له رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس کوژران و بریندار بوون
June 8, 2013
کۆمەڵایەتی
سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌نته‌ری رێکخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی به په‌یامنێری راگه‌یاند: "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێک دادانی 3ئوتومبێل له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – عه‌ربه‌ت، هه‌شت که‌س بریندار بوون و یه‌ک که‌سیش گیانی له‌ده‌ست دا.
سەرچاوەکه گوتی: "پاش گه‌یاندنی برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی به هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌یه‌وه یه‌کێکی دیکه له برینداره‌کان که ئافره‌ته و به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانییه، گیانی له‌ده‌ست دا و له ئێستاش دا بار‌و دۆخی 7برینداره‌که‌ی دیکه ناجێگیره و له ژێر چاودێریی وردی پزیشکی دان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: رووداوه‌که له نزیک گوندی "جه‌ناخجیان"ی سه‌ربه ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت رووی داوه و ئێستاش لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی روودانی رووداوه‌که ده‌ستی پێکردووه.