بێزارى یان به‌خته‌وه‌ریى..
March 4, 2012
کۆمەڵایەتی
ئاشكرایه لاى زۆربه‌مانء به‌حوكمى ئه‌وه‌ى له‌نێو خه‌ڵكء كه‌سانى تردا ده‌ژینء گوزه‌ران ده‌كه‌ین رۆژانه چه‌نده‌ها جار گوێبیستى ئه‌و رستانه ده‌بین گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه ژیانمان ناخۆشه‌ء ژیان تامى جارانى نه‌ماوه‌ء كه‌س دڵى خۆش نییه‌ء ، شێوازء تۆنى سكالاَء گله‌ییء گازه‌نده‌كان بێزارىء توورِه‌ییان پێوه دیاره. له‌به‌رئه‌وه وه‌كو توێژه‌رو پسپۆرێك له‌بوارى زانستى كۆمه‌لاَیه‌تیدا به‌باشء به پێویستم زانى كه لایه‌كى گرنگ له‌م دیارده په‌رشوبلاَوه بكه‌مه‌وه‌ء به تێروته‌سه‌لىء كه‌متازۆر له‌ته‌رزى گۆشه‌نووسین ده‌رنه‌چێتء به‌لاَم مۆركى زانستء ئه‌كادیمییانه‌ى هه‌بێت ... برِیاریشم داوه لێره‌به‌دواوه له‌و دیارده كۆمه‌لاَیه‌تىء ده‌رونییه نوىَء تازه ده‌ركه‌وتووانه بكۆڵمه‌وه‌ء هۆكارى ده‌ركه‌وتنء هه‌ندىَ جاریش رێگه‌چاره ، بۆچوونى خۆمیان ده‌رباره نوومایش بكه‌م.
به‌نیسبه‌ت به‌خته‌وه‌رىء كامه‌رانى تاكه كه‌سه‌وه به‌گشتىء چۆن مرۆڤ ئه‌م حاڵه‌ته گرنگه موتوربه‌ى ژیانى خۆى ده‌كاتء وه‌كو قه‌ڵغانێك دژ به‌بێزارىء دڵته‌نگى به‌كارى بێنىَ ، زۆرێك له‌بیرمه‌ندء فه‌یله‌سوفء ناوداره‌كان ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه ، به‌لایانه‌وه زۆر بایه‌خدارء به‌سوود بووه كه به‌ڵكه له‌ژیانى خۆیاندا پیاده‌ى بكه‌نء له زۆر هه‌ڵوێستء بارودۆخدا به‌رجه‌سته‌ى بكه‌نء وه‌كو چه‌كێك به‌كارى بێنن ، رۆسۆى مه‌زن بیرمه‌ندى جیهانى پێى وابوو ئه‌وده‌مه مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت كه له‌ناخه‌وه ئازاد بێتء تواناى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانى كۆمه‌ڵگا بوه‌ستێته‌وه ، به‌وه‌ى كه بگه‌رِێته‌وه بۆ (سروشتى پاك) ئه‌وده‌مه‌ى مرۆڤ به‌بێ هیچ ده‌ربه‌ستىَ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سروشتدا بكات ، مرۆڤ به‌گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ سروشت ده‌گاته خاڵێكى دیاریكراو له‌به‌خته‌وه‌رى ره‌هاء بێ‌سنوور . هه‌روه‌ها یۆنگ ده‌روونزانى جیهانى له‌مباره‌یه‌وه وتویه‌تى ، ئه‌و كارء كاردانه‌وانه‌ى له‌ژیاندا به‌رهه‌ستمان ده‌كه‌ون ، تاموله‌زه‌تێكى كاتیمان پێ ده‌به‌خشنء له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ده‌رووندا ده‌بن ، بۆیه به‌خته‌وه‌رى كاتیمان پێده‌به‌خشن ، به‌لاَم ئه‌و گۆرِانكارییه خۆشانه‌ى ژیان كه له سه‌نته‌رى ده‌روونه‌وه هه‌ڵقوڵێنء بگه‌رِێنه‌وه بۆ ناخى ده‌روون ، ئه‌وا به‌خته‌وه‌رى هه‌میشه به‌مرۆڤ ده‌به‌خشن! ئێریك فرۆم ، راشكاوانه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه : هه‌میشه ئه‌و مرۆڤه‌ى باشه‌ء چاكه هه‌ڵده‌بژێرێت هه‌نگاوێك له‌به‌خته‌وه‌رى نزیك ده‌بێته‌وه‌ء به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ش كه خراپء خراپه‌كارى هه‌ڵده‌بژێرێتء به‌ره‌فتار رۆژانه نوومایشى ده‌كات، هه‌نگاوێكء دووانء سییان له‌كامه‌رانىء ئاسووده‌یی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. فێرناندۆ مسافاته‌ر، بیرمه‌ندى هاوچه‌رخى ئیسپانیی باس له‌وه ده‌كات كه : چه‌نده مرۆڤ ئازادبیتء په‌روه‌رده‌یه‌كى ئازادانه‌ى هه‌بێتء له‌بنیاتنانى كه‌سێتى ئه‌ودا ره‌نگ بداته‌وه ، ئه‌وكه‌سه زیاتر به‌خته‌وه‌ره له‌چاو ئه‌و مرۆڤه‌دا كه په‌روه‌رده‌یه‌كى داخراوء چه‌واشه‌كارء سته‌مكار گۆشیكردبێت ! شاعیرى داهێنه‌رء نوێخوازى مه‌كسیكى ، ئۆكتافیۆ پاز له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تى : ئه‌وكه‌سه‌ى كه له‌ره‌فتارء له‌ژیانى رۆژانه‌یدا ئازادانه بژىء بتوانىَ له برِیاره هه‌ستیاره‌كاندا هه‌ردوو وشه‌ى (ئا)ء (نا) به متمانه‌ء هێزه‌وه بڵێت ، به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت له‌و كه‌سه‌ى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتبێ.
مرۆڤ ده‌توانێت بژىء به‌خته‌وه‌ریش بژى به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌زانستى گه‌ردوون بزانێت ، یان سه‌باره‌ت به‌كۆمپیوته‌رء ئۆتۆمبێل هیچ لێزانینێكى هه‌بێت، ره‌نگه بۆ رابردوو گرفتێك نه‌بووبێت به‌لاَم له‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌دا گرنگه مرۆڤ شاره‌زاییه‌كء زانیارییه‌كى سه‌ره‌تاییء به‌رایی له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌وه هه‌بێت كه به‌ژیان خۆیه‌وه به‌ندن، بۆ وێنه ئاگر ، گه‌رمى ده‌به‌خشىَء خواردنى پێ دروستده‌كه‌ین ، به‌لاَم هه‌ندێك جاریش ده‌سووتێنىَ، ئاو ، تینووێتیمان ده‌شكێنىَء ئاوه‌دانىء ژیانمان پێده‌به‌خشێت ، به‌لاَم ده‌شتوانێت بمانخنكێنىَ! بۆیه جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و هۆكارانه‌ى (سپى)له (ره‌ش) جیاده‌كه‌نه‌وه ، زۆر گرنگء سوودمه‌ندن كه ته‌نانه‌ت كه‌سێكى ساده‌ء نه‌خوێنده‌واریش بیزانێت، لێره‌وه ده‌توانین سه‌رچاوه‌ى كامه‌رانى به‌و خاڵه ده‌ستپێكه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه له هێزى هه‌لاَوێرىء هه‌ڵبژاردندا خه‌مڵیووه! جاران باو‌و باپیرانمان نه‌خوێنده‌وارء ساده‌ء ساكاریش بوونء رێژه‌یه‌كى زۆریش به‌خته‌وه‌ر بوون ، ماڵء حاڵى زۆرساده‌بوو ئامێرء كه‌ره‌سته‌كانى ساده‌تر ، ساته‌كانى ئیشكردنى دیاریكراو بووه ، خه‌وتنء خه‌وى دیارى