پیاوێكی ئەڵمانی بەرامبەر قەڵای هەولێر خۆی كوشت

پیاوێكی ئەڵمانی بەرامبەر قەڵای هەولێر خۆی كوشت
1 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– پیاوێكی ئەڵمانی لەسەر هۆتێلێك لەبەرامبەر قەڵای شاری هەولێر خۆی فڕێ دەداە خوارەوەو خۆی دەكوژێ، بەڵام تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان بە (گوڵان میدیا) ی راگەیاند: جینس فرید ریم، هاوڵاتیی ئەڵمانی لەدایكبووی 1982 كە لە 27/9/2012 لەسەر تاوەری هەولێر كە دەكەوێتە بەرامبەر قەڵا، خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە و دەكەوێتە سەر سینەما كریستاڵ، بەڵام پێش ئەوەی تیمەكانی فریاكەوتن بگەنە سەری، گیانی لەدەست دەدات.
زیاتر گوتیشی: ئەڵمانیەكە لە 19/9/2012 لە رێگەی فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی هاتووەتە پایتەختی كوردستان، بەڵام هەتاوەكو ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە.

رۆشنە عومەر
Top