كه‌لار؛ له‌حه‌وت ڕووداودا (12) كه‌س برینداربوون
October 20, 2012
کۆمەڵایەتی
(كامه‌ران جاسم) ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردوودا، حه‌وت ڕووداوی هاتوچۆ له‌سنوری قه‌زای كه‌لار ڕوویانداوه‌و بوونه‌ته هۆی برینداربوونی (12) هاوڵاتیی، كه پێنج له‌و ڕووداوانه هاتوچۆ بوون‌و بوونه‌ته هۆی برینداربوونی (ده) هاوڵاتیی، كه یه‌كێك له‌برینداره‌كان ژن بووه.
وتیشی:"یه‌كێكی تر له‌ڕووداوه‌كان به‌كارهێنانی حه‌ب بووه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه له‌لایه‌ن منداڵێكه‌وه، بووه‌ته هۆی ژه‌هراویبوونی‌و ده‌ستبه‌جێ له‌به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ كراوه".
كامه‌ران جاسم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژنێكی ته‌مه‌ن (29) ساڵیش له‌سه‌ربانی خانووه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه‌و به‌سه‌ختی برینداربووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دۆسییه بۆ ته‌واوی ئه‌و حه‌وت ڕووداوه كراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌هۆكاره‌كانیان به‌رده‌وامه.