كچه‌ كوردێك له‌ هۆڵه‌ندا ده‌كوژرێ

كچه‌ كوردێك له‌ هۆڵه‌ندا ده‌كوژرێ
18 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- كچه‌ كوردێكی چالاكوان به‌نێوی سندی ده‌روێش له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن چه‌ند مافیایه‌كه‌وه‌ ده‌كوژرێت .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ (باس نیوز)ی راگه‌یاند "ئه‌و كچه‌ كچێكی چالاكوان بوو له‌ بواری رێكخراوه‌یی ژنان كاری ده‌كرد له‌ رۆژی 6/7/2012 له‌لایه‌ن چه‌ند مافیایه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌سه‌ختی بریندار ده‌كرێ، ئه‌مڕۆش 17/9/2012 گیانی له‌ده‌ست دا.

ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ته‌ جیگه‌ی نیگه‌رانی رۆشنبیران و چالاكوانانی كورد له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا .

سندی له‌ 1/3/1975 له‌دایك بووه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بووه‌ .
Top