لەسە سەیركردنی كچێك لە هەولێر 10 برینداری سەختی لێ دەكەوێتەوە

لەسە سەیركردنی كچێك لە هەولێر 10 برینداری سەختی لێ دەكەوێتەوە
22ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- بە هۆی شەڕێكی عەشایەرییەوە لە ناحیەی كەسنەزانی نزیك شاری هەولێر، پێنج كەس بریندار بوون و بەڕێوەبەری ناحیەیش دەڵێ شەڕەكە كۆنترۆڵ كراوە. سەرچاوەیەكیش دەڵێت "سەدان چەكداری نزیك لە هەردوو بنەماڵەكە خۆیان بۆ شەڕێكی گەورە ئامادە كردووە و تا ئێستا دە كەس لە هەردوولا بریندار بوون."
بە هۆی شەڕێكی عەشایەرییەوە لە ناحیەی كەسنەزانی نزیك شاری هەولێر، ٩ كەس بریندار بوون و یەکێکیان بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا. بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزانش دەڵێ شەڕەكە كۆنترۆڵ كراوە و ٨ بریندارەکەی تر دەستبەسەرن.
بەڕێوەبەری ناحیەی كەسنەزان، هێمن عەبدولقادر، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند، سەعات 9ی بەیانیی ئەمڕۆ لە شارەدێی كەسنەزانی نزیك شاری هەولێر، بە هۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لە نێوان دوو ماڵی دراوسێی یەكتر روویدا و لە ئەنجامدا ٩ كەس لە هەردوولا بریندار بوون و یەکێکیش لە بریندارەکان گیانی لە دەست دا.
هێمن عەبدولقادر گوتیشی، بە گەییشتنی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش شەڕەكە وەستێندرا، بەڵام ژمارەیەك چەكداری خزمی هەردوولا بەرەو شارەدێی كەسنەزان هاتوون و لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە پێشیان لێ گیراوە و نەیانهێشتووە نزیكی شوێنی رووداوەكە بكەون..

چەند سەرچاوەیەكی نزیك باسیان لە هۆكارەكەی كردووە و دەڵێن: كوڕی یەكێك لەو دوو عەشرەتە سەیری كچی عەشرەتەكەی دی كردوە و ویستویەتی نزیكی ببێتەوە، ئیدی ئەوە بە سنووربەزاندن لەقەڵەمدراوە و ئەو شەڕەی لێ كەوتووەتەوە.
Top