هه‌ڵمه‌تی جیهانی شازده رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له‌كوردستان به‌رِێوه‌ده‌چێ
September 25, 2012
کۆمەڵایەتی
له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان له لێدوانێكدا گوتی: دوای گفتوگۆیه‌كى كراوه هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى كارى هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك چالاكى هۆشیارى و راگه‌یاندنى په‌یوه‌ست به‌مافه‌كانى ژنان و ئافره‌تان، له‌رووى هۆشیارى یاسایى و كۆمه‌لاَیه‌تى، له هه‌مان كاتدا داكۆكی له‌سه‌رجێبه‌جێكردنى برِگه‌و مادده‌كانى هه‌ردوو یاساى بارى كه‌سێتى و یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى كرایه‌وه.
هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و رێگرى و گیروگرفتانه‌ى كه به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ئۆفیسه‌كانى به‌دواداچوونى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه بوو، له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رفراوانكردنی هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى له‌سه‌ر ئاستێكى فراوانتر كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له قه‌زاو ناحیه‌كان له‌گه‌ڵ دانانى پلانێكى هاوبه‌ش بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵمه‌تى جیهانى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان كه ماوه‌ى 16 رۆژ ده‌خایه‌نێت.