توندوتیژی دژ بە ژنان زیادی كردوە
October 6, 2012
کۆمەڵایەتی
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ژنان و ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ماوه‌ی (14) مانگه په‌رله‌مانی كوردستان یاسای توندوتیژیی خێزانی په‌سه‌ند كردووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
كوێستان محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕگه‌كانی ئه‌و یاسایه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: به‌پێی یاساكه ده‌بێت لێكۆڵه‌ری ئافره‌ت له‌ناو بنكه‌كانی پۆلیسدا هه‌بێت و دادگای تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی توندوتیژیی دژ به ژنان هه‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه، كه تائێستا ئه‌م بڕگانه نه‌چو‌ونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌تان و ژنان به‌نیازه یاداشتێك بداته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتكردنی وه‌زیری ناوخۆ‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داد، بۆئه‌وه‌ی بانگبكرێن بۆ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه به‌مه‌به‌ستی هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ی رو‌ونكرده‌وه، كه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و یاسایه‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان، رێژه‌ی توندوتیژیی دژ به ژنان له هه‌ڵكشاندایه.