خانمانی كاندیدی پارتی بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاروبەرنامەكانیان دەخەنەڕوو

خانمانی كاندیدی پارتی بۆهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاروبەرنامەكانیان دەخەنەڕوو
خانمانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە لیستی ژمارە «184» و دروشمی: «دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان» خۆیان بۆ خزمەتكردنی زیاتر بە دۆزی كورد و پاراستنی دەستكەوتەكان و نەهێشتنی پێشێلكارییە دەستوورییەكان ئامادە كردووە، جەختیش لەوە دەكەنەوە كە سەركردایەتیی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و خۆنەویستی و بەرخۆدانی پێشمەرگە قارەمانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، شكستی بە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر هێناوەو لە ئێستادا پیلانی سڕینەوەی قەوارەی سیاسیی كوردستان پووچەڵ كراوەتەوە، بۆیە هەوڵ دەدەن، جارێكی دیكە بە دیالۆگی جددی لەگەڵ هەموو لایەك، كار بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێكەوەژیان و سەقامگیری بكەن و مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان و مافی رەوای دیاریكردنی چارەنووس بۆ گەلی كوردستان مسۆگەر بكەن و كۆتایی بە سزا و هەڕەشەكانی سەر كوردستان بهێنن، بەمجۆرەش كاروبەرنامەكانیان دەخەنەڕوو:


مەیادەنەجاڕ:
هەركاندیدێككۆمەڵێكئەركیگرینگدەكەوێتەسەرشانیودەبێتبەرنامەیكاروپڕۆژەیخۆیهەبێتووەكبەڵێننامەیەكبیخاتە بەردیدیدەنگدەرانی
مەیادە نەجاڕ كاندیدی ژمارە 4 ی لیستی ژمارە 184ی پارتی:
هەر كاندیدێك كە دەچێتە پەرلەمان، كۆمەڵێك ئەركی گرینگ دەكەوێتە سەرشانی و دەبێت بەرنامەی كار و پڕۆژەی خۆی هەبێت و وەك بەڵێننامەیەك بیخاتە بەر دیدی دەنگدەرانی، ئەوەش پڕۆژەكانی منن:
* ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە:
ــ پێداگریكردن لەسەر مافە سەرەكییەكانی گەلی كورد بە هەموو جۆرەكانی و بەتایبەتی ئەو مافانەی كە لێی بێبەش كراوە.
ــ هاندان و هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و گەڕاندنەوەی گشت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.
ــ هەوڵدان بۆ ئەوەی شایستە داراییەكانی هەریمی كوردستان لە كاتی خۆیدا خەرج بكرێت.
دەبێت بە یاسایەكی فەرمی لە پەرلەمانی عێراقەوە ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری سەربەزری شەهیدان دابین بكرێت، هەر لە پێدانی خانەنشینییەك كە شایستەی ئەو قوربانییە گەورەیە بێت كە پێشكەشیان كردووە، تا دابینكردنی هەلی خوێندن بۆ منداڵەكانیان.
ــ سەرجەم ماف و ئیمتیازاتی سوپای عێراق، هێزی پێشمەرگە بگرێتەوە و مووچەكانیان هاوتا بكرێت و سەرجەم ماف و ئیمتازاتیان هاوبەش بێت، منداڵانی پێشمەرگە بە یاسایەكی فەرمی خوێندنی ئەهلییان بۆ دابین بكرێت.
ــ پێویستە زیندانی سیاسیی هەرێم لە رووی ئیمتیاز و مافەوە لەگەڵ زیندانی سیاسیی عێراق هاوتا بكرێن.
ــ دەبێت سەرجەم كەم ئەندامانی سەنگەر هەموو مافەكانیان پێشكەش بكرێت، هەر لە رووی پێداویستیی گشتییەوە، تا دەگاتە دابینكردنی هەلی خوێندن بۆ منداڵەكانیان.
ــ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ گشت كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە رێگەی یاسایی.
* ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە ئافرەتانەوە:
ــ پێویستە لە رێگەی یاساوە بەرگری لەمافی ئافرەتان بكرێت، چونكە لە عێراق زۆر یاسا هەیە كە دژی مافی ئافرەتە و پێویستە رێگری بكەین لە دەرچوونی، وەك: «یاسای جەعفەری» كە رێگە بە هاوسەرگیریی منداڵان دەدات. دەبێت ئێمە كار لەسەر ئەوە بكەین كە یاسای باری كەسیی ساڵی 2008 و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی بە شێوەیەكی تۆكمە جێبەجێ بكرێت، كە مافەكانی ئافرەتانی تێدا پارێزراوە.
