هەولێر- ژنێك لەلایەن خەزوریەوە دەكژرێ
February 3, 2013
کۆمەڵایەتی
سەرچاوەیەكی نزیك لەروداوەكە، رایگەیاند، ئه‌و روداوه سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، شه‌ممه، رویداوه‌و ئه‌و كاته‌ی ژنه‌كه له‌لایه‌ن خەزورو شوبراكانی -براكانی مێرده‌كه‌ی- كوژراوه، هاوسەرەكەی لەكار بووه‌و له‌ماڵ نه‌بووه -له‌ئێشكگریدا بووە.
به‌پێی زانیارییه‌كان ژنە كوژراوه‌كه ناوی (ش.ئـ)ەو تەمەنی له‌سه‌رو 30 ساڵه‌وه‌یه‌و دایكی دوو منداڵە، كە گەورەكەیان تەمەنی نزیكەی شەش ساڵە، هه‌روه‌ها ئەو ژنە باوكێكی بەساڵاچوی هەبووەو لەلای خۆی بووەو ئەو بەخێویكردووە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "كاتێك ئه‌مرۆ خەزوری سه‌ردانیكردون، كەسێكی بینیوە لەماڵیان‌و بەو هۆیەوە، لەگەڵ دوو كوڕیدا ژنەكەیان كوشتووە".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه دوای ئەنجامدانی روداوەكە، ئەو كەسەی چۆتە ماڵی ژنەكەو شوبرایەكی ژنەكەو خەزورەكەی بەرەو شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتون، به‌ڵام یه‌كێك له‌شوبراكانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.