشتیدا،پێویستە ئەو پرسیارە بکرێت لەوەی کە ئایا ژنان لە واقیع پشکیان ھەیە لەبەدەست ھێنانی ئاشتی و سەقامگیری.
لەیەکێک لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە خراوەتە ڕوو کە کە دەمج کردنی ژنان لە رێکەوتنامەکانی ئاشتەوایدا بەرێژەی %٢٠ ئەگەری ھەیە کە ئەو رێکەوتنامانە تا ٢ساڵ بەردەوام بێت، وەبەرێژەی لە %٣٥ ئەگەری ئەوە ھەیە کە تا ١٥ساڵ بەردەوام بێت. وەزۆرێک لە توێژینەوەکان ئاماژە دەکەن کە ئەو دەوڵەتانەی ئاستی بەرزیان ھەیە لە نایەکسانی جێندەری ،زۆرتر لەبارن بۆ پشیوی ناوخۆی ، واتە ھەتاوکو ئاماژە پێدەرەکانی یەکسانی جێندەری بە ھێزبن پێشبینکردن بۆ پرۆسەی ئاشتەوای لە وڵاتانەدا بەھێزتر دەبێت.
لەم ڕوانگەیەوە وەک تێبینی دەکرێت تا ئێستا نوینەرایەتی ژنان کەموکورتی تێدایە لە پرۆسەی ئاشتی جیھاندا. لە لێکۆڵینەوەیکیUN ژنان لە ٢٠١٢ ئەوە خستۆتە ڕوو کە لە ٣١پرۆسەی سەرکی ئاشتی لە ساڵی ١٩٩٩-٢٠١١ ژنان تەنھا بەرێژەی لە %٤ لە تیمی ئیمزاکارانبوون، وەلە رێژەی %٢.٤ ژنان لەناو ناوبژیکەری گشتی بوون، وە بەرێژەی %٣.٧ لە شایەتحاڵ و %٩ لە دانوستکارەکانی ئاشتی بوون . وەلە تویژینەوەیکی دیکە ئەوە خراوەتە ڕوو لە نێوان ساڵی
١٩٩٠-٢٠١٠ تەنھا %١٦ لە رێکەوتنامەکانی ئاشتی لە جیھانداپێشنیاری دیاریکراوی ھەبووە بۆ بەشداری ژنان.
لێرەدا پرسیارێک دەکرێت بۆچی ژن لە سەرجەم پرۆسەکانی ئاشتەوای جیھاندا دوورپەرێزەو و لەکەناردا دادەنرێت؟ لە وڵامیێکی کورتدا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆجیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەز یان جێندەر ،کە پشکی سەرکی ھەیە لەدانانی ڕێگریەکان و بەربەستەکان بە جۆرێک گرنگی بە بەرژەوندیەکانیان نادرێت.
کاتێک کە کار دێتەسەر ئەوەی لە سەر مێزی دانوستانەکانی ئاشتی دانیشن، پرۆسەکە مەیلی بۆ ئەوە دەڕوات کە جەخت بکرێتەوە لەسەر شەڕکەرەکان و نوێنەرەکانیان کە نایانەوێت دەسەڵاتەکانیان کەم بکات لەرێگەی بەشداری پێکردنی لایەنی دیکە.لە سەرووی ھەموی ئەو کۆت بەندانە ، وەک دانانی خشتەی کات و کاتی کۆتای لایەنەکان وادەکات کە بنیاتنەرانی ئاشتی ووشیار بن لە زیادکردنی نوینەر و دیاریکردنی لایەنی کاریگەری شەرعی ویاسایی، بە جۆرێک لە کۆتایدا کاریگەری ململانێکە جیاوازی گەورەی ھەیە کاتێک دۆزەکە پەیوەندیدار بێت بە پیاو و ژنەوە.
ئەمە لەکاتێکدا پیاو زۆرترین کوشتار ئەنجام دەدات ڕاستەوخۆ لە قەیرانەکانی چەکداری ، بەڵام ژن زۆرترین ناڵاندنی دە بێت بە دەست کاریگەرە ناڕاستەخۆکانی جەنگوەک : بەزرترین رێژەی مردن تۆمار دەکاتبەھۆی بڵاوبونەوە نەخۆشی ، و توندوتیژی خێزانی ، وداڕمانی ئابووری ، و دەستدرێژی بۆسەر مافەکانی مرۆڤ.
