تا ئێستا دوو حاجی كورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

تا ئێستا دوو حاجی كورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە
17ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- دوێنێ دووه‌م حاجى كورد له‌ شارى مه‌ككه‌ گیانى له‌ده‌ستدا داى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف‌و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى رایگه‌یاند "ئێواره‌ی دوێنێ سێ‌ شه‌ممه‌ 16/10/2012 حاجییه‌كی دیكه‌ى كورد له‌شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى به‌ناوی (عاصیه‌ یونس اسماعیل، 77 ساڵ) كۆچی دوایی كرد".

عاصیه‌ یونس، خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی جدیده‌ی شاری هه‌ولێره‌‌و ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جی كردووه‌ بۆ به‌جێهێنانى فه‌ڕیزه‌كانى حه‌ج.

گه‌شه‌ كه‌مال، له‌ تیمی راگه‌یاندن حه‌ج به‌ سایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی راگه‌یاندووه‌ "عاصیه‌ دوێنی هه‌ستی به‌ ماندووبوون كردووه‌‌و باری ته‌ندروستی تێكچووه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێل، دواى ئه‌وه‌ى تیمه‌كانی پزیشكی چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كردووه‌ له‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى گیانى له‌ده‌ستداوه‌".

هه‌فته‌ى رابردووش له‌كاتى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج هاووڵاتییه‌كى دیكه‌ى كورد له‌ مه‌ككه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.
Top