منداڵێك لە قەڵادزێ دایكی بەر فیشەك دەدات

منداڵێك لە قەڵادزێ دایكی بەر فیشەك دەدات
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شارۆچكه‌ی قه‌لاَدزێ منداڵێك له‌ كاتی ده‌ستكاری كردنی ده‌مانچه‌ فیشه‌كێك له‌ ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌هۆیه‌وه‌ دایكی به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه‌ هێمن پیرۆت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئیواره‌ی ئه‌مرۆ مندالێك له‌گه‌ره‌كی شه‌هیدانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ له‌كاتی ده‌ستكاریكردنی ده‌مانچه‌ فیشه‌كێك له‌ ده‌ستی ده‌رچوو له‌ ئه‌نجامدا به‌ر دایكی ده‌كه‌وێت و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات.

گوتیشی: ئه‌و ژنه‌ ناوی "گ . ع"یه‌و ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌و ژنی ماڵه‌وه‌یه‌ دوای روداوه‌كه‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌لاَم به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانیمان كرا.

باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا پۆلیس و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ده‌ستیان كردوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێـتی و هۆكاری روداوه‌كه‌و دواتر ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێن.
Top