بەھۆی ئەم بەش بوونە لە قوربانی دان زۆرجار دانوستانەکانی ئاشتەوای ناتوانن ھەڕەشەکان دژ بە ژنان لەکاتی بەستنی پرۆسەکانی ئاشتی ، کۆتای بە توندوتیژیەکانانی دژ بە ئافرەتان بھێنرێت. ھەرچەندە ئەم نیگەرانیە نوێ نیە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، لەگەڵ ئەوەشدا ھەوڵی زۆر دراوە بۆ پشتیوانیکردن لە برەودان بە بەشداری ژن لەچالاکیەکانی بنیاتنانی ئاشتی.
وە بۆ زیاتر برەودان بەم دۆزە پشتیوانیکردن ژن لە پرۆسەی ئاشتەوای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ١٣٢٥ نەتەوەیەکگراوەکان لە ٣١ ئوکتوبەری ٢٠٠٠ دەرکرا .ئەم بڕیارە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕاستیەی کە لە دوای سەردەمی جەنگی سارد ،ھاونیشتمانیان و بە تایبەتی ژنان زیاتر بە ئامانج گیراون لە کارە توندوتیژیەکاندا وە ئەمەش کار دەکات لەسەر کۆمەڵیک بنەمابۆ پێویستی بەشداریرکردنی ژنان لە پرۆسەی بنیتانانی ئاشتیلەناوەندی بڕیارداندا.وەلە ساڵی ٢٠٠٠دا ،٦٣وڵات جێەجێکردنی پلانیکاری نیشتمانیان دانا بۆ پشتگیریکردن لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ١٣٢٥ . وەزیادکردنی رێکەوتنەمەکانی ئاشتی لە رێژەی %١١ بۆ لە %٢٧.
خۆش بەختانە عێراق لەم ساڵًانەی دواییدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر جێبەجێکردنی پلانیکارپێکردنی نیشتمانی تایبەتخۆی کە بە (National Action Plan )INAP ناسراوە ، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ١٣٢٥تایبەت بەژن لە ئاشتەوای و ئاسایشدا، تائێستا عێراق بەیەکەم وڵات دادەنرێت لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا بۆ جیًەجیکردنی ئەوبڕیارە. وە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەش کردنی تیستی گرنگ بۆ ئەو پلانەبەمەبەستی سەرکەوتنی ھەوڵەکانی ئاشتەوایی دوای نەمانی داعش لە سنورەکانی ئەووڵاتەدا. لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا دڵەراوکی ھەیە لەوەی عیراق بە دیاریکراوی دوای داعش چی تێدا بگوزەرێت ،سەرەڕای بوونی بوونی ئەو قەیرانەی کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی ھەیە ، وو بوونی فرەلایەنی لە پەیوەندیداری ئەمەنی ،و ھەڵمەتەکانی تۆڵەسەندنەوە ،و ململانی تایفیەکان، و کیشەی کەمینەکان.، و گرانی لە گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆیەکانی عێراق بۆسەر زێدی خۆیان ،و بوونی ئەو قەیرانە ئابووریە بەردەوامە کە عیراق پێوەدەناڵێنێت ، ئەمانە ھەموو دەبێتە بەربەستێکی گەورە لەرێگرتن لە پرۆسەی ئاشتەوایی و سەقامگیری لە ئایندەی ناوچەکەدا. تویژینەوەی (سەند )بۆ بنیتانانی ئاشتی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە بەربەستەکانی گرتنەخۆی ژنان بۆ پرۆسەکانی بنیاتنانی ئاشتی لە عێراق بەشێوەیکی بەرفراوان ھاتۆتە خوارەوە ، گفتوگۆکان لە نێوان گروپەکانیتایبەت بە دۆزەکانی ژنان بەردەوام جەخت دەکەنەوە لەسەر نەبوونی پێوانەکان بۆ بنیاتنانی توانای ژنان لە وڵاتەدا، لەگەڵ بوونی فشارە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان کە گونجاوە لەگەڵ ڕۆڵی تەقلیدی جێندەری، و وەڕۆلی نیگەتیڤی میدیا ، و نەبوونی پرۆگرامی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری بۆ مافەکانی مرۆڤ و مەدەنیەت ، کە کۆی ھەموو ئەمانە پشکیان ھەیە لە بەردەوامی دوورپەرێزی ژنان لەسەرجەم کایەکانی ئاشتەوای لە عێراقدا..
جگە لەوەی کۆمەڵیک رێگری دیکە کەناتوانرێت چارەسەر بکرێت لە ئایندەیکی نزیکدا لە وڵاتەدا ، کە ئەمەش وەک ھەڕەشەیەک دادەنرێت لەو ھەوڵە گشتگیرانەی کە دەگیرێتەبەر بۆ ئەم دۆزە، بۆ نمونە بە پێی داتای نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٣ ئەوەی خستۆتە ڕوو کە تەنھا ڕێژەی %٤١.٥ لە ژنانی عێراق بڕوایان وایە کە ژنان دەبێت بەشداری بکەن لە کایەی سیاسیدا . وەتەنھا بەرێژەی %١٠ ژنان عێراق پەیوەندی دەکەن بەگروپ و یانە کۆمەڵایەتیەکان ،و پارتە سیاسیەکان ، و رێکخراوەکانی ئافرەتان. لەسەرووی ھەموو ئەمانە ئەو سەنگەرگرتنەی ڕەگەزی نێر لە دژایەتیکردن لە تێوەگلان و گرتنەخۆی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان. بۆ ئەم مەبەستە سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دانیشتوانUnited Nations Population Fund (UNFPA) ئەوەی خستۆتەڕوو کە تەنھا نیوەی ڕەگەزی نێر لە عێراق پشتیوانی لە مافی ژنان دەکەن لە کارکردندا وە تەمەنیان لەنێوان ١٠و ٣٠ ساڵیدان .
سەرەڕای ئەو راستیەی کە ژنان و کچانی عێراق تائێستا کەمترین تێکڕای خویندەوارین ھەیە بەبەراوردکردنبە ھاوتاکانیان کە ڕگەزی نێرە وەئەم ژمارەیە گەورەتر دەبێت لە ناوچە گوند نشینەکاندا.
بۆ نمونە لە ٢٠١٣ رێژەی نەخوێندەواری لە نیوان ژنان و ئەو کچانەی کە تەمەنیان لە ١٢ساڵ و زیاترە ، رێژەی %٢٨.٢ کە ئەم رێژەیە دوو ئەوەندەی رێژەی ڕەگەزی نێرە کە دەکاتە %١٣.وە رێژەی نەخوێندەواری لە نێوان ئەو کچانەی کە تەمەنیان ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ لە ناوچە گوند نشینەکاندا دەکاتە %٣٣.٦ .
ئەم داتایانە کە خراونەتە ڕوو دەبنەڕێگر لە بەردەم توانای ژنان و ئامادەگی کۆمەڵایەتی بۆ پشتگیرکردن و بەشداریکردن لە پرۆسەی بنیاتنانی ئاشتی لە عێراقدا.
لەکاتێکدا ژمارەیەکی بەرفراوان لە سنوور ھەیە کە کاریگەری لە سەر ھەوڵەکانە بۆ گرتنەخۆی ژنان لە پرۆسەی ئاشتەوای نیشتمانی لە عێراق، لەگەڵ ئەوشدا ژمارەیە لە ستراتیژی ھەیە بۆ کەم کردنەوەی ئەم کاریگەریانە گیراونەتەبەر، ئەویش لەرێگەی دیاریکردنیئەو ھۆکارەکاریگەرانە کە ئەگەری لەکەمکردنەوەی نوێنەرایەتی ژنان لە پرۆسەی ئاشتیدا ھیە، وەدواترھاندانی کیانەکان لە عێراق و ئەوانەی پەیوەندیان ھەیە بە دابینکردنی مەشق و ڕاھێنان بۆ زیاد کردنی توانای ژنان لە بواری بنیاتنانی ئاشتی لەرێگەی کۆمەڵێک ڕۆڵ و رێگەی تایبەت بە پرۆسەی بنیاتنانی ئاشتی.
ھەرچەندە تێکڕای بە شداری ژن و کاریگەریەکانی لە عێراق تاڕادەیەک نەزانراوە بەھۆی نەبوونی داتای پۆلێنکراو بەپێی جێندەر یان ڕەگەز لەلایەن حکومەت و، رێکخراوە کانی ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکانی کۆمەڵگەی مەەنی NGOکە پێویستە ھەبێت و گرنگە ،لە ڕوانگەی ئەوەی کە کۆکردنەوەو دەستەبەرکردنی داتا و پشکنییان ، رێگە خۆشکەرە بۆ دەستکەوتنی تێگەیشتنێکی باشتر لەو کەلێن و بەربەستانە کە بوونیان ھەیە لەبەردە پێشکەوتنی ژنان و بەشداریکردنی بە پۆسەکانی ئاشتەوای.
بەھەند وەرگرتنی ئەم ستراتیژیانەلە ناوەندی دامەزراوەکانی وەک لە لیژنەی ئاشتەوەی نیشتمانی لە ئۆفیسی سەروک وەزیران، ودانانی چوارچیوەکار بۆ چاودێریکردن پلانی جێبەجێ کاری نیشتمانیINAPگرنگن بو ھاوبەشیکردن ژنان لە میکانیزەمەکانی لیژنەی سەقامگیری ئاشتی لەو ناوچانەی کە ململانێی تێدایە ، ئەووکاتە ھەلێکی بێھاوتا بۆ ژنان دەڕەخسێت کە ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەبێت لە کۆمەڵگا، وە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لە ئایندەی عێراقدا ڕۆلێان ھەبێت .
زیاتر لەوەش پێویست ژنان ڕۆڵیان ھەبێت لە دیزاین و جێبەجێکردنی میکانیزەمەکانی بنیاتنانی دڵنیای کە رۆِڵیکی زیندوو دەداتە ژنان لە کۆمەڵگاکانی سەرتاسەری وڵات.
ئەم لەدڵنیایەش چوارچێوەیکار بۆجێبەحێکردنی پلانی کار پێکردنی نیشتمانی بۆ گرتنەخۆی ژنان دابیندەکات لە میکانیزمەکانی بەرو پێشچوونی بنیاتنانی ئاشتی .
ھەرچەندە کە پێویستی بە ھەوڵی ووشیارانە و ھەماھەنگ ھەیە لە نیوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،و رێکخراوە مەدەنیە ناوخۆی ونێو دەوڵەتیەکان NGO ،و ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان بۆ تەواوکردنی ئامانجەکانی جێبەجێکردنی پلانی کاری نیشتمانی .وە ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بێت ، ئەو کاتە ھەلێکی گرنگ لەدەست ژنان دە ردەچیێت نەک تەنھا بۆ دیاریرکردنیئایندەی ژنانی ئەو وڵاتە ،بەڵکو بۆ کۆمەڵگای عێراق بەتەواوەتی.


سەرچاوەکان:
١-

http://iraqnap١٣٢٥.org/images/PDFfiles/masterplans/masterplan/Final-Master-Plan-English-IRQ-KRG-١٣٢٥.pdf

٢-
http://www.uniraq.org/index.php?option=com_k٢&view=item&id=٧٥٩١:٢٠١٧-٠٧-٢٣-٠٦-٥٠-٥٢&Itemid=٦٧٤&lang=ku
٣-
http://www.uniraq.com/index.php?option=com_k٢&view=item&task=download&id=٣_a٠٦٤٨٩٧٨٦٤٣٥٧٦b١٧٦٥٢١٦c٦٥٦٢b٢٥٦b&lang=en

٤-
https://www.fairobserver.com/region/middle_east_north_africa/iraq-women-peacebuilding-middle-east-politics-news-٨٣٣٩٨/






* سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
پارێزگای ھەڵەبجە
Top