دەتەوێ یەكێك بیت لەو پیاوانەی سەرنجی ئافرەت رابكێشیت؟

دەتەوێ یەكێك بیت لەو پیاوانەی سەرنجی ئافرەت رابكێشیت؟
كوردۆ شابان
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات، شەش جۆر لە پیاوان لەلای ئافرەتان جێی سەرنجن و ناتوانن بەرگری بكەن لەوەی هەستیان رانەكێشێت ولەبەرامبەریاندا لاواز دەبن، لێرەدا ئەو شەش جۆرە دەخەینە روو:
- پیاوی رۆمانسی و هەستیار، بەهۆش ئەو هەست و سۆزە بەردەوامەی دەیبەخشن، ئافرەت بۆخۆیان بە ئاسانی رادەكێشن.
- پیاوێك كە زۆر متمانەی بەخۆی بێت، ئەو پیاوانەی كە گرنگی بە رای خەڵكی نادەن لەسەریان، تەنها بەوە رەفتار دەكەن كە خۆیان باوەڕیان پێیە، ئەم جۆرە پیاوانە هەرگیز ئافرەت ناتوانێ خۆ راگر بێت لەبەرامبەریاندا و بەئاسانی دڵی خۆیانی پێ دەبەخشن، چونكە دەزانن لەگەڵ كەسێكی پتەو و بەهێزدان.
- پیاوی هونەرمەند، هەر كەسێك هەستێكی ناسك و توانایەكی وردی جوانی نەبێت ناتوانێ لە بوارێكی هونەریدا سەركەوتوو بێت، هەر بۆیە ئافرەت كاتێك دەبینن ئەوەندە بە رازاوەیی كار لەسەر هونەرەكەی دەكات، بەئاسانی هەوڵی نزیكبوونەوەی دەدەن.
- پیاوی بێگانە، ئەو پیاوانەی كە وڵاتێك یان شارێكی جیان و بە زمانێكی دی یان بە شێوە زارێكی دی دەدوێن، لەلای ئافرەتان جێی سەرنجن و پێیان وایە كە پڕن لە نهێنی و حەز دەكەن لێی نزیكبنەوە بۆ كردنەوەی ئەو نهێنیانە و شارەزا بن لەو شێوە ژیانەیان.
- پیاوی زیرەك، ئەو پیاوانە لەناو ئەو گروپ و چوارچێوەیەی لەگەڵیاندا دەژی، لەهەموویان زیرەكرت و بەتواناترە، لەلای ئافرەت دەبنە جێی متمانە، چونكە پێیان وایە دەتوانن بەئاسانی پلان بۆ داهاتوویەكی گەش دابنێن.
- ئەو پیاوانەی بەتەنگ خەمی خەڵكیەوەن، ئەوانەی بایەخ بە خەڵكی دەدەن و هاوكاریان دەكەن لەكاتی پێویستیدا. ئەم جۆرە پیاوانە لەلای ئافرەتان دەبنە جێی سەرنج، بەتایبەتی ئەو ئافرەتانەی كەوا هەست دەكەن بەدەگمەن پیاو هەبێت بتوانێ بەچاوی هاوكاری لە بەرامبەرەكەی دەڕوانێت.

لەكۆتایی ئەم شەش جۆرە پیاوەدا، پرسیارێك لەخۆت بكە، ئایا دەتوانی زۆرترین جۆریان لەخۆتدا كۆبكەیتەوە تاوەكو راكێشانی سەرنجی خانمان بۆ خۆت مسۆگەر بكەی؟!!
Top