كراوبووه ئه‌ركى سه‌رشانىء ئیشوكارى به‌ده‌ستء بازووى بووه زیاتر له به‌كارهێنانى مێشكى خۆىء ژووره‌كانى ژیانى سیخناخ نه‌كردبوو به ئامرازه كاره‌باییء ئه‌لیكترۆنییه زۆره‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌ته‌نها سه‌ر یه‌شه‌ء گۆشه‌گیرىء له‌كه‌سوخزامان دابرِانى پێ به‌خشیووه ، په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى مرۆڤى دێرین له‌گه‌ڵ منداڵء ده‌رودراوسىَء خزمانیدا به‌هێزترء پته‌وتربووه له‌مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه ، ئه‌و خانووه قوورِو داره‌ى باپیرانمان ژینیان تیادا به‌سه‌رده‌برد ، زۆرله كۆشكه مه‌رِمه‌رِىء ته‌لاره بریقه‌داره‌كانى ئه‌م رۆژگاره زیاتر ئاسووده‌ییء به‌خته‌وه‌رى به‌هزرء ناخى مرۆڤ به‌خشیبوو چونكه ئه‌و خانووه قوورِه ساده‌یه گرفتء كێشه‌ى كرێی به‌رزى مانگانه‌ى بۆ نیشته‌جێكه‌ى دروست نه‌كردبوو ، له‌كونى ژووره‌وه زیندانء گۆشه‌گیرى نه‌كردبوو به‌دیار ته‌له‌فزیۆنء سه‌ته‌لایته‌وه یان ئامێرى مۆباییله‌وه سه‌رقاڵى نه‌كردبوو ، به‌دیار كۆمپیوته‌ره‌وه چه‌نده‌ها كاتژمێر كۆتء به‌ندى نه‌كردبوو كه‌لاڵء بێزمان له‌گه‌ڵ كه‌سانى ناوخێزانه‌كه‌ى خۆشی‌دا ده‌سته‌ء یه‌خه‌ى بكات ... به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤى پێشینى ئه‌م كۆمه‌ڵء كۆمه‌ڵگایه‌ى ئێمه ته‌نهاء گۆشه‌گیر نه‌بوو له‌كوونى ژووره‌وه ، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌رودراوسىَء ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌یدا به‌هێزء پته‌وء پرِ كامه‌رانى بوو بۆیه وه‌كو هۆكارێكى به‌خته‌وه‌ربوونء خه‌سڵه‌تى هه‌ره گرنگء دیارى مرۆڤیش (په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى)ء پێكه‌وه ژیانى تاكه‌كه‌س له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا بایه‌خێكى گرنگء ئه‌وتۆى هه‌یه له‌وه‌ده‌ستهێنانى به‌خته‌وه‌ریدا ، مرۆڤ له‌ئه‌نجامى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانى دیكه‌دا هزرء بیركردنه‌وه‌ء ئاراسته‌كانى هیواو خه‌ونى خۆى ده‌دۆزێته‌وه‌ء به‌وه‌ش چاوێكى لاى ئاسۆى ئاینده‌ى خۆیه‌تىء ئه‌مرِۆكه ئیشى بۆ ده‌كات ، ئه‌و ئیشكردنء كۆششء هه‌وڵه ، له گۆشه‌گیرىء ته‌نیاییء ته‌مه‌ڵىء بێكارى رزگارى ده‌كات كه یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ شكاندنى یه‌كه‌مین په‌ڵه‌ى ره‌شییه له هزرء ده‌روونى مرۆڤدا .. هه‌وڵده‌ده‌ین به‌درێژى له‌هۆكاره گرنگه‌كانى به‌خته‌وه‌رىء كامه‌رانبوونى مرۆڤ بكۆڵینه‌وه به‌لاَم له‌به‌شى دووه‌مى ئه‌م بابه‌ته‌داء تا هه‌فته‌ى داهاتوو به‌به‌خته‌وه‌ریتان ئه‌سپێرم ..!
هۆكاره‌كانى بێزارى و هۆكاره‌كانى به‌خته‌وه‌رى چین؟
بارۆخ سپینۆزاى هه‌ره مه‌زنه فه‌یله‌سوفى ئازادىء هه‌قبێژى وتوویه‌تى: "مرۆڤى ئازاد هه‌میشه بیر له‌ژیان ده‌كاته‌وه ، كه‌متر بیر له‌مه‌رگ ده‌كاته‌وه، ژیرێتییه‌كه‌ى ئاوێته‌ى بیركردنه‌وه‌یه له‌ژیان نه‌ك له‌مه‌رگ " له‌كتێبی (Die Ethik/ئاكارناسى)ه‌وه .. له‌م گوزارشته گرنگه‌وه بێنه ناو باسه‌كه‌مانه‌وه‌ء شرۆڤه‌ى دوو چه‌مكى گرنگ بكه‌ین كه‌سه‌د ده‌ر سه‌د په‌یوه‌ندییان به به‌خته‌وه‌رىء كامه‌رانبوونى مرۆڤه‌وه هه‌یه ، كه بریتین له (ئازادى -ژیان). مرۆڤى ئازاد ده‌ژىء مرۆڤى كۆیله مردووه، مرۆڤى به و مانایه‌ی كه ویست و ئیراده‌ی هه‌یه و ده‌توانێت برِیار بدات، ده‌توانێت ئازادانه شێوازى ژیانء به‌رنامه‌كانى خۆى هه‌ڵبژێرێت ، بۆیه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا تاكى كورد كه‌متر ئازاده‌ء پابه‌نده به‌نه‌ریتء نۆرمى كۆمه‌لاَیه‌تىء ئاینىء كه‌لتوورى خێزانء خێڵه‌وه ، كه‌متر ئازاده له ورده‌كارییه‌كانى ژیانیدا ، له‌پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا لێره‌ء له‌وێوه لووتى تێده‌ژه‌ننء نایه‌ڵن خۆى ئازادانه برِیاربدات ، له هاتووچۆیدا ئازادنییه ، له‌هه‌ڵبژاردنى شار یان گونددا ئازاد نییه، له‌خوێندنء هه‌ڵبژاردنى ئه‌و كایه مه‌عریفییء فێربوونه‌ى ده‌یخوازێت ئازاد نییه، كه له‌م بارودۆخه‌شدا زیاتر ره‌گه‌زى مىَ كۆیله تره‌ء كۆتى ده‌ستى پیاوء دابءنه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌شه ، بێگومان سه‌پاندنى شێوازى ژنانء جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى سه‌ره‌وه چه‌پاندنء دووباره‌بوونه‌وه‌ى بژێوىء ژیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، له‌ده‌ستدانى خولیاء ئاواتء خه‌ونه‌كانى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.. بێزارىء وه‌رِسبوون دروست ده‌كات.. هه‌لى كه‌متر بۆ به‌خته‌وه‌رى ده‌رِه‌خسێنى ، خه‌مۆكىء دڵته‌نگىء زه‌برى ده‌روونى دروست ده‌كات.. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى بێزارىء بێتامى ژیان تاكى كورد به‌گشتىء گه‌نجء ژنى كورد به‌تایبه‌تى له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ء (هۆكارى دیكه‌ش) كه‌سالاَنه رێژه‌یه‌كى زۆر له‌كچء ژنء گه‌نجى كورد خۆیان ده‌سووتێنن یان خۆیان ده‌كوژن.. یان به‌ده‌ست نه‌خۆشى ده‌روونىء عه‌قڵییه‌وه ده‌ناڵێننء ژیان له‌خۆیانء خێزانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌دۆزه‌خ. هۆكارێكى دیكه‌ى به‌خته‌وه‌ربوونى مرۆڤ له‌خێزانء په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، په‌روه‌رده‌ى دروستء راست ، هزرو بیركردنه‌وه‌ء ره‌فتارء ده‌روونى ته‌ندروست فه‌راهه‌مده‌كات، سروشتء مۆركى كه‌سێتى (ئه‌ندامى ئه‌م خێزانه) چاكه كردنء چاكه خوازىء جوان ره‌فتارییه، له‌خراپه‌كارى زیاتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه ،به‌لاَم په‌روه‌رده‌ى چه‌واشه‌ء ناده‌ربه‌ستء سته‌مكارانه ، مرۆڤێكى توندرِه‌وء ناده‌ربه‌ستء خۆپه‌رستء به‌تاڵ له متمانه‌ء خولیا ده‌رِه‌خسێنىَ، ئه‌ندامانى ئه‌م خێزانه توندء تیژى پیاده ده‌كه‌نء نرخى مرۆڤیان له‌لانزمه‌ء جیاكارى ره‌گه‌زیی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.. هه‌میشه به‌جنێوء لێدان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ره‌فتار ده‌كه‌ن، هه‌موو ره‌فتارێكیان له خزمه‌تى ئاژاوه‌گێرِىء شه‌رِانگێزیدایه ،ئه‌م خێزانه هه‌رگیز به‌خته‌وه‌رىء ئاسووده‌یی تیایدا به‌دیناكرێت.
لێره‌وه هۆكارێكى تر‌ى به‌خته‌وه‌ربوونی مرۆڤمان بۆ ده‌رده‌كه‌وىَ كه‌ئه‌ویش خۆى له‌به‌رز راگرتنى به‌هاو نرخى مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه ،به‌و واتایه‌ى كه مرۆڤ به‌رِێزه‌ء مه‌به‌ستء ئامانجه ، تۆى پیاو ته‌ماشا بكه، كاتێك كه ژنه‌كه‌ت یان خوشكه‌كه‌ت وه‌كو (كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان پارچه‌یه‌كى جوان، یان ئامرازێك ،یان هۆیه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندىء مه‌به‌ستێك به‌كار دێنیت) چه‌ند بێزار ده‌بێتء گله‌ییء گازه‌نده‌ت ئاراسته ده‌كات! كه‌واته له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه به‌هاى مرۆڤء رێزى مرۆڤ كه‌متر بۆته‌وه له كالاَء كه‌ره‌سته ئاساییه‌كان، كاتێك ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه په‌راوێز ده‌كرێتء خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانى بۆ دابین ناكرێت، كاتێك گوێی لێرِاناگیرێت ، كاتێك هزرء ئه‌قڵء پرِۆژه‌ء پرۆگرامه‌كانى به‌هێند وه‌رناگیرێتء پشتگوىَ ده‌خرێت چونكه مرۆڤ نه‌بووه به (ئامانجء مه‌به‌ست).. بێگومان به كه ئه‌م مرۆڤه له پاشاگه‌ردانىء توورِه‌ییء بێزارىء پاشان زه‌برى ده‌روونیدا ده‌ژىء ره‌گه‌زه‌كانی به‌خته‌وه‌رىء كامه‌رانى له‌ده‌ستده‌دات، هه‌ر به‌م پێودانگه‌ش ده‌توانین بڵێین ئه‌و مرۆڤه‌ى كه به‌خته‌وه‌ره‌ء هه‌ست ده‌كات مافه‌كانى دابینكراون، خۆى هه‌ست به‌ئه‌ركى سه‌رشانىء پابه‌ندىء ئیلتیزامى خۆى ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌نیشتمانه‌كه‌ى، زیاتر پابه‌ند ده‌بێت به‌یاساوه ، كاره‌كانى به‌دڵسۆزى راده‌په‌رِێنىَء كه‌متر بیر له‌دزىء به‌رتیلء داوێن پیسیء گه‌نده‌ڵى ده‌كاته‌وه.. (له‌م رووه‌وه خۆت به‌راوردى ئه‌و مرۆڤه كورده بكه كه‌لێره ده‌ژىء كارده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤه كورده‌دا كه ده‌چێته هه‌نده‌رانء له‌وىَ مافى په‌نابه‌رى وه‌رده‌گرىَء ژیانى مه‌یسه‌ر ده‌بێء بۆ خۆى به‌خته‌وه‌ر ده‌ژى .!)
