ئێران سێ كورد لەسێدارە دەدات
September 22, 2012
کۆمەڵایەتی
دادگای شۆڕشی شاری "شاهڕوود" رایگه‌یاند كه سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له سێداره داوه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ناوی ئه‌و سی كه‌سه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوو كه‌سیان خه‌ڵكی شاری بۆكانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌و كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌شیان خه‌ڵكی شاری "خوڕه‌م ئاوا"ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه "كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران" بڵاوی كردۆته‌وه كه پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو "ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی" چالاكوانی سیاسی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی پارێزگای سنه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی ماوه‌ی پێنج ساڵ له زینداندایه‌و سه‌ره‌تا به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی پارتێكی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا كه دواتر ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه ده‌زگای دادوه‌ری ئێران سزاكه‌ی كه‌م كرده‌وه بۆ زیندان.-NRT