پاسه‌وانێکی شاره‌وانیی خانه‌قین خۆی کوشت

پاسه‌وانێکی شاره‌وانیی خانه‌قین خۆی کوشت
9 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- دوێنێ هاوڵاتییه‌کی ته‌مه‌ن 54ساڵ که‌ پاسه‌وانی به‌شی ئامێره‌کانی شاره‌وانیی خانه‌قینه، خۆی کوشت و تا ئێستا هۆکاره‌که‌شی نادیاره‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ بنکه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌ خانه‌قین رایگه‌یاند: ئه‌و کرێکاره‌ ناوی سه‌عید ره‌شیده‌ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ چه‌که‌که‌ی که‌ له‌ جۆری کلاشینکۆفه‌ گوله‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌ و ده‌ستبه‌جێ‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌که گوتی:به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌و پاسه‌وانه‌ گوللـه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌رچووه‌ و کرده‌که‌ خۆکوژی نه‌بووه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌و کرێکاره‌ خاوه‌نی دوو منداڵه‌ و به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌ گه‌راجی ئامێره‌کانی شاره‌وانیی خانه‌قین، پاسه‌وانه‌.

-PNA
Top