له‌مێژه كورد په‌ندى خۆى ده‌رباره‌ى ژیانء مرۆڤ خستۆته سه‌ر فه‌رهه‌نگى كه‌لتوورء زانین، سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ى ئه‌مجاره‌مان وتویه‌تى: شه‌رِ له‌به‌تاڵى باشتره ،شه‌رِ به‌ماناى به‌تاڵكردنه‌وه‌ى بێزارىء بێتاقه‌تى دێت، له‌ده‌ست حاڵه‌تێك كه ته‌واو پشێوى ده‌روونى دروست كردبێت، به‌تاڵى به‌و واتایه‌ى بێكارء ده‌ستبه‌تاڵ بیتء هۆكارێك بێت بۆ چه‌قینء سستبوونى بزاڤء چالاكى مرۆڤ، ئه‌و كه‌سه‌ى كه كار ناكاتء زۆربه‌ى كاته‌كانی رۆژگارى به‌ده‌ستبه‌تاڵىء دووباره‌بوونه‌وه‌ء لاوازىء هه‌ڵنه‌سوورِان ده‌باته سه‌ر، ئه‌وه‌نده‌ى كات له‌به‌رده‌ستایه كه هه‌میشه له‌ره‌وشء له حاڵى خۆى بیر بكاته‌وه‌ء خۆى بخواته‌وه، ده‌ق ده‌گرێت به ته‌مبه‌ڵىء به‌یه‌ك شێوازییه‌وه ، هه‌ر گۆرِانء شوێن گۆرِینىَ بێزارى ده‌كاتء فشارء زه‌برى ده‌روونى شالاَوى بۆ ده‌بات.. به‌لاَم ئه‌وكه‌سه‌ى كه كارده‌كات سه‌رقاڵه‌ء كاتى نییه خۆى بخواته‌وه‌ء ئه‌وه‌نده بیرى نێگه‌تیڤانه له‌ژیانى خۆى بكاته‌وه.. كاركردنه‌كه‌ى بۆته پاڵنه‌رێك بۆ له‌ناوبردنى فشارى ده‌رونى كه بێزارىء خه‌مۆكى بۆ فه‌راهه‌مده‌كات.. داهاته ئابوورییه‌كه‌ى كه‌موكورِى كێماسییه‌كانی بۆ پرِده‌كاته‌وه.. به‌مه‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه هۆكارێكى دیكه‌ى بێزاربوونء مه‌یسه‌رنه‌بوونى به‌خته‌وه‌رى ، هۆكارى ئابوورییه.. هه‌ژارء كه‌مده‌رامه‌ت بێزارء توورِه‌ترء بێتاقه‌تتره به‌ده‌ست دژوارىء سه‌ختى بژێوى ژیانه‌وه، هه‌ژار له به‌رنامه‌یدا نییه سنوور بۆ منداڵبوونیشى دابنىَ ، له‌به‌رئه‌وه خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ره‌شه خێزاننء كۆشىَ مناڵیان هه‌یه، مه‌یسه‌ركردنء دابینكردنى پێداویستیه‌كانى ئه‌م كۆشه منداڵه‌ش پاره‌ء ده‌رامه‌تى زۆر ده‌خوازێت كه بێگومان نییانه، ئه‌م نه‌بوونییه‌ش ئاسووده‌ییء به‌خته‌وه‌رى قڵپ ده‌كاته‌وه‌ء له ئاژاوه‌ء بێزارىء دڵته‌نگىء خه‌مگینى هه‌میشه‌ییدا ، كوله‌مه‌رگىء مه‌مره‌ء مه‌ژى ده‌گوزه‌رێن.. بۆیه له‌م رووه‌وه خێزانى ده‌وڵه‌مه‌ند له خێزانى هه‌ژار به‌خته‌وه‌رترن ، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكى دیكه‌یه بۆ به‌خته‌وه‌رنه‌بوونى تاكى كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى سیخناخه به‌خێزانى هه‌ژارء نه‌دار كه‌هه‌ر له‌شه‌فه‌قه‌وه تا ئه‌ودیوى خۆرئاوابوون بگره شه‌وانیش به‌دواى پارووه نانى گه‌رمه‌وه له‌ماراسۆنء راكردندانء هه‌ر هه‌ناسه ساردییان بۆ ده‌مێنێته‌وه، بۆیه خه‌مۆكىء دڵته‌نگىء بێزارىء توورِه‌یی باڵى تاریكى بێكۆتایی به‌سه‌ر كوردستاندا په‌رشوبلاَء كردۆته‌وه‌ء نوزه‌ى به‌خته‌وه‌رىء كامه‌رانیی لێبرِیوه‌ء ده‌سه‌لاَتى ده‌وڵه‌مه‌ندء ملیاردێرى كوردیش له‌پشت مێزه بریقه‌داره‌كه‌یه‌وه چاوى زیتء گه‌شى پرِ پێكه‌نینء ته‌نز ئامێزى تێبرِیووه‌ء ده‌نگى لێوه‌نایه‌ت ! كوردیش راستى فه‌رمووه : تێر ئاگاى له‌برسى نییه.