دوو منداڵ به‌سووتان گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو منداڵ به‌سووتان گیانیان له‌ده‌ستدا
17 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لە قەرەتەپە، دوو منداڵ كە تەمەنیان 5 ساڵان و هەشت ساڵانە، به‌سووتان گیانیان له‌ده‌ستدا.
هه‌ڵگورد حه‌مید، به‌رپرسی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بە (گوڵان میدیا) ی رِاگه‌یاند: رۆژی 15/9/2012 خوشك و برایه‌كی منداڵ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌8 و 5 ساڵان بوو به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌خنكێن، پاشان ماڵه‌كه‌شیان ئاگری تێپه‌ر ده‌بێ و به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رێژه‌ی زیاتر له‌ 80% جه‌سته‌شیان ده‌ستووتێت.
سەرچاوەكە گوتیشی: لەبەر ئەوەی رێژەی سووتانەكەیان زۆر بووە، پێش ئەوەی فریای نەخۆشخانە بكەن و هەردوو منداڵە سووتاوەكە گیانیان لەدەستداوە.
Top