قوربانیانی هاتوچۆ له‌گه‌رمیان ڕووله‌كه‌مبوونه‌وه‌یه
October 3, 2012
کۆمەڵایەتی
ملازم (كارزان مه‌جید) لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان به NNA ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ئه‌یلول، ته‌نها له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان، (61) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه، كه به‌هۆیانه‌وه (23) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (135) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وتیشی:"ته‌نها له‌مانگی نۆی ئه‌مساڵدا، هه‌شت هه‌زارو (354) سه‌رپێچی شۆفێران تۆماركراون، كه (141) سه‌رپێچییان له‌جۆری بێ مۆڵه‌ت بوون‌و به‌گوێره‌ی ماده‌ی (21) له‌یاسای هاتووچۆ دراونه‌ته دادگا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌مانگی نۆدا، (30) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه، كه به‌هۆیانه‌وه هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و (33) هاوڵاتیش برینداربوون.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌به‌راورد به‌مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌مانگی نۆی ئه‌مساڵدا كه‌میكردووه.