شۆفێرانی ماتۆڕسكیل تاچەند بوونەتە هۆی بێزاركردنی خەڵكی؟
October 3, 2011
کۆمەڵایەتی
***
جەنجاڵی شەقامەكان، بازاڕی ماتۆڕسكیلی گەرمكردووە
لەم چەند ساڵەی دواییدا لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل زیادی كردووە، لەمبارەیەوە ئیسماعیل مەعروفی ماتۆڕفرۆش ئاماژەی بەوەدا كە چەند هۆكارێك هەیە دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان ماتۆڕ بەكاربهێنن، ئیسماعیل دەڵێت(( جەنجاڵی ناوشاری هەولێرو ئاستەمبوونی هاتوچۆكردن بە ئوتومبێل، هۆیەكی سەرەكی بەكارهێنانی ماتۆڕە، بێجگە لەوەی كە ماتۆڕ خەرجی لەئوتۆمبێل كەمترەو نرخەكەشی هەرزانترە واتا كەسی هەژار واباشترە ماتۆڕ بەكاربهێنێت)).
سەبارەت بەتێڕوانینی كۆمەڵگە بۆ شۆفێری ماتۆڕەكان، ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشدەدا بەكارهێنانی ماتۆڕ بۆكاری نەشیاوو نابەجێ لەلایەن هەرزەكارانەوە وای كردووە ناوبانگی هەموو ماتۆڕسكیلەكانی زڕاندوە، نابێت كۆمەڵگە هەموومان بەیەك چاو تەماشا بكات.
.هەروەها باسیش لەو دەكات، نەبوونی یاسایەكی هاتۆچۆی تایبەت بۆ ڕێكخستنی ماتۆڕەكان وایكردووە، كە منداڵی هەرزەكار بێ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێرییان هەبێت ماتۆڕ دەكڕن و بۆكاری ناپەسەند بەكاری دەهێنن، منداڵی چواردەساڵ هاتووە ماتۆڕی كڕیوە. دواتر هاوكار ئەنوەر بازرگانی ماتۆڕ لەم بارەیەوە داوای لەشۆفێری ماتۆڕەكان كرد ڕێز لە هاووڵاتیان بەتایبەتی ئافرەتان بگرن، بەهیچ شێوەیەك نەبنە هۆی هەراسانكردنی هیچ كەسێك و ڕێزلەبنەماكانی هاتۆچۆ بگرن و هەوڵبدەن ناوبانگی پیشەكەیان بپارێزن .
مەحمودعەلی یەكێك بوو لەو گەنجانەی كەلەمەیدانی ماتۆڕفرۆشەكان بوو وەك باسی دەكات، هەندێك ماتۆڕهەیە كەڕێگایان پێنەدراوە لەبەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ بۆ بەكارهێنانیان، ئەمەش بۆخۆی كێشەیەكی گەورەیە بۆنموونە ئەگەر هەرتاوانێك ئەنجامبدات ناتوانرێت بدۆزرێتەوە. .
ماتۆڕسكیلەكان ئافرەتانیان بێزاركردوە
سەبارەت بێزاركردنی ئافرەتان لەلایەن شۆفێری ماتۆڕسكیلەكانەوە بەشێكی زۆر لەئافرەتان گلەیی لە شۆفێری ماتۆڕەكان دەكەن و ئاماژە بەوە دەدەن كە هەندێك لەو ماتۆڕسكیلانە تەنیا لەبەر بێزار كردنی ئافرەتان ماتۆڕیان كڕیوە، لەمبارەیەوە «جوان عوسمان» فەرمانبەرە لەوەزارەتی كاروكاورباری كۆمەڵایەتی دەڵێت (( شۆفێری ماتۆڕسكیلەكان هەمیشە ئافرەتان بێزار دەكەن و تیروتوانجیان لێدەدەن، زۆرجار ماتۆڕسكیل هەبووە ویستوویەتی پارە لەئافرەت بدزێت)).
«تانیا عەلی» هەرسەبارەت بەم بابەتە وتی «زۆربەی شۆفێری ماتۆڕسكیلەكان هەرزەكارن و هیچ هزرێكی ڕۆشنبیریان نییە تەنیا ئارەزوویان هەراسانكردنی ئافرەتە، واتا كێشەكە لەبیركردنەوەی تاكەكانە نەك لەپیشەكەیان، بەجۆرێك ئەگەر شۆفێری ئۆتۆمبێلیش كەