وێنه‌گره‌كه‌ی جه‌له‌ولا كه‌ سێكسی به‌زۆری له‌گه‌ڵ كچێك كردبوو بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ زیندانی كرا

وێنه‌گره‌كه‌ی جه‌له‌ولا كه‌ سێكسی به‌زۆری له‌گه‌ڵ كچێك كردبوو بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ زیندانی كرا
8 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- پاش چه‌ندین خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایی، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شارۆچكه‌ی باقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌ له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنه‌وه‌ فه‌رمانی زیندانی كردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئه‌و وێنه‌گره‌ی جه‌له‌ولا ده‌رچوو كه‌ به‌ زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كچێك كردبوو و به‌ گرته‌ی ڤیدۆییش بڵاوی كردبووه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی شاره‌دێی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌(باس نیوز)ی ڕاگه‌یاند ڕۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ دادگای كه‌تنی دیاله‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌سه‌پاندنی بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر هاشم دادا، ئه‌و وێنه‌گره‌ی جه‌له‌ولا كه‌ به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك سێكسی به‌زۆری له‌گه‌ڵ كچێكی خه‌ڵكی جه‌له‌ولا كردبوو و پاشتر گرته‌ سێكسیه‌كه‌ی بڵاوكردبووه‌وه‌.

جه‌ختی له‌سه‌ر ڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تانیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ .

ئه‌میر عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خانه‌قین به‌ (باس نیوز)ی ڕاگه‌یاند ته‌له‌فۆن بۆ ئێمه‌ كرا, ئه‌و كوڕه‌ی كه‌ پیشه‌ی وێنه‌گر بوو له‌ شاره‌دێی جه‌له‌ولا سێكسی له‌گه‌ڵ كچێك كردووه‌ له‌ شارۆچكه‌ی باقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌ و فرمانی زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌ركرا .

جێی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ 5 مانگ له‌ جه‌له‌ولا وێنه‌گرێك به‌ زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كچێك كرد و وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ خانه‌قین خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ ساز كرا .
Top