ــ پێویستە هانی رێكخراوەكانی ئافرەتانی عێراق و هەرێمی كوردستان بدرێت بۆ ئەوەی كاری زیاتر بۆ پاراستنی ماف و شكۆی ئافرەت بكەن.
ــ دەبێت كار لەسەر جێبەجێكردنی سیستەمی كۆتا لە دامەزراوەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بكرێت.
ــ دابینكردنی هەلی كار لە كەرتی تایبەت بۆ ئافرەتان و هاندانیان بۆ بەشداریكردنیان لەم كەرتەدا.
ــ دەبێت بە یاسایەك پڕۆژەی قەرزی بچووك و مام ناوەند بۆ ئافرەتان دابین بكرێت و لەم چوارچێوەیەدا هانی ئافرەتان بدرێت بۆ زیاتر وەگەڕخستنی تواناكانیان.
ــ دابینكردنی هەلی پێویست بۆ بەشداریكردنی ئافرەتان لە تۆڕی دیپلۆماسی لە چوارچێوەی یاسایەكی دیاریكراودا، بە جۆریك دەبێت ئافرەتانی كورد لە نێو تۆڕی دیپلۆماسیدا وەك: (باڵیۆز، جێبەجێكاری كارەكان، كونسوول) بەشدار بن.
ــ كاركردن بۆ دروستكردنی ئەكادیمیایەكی نێودەوڵەتی و تایبەت بە ئافرەتان لەسەر بودجەی عێراق كە ئەركی ئەم ئەكادیمیایە پێگەیاندنی ئافرەتانی كورد بێت لە گشت بوارەكانی (رێكخراوەیی، ئابووری، سیاسی، دیپلۆماسی) و گشت سێكتەرە هەستیارەكان، لەم چوارچێوەیەدا هەموو ئافرەتێك لەم پڕۆژەیە سوودمەند بێت.
ــ داڕشتنەوەی سیستەمی پەروەردە بە جۆرێك رێز لە ئافرەتان و بنەماكانی مافەكانیان بگرێت.
ــ داڕشتنی پڕۆگرامی پەروەردەیی بۆ پێگەیاندنی كچان لە تەمەنی نەوجەوانیدا.
ــ هاندانی ئافرەتان بۆ كاركردنیان لە كەرتی تایبەت و هەمواركردنەوەی یاسای كار بە جۆرێك مافی كەسیی كرێكار پارێزراو بێت.
ــ لەكاتی پێدانی قەرزی بچووكدا هانی ئەو پڕۆژانە بدرێت كە پەیوەستە بە ئافرەتانەوە.
* ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن بە گەنجانەوە:
ــ هەوڵدان بۆ دووبارە بنیادنانەوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرز بۆ گەنجان بە مەبەستی گەشەپێدانی تواناكانیان.
ــ دەبێت هەوڵی بەگەڕخستنی توانای گەنج بدرێت لە رێگەی پڕۆگرامی پەروەردەوە.
ــ دروستكردنی هەماهەنگیی لەنیوان بازاڕی كار و زانكۆكاندا لە رێگەی تۆڕێكی هاوبەشەوە.
ــ كارئاسانیكردن بۆ خوێندنی گەنجان لە دەرەوەی وڵات و پێگەیاندنی تواناكانیان.
* كەسوكاری شەهیدان:
ــ پێدانی مووچەیەك كە شایستەی ئەو قوربانییە مەزنە بێت كە كەسوكاری شەهیدان پێشكەشیان كردووە.
ــ پێویستە خوێندن لە زانكۆ تایبەتەكان بۆ كەسوكاری شەهیدان بە بێ بەرامبەر بیت.
ــ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ گشت كەسوكاری شەهیدان.
ــ بە یاساكردنی مووچەی مانگانەیان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
* پێشمەرگە دێرینەكان:
پێشمەرگە دێرینەكان، ئەو تێكۆشەرانەن كە تەمەنیان كردۆتە قوربانی لەپیناوی رزگاركردنی كوردستان و ئێمە لەم چوارچێوەیەدا كار لەسەر ئەم خاڵانە دەكەین:
ــ سەرجەم پێشمەرگە دێرینەكان بە خانەنیشنێكی دیاریكراو ژیانیان بۆ دابین بكرێت.
ــ لەخزمەتگوزاریی تەندروستیدا سوودمەند بن و پڕۆژەی دڵنیایی تەندروستییان هەبێت.
ــ خوێندن بە بێ بەرامبەر بۆ منداڵەكانیان تا بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
ــ دابینكردنی شوێنی خوشگوزەرانی بۆ پێشمەرگە دێرینەكان لە چوارچێوەی یانە و سەنتەردا.
ــ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
* ئافرەتان و كچانی ئێزیدی:
ــ كاركردن لەسەر بە جینۆسایدناساندنی كەیسی ئێزیدییەكان لەسەر ئاستی جیهان.
ــ دروستكردنی سەنتەری چارەسەری دەروونی لە گشت ناوچەكەكانی ئێزیدییەكان و بەتایبەت لە شنگال و دەوروبەری.
ــ هاندانی ئافرەتانی ئێزیدی بۆ بەشداریكردنیان لەكاری رێكخراوەیی بۆ درووركەوتنەوە لە خەمەكانیان.
ــ بەیاسایەك دەبێت هەموو كچێكی رفێندراوی ئێزیدی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیی سیاسی بیانگرێتەوە.
ــ دیاریكردنی بیمەی تەندروستی و دڵنیایی تەندروستی بۆ خۆیان كەسوكاریان.
* ئەو پڕۆژانەی پەیوەستە بە ژیانی بەساڵاچووانەوە:
ــ گرنگیدان بە سێكتەری خزمەتگوزاریی بەساڵاچووان لەچوارچێوەی دروستكردنی چەندین خانەی بەساڵاچووان لەسەر ئەرك و بودجەی حكومەتی عێراق.
ــ دروستكردنی چەندین سەنتەر بۆ بەساڵاچووان بۆ ئەوەی كاتەكانیان لەم شوێنانەدا بەسەر بەرنز
ــ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون .
* كەرتی پەروەردە:
ــ پێویستە كەرتی پەروەردە چاكسازیی فراوانی تێدا بكرێت و سیستەمی خوێندنی كراوە لە گشت قۆناغەكاندا دروست بكرێت.
ــ دەبێت قوتابخانەی تایبەت بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەموو شارەكاندا هەبێت.
ــ دەبێت گرنگی بە سێكتەری پەروەردە لە گشت ناوچەكان بدرێت، نەك تەنیا لە سەنتەری شارەكان.
ــ دەبێت سیستەمی پەروەردە بە جۆرێك بێت كە قوتابی و مامۆستایان زیاتر هاوكاری یەكتر بن.
* كەرتی تەندروستی:
ــ بنیادنانی سیستەمی دڵنیایی تەندروستی (تامین الصحی).
ــ جیاكردنەوەی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لە نێو كەرتی تەندروستیدا.
ــ پێشخستنی كەرتی تەندروستیی گشتی لە نەخۆشخانەكاندا.
ــ زیادكردنی بەشەكانی فریاكەوتنی خێرا لە گشت نەخۆشخانە حكوومییەكاندا.
ــ زیادكردنی دەرماڵە بۆ كارمەندانی تەندروستی.
* خانەنشینیان:
ــ هاوتاكردنی خانەنشینیی مەدەنی (شارستانی) بە خانەنشینانی عێراقی، بە جۆریك نابێت هیچ خانەنشینێك مووچەكەی لە چوارسەد هەزار دینار كەمتر بێت.
ــ دەبێت خانەنشینانی سەربازی لە چوارچێوەی یاسادا هەموو ماف و ئیمتیازاتی خانەنشینانی سەربازیی عێراق بیانگرێتەوە.
* خاوەن پێداویستیی تایبەت (كەم ئەندامان):
ــ كاركردن لەسەر پێگەیاندنی تواناكانی خاوەن پێداویستیی تایبەت (كەم ئەندامان) لە رێگەی سەنتەر و پەیمانگای تایبەت بە خۆیان.
ــ بەرفراوانكردنی ئاستی خوێندنی خاوەن پێداویستیی تایبەت (كەم ئەندامان) لە چوارچیوەی پڕۆگرامی سیستەمی برایل و ئەباكۆ كە تایبەتە بە نابینایان و هەروەها زمانی ئاماژە كە تایبەتە بە نابیستان.
ــ زیادكردنی مووچەكانیان لە چوارچیوەی یاسادا.
ــ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون.
* زیندانییانی سیاسی:
ــ كاركردن لەسەر هاوتاكردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەگەل عێراقدا.
ــ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیی سیاسی.
ــ دیاركردنی بیمەی تەندروستی و دڵنیایی تەندروستی بۆ خۆیان و كەسوكاریان.
ــ دابینكردنی بواری پەروەردەیەكی رەخساو بۆ گشت منداڵەكانیان بە بێ بەرامبەر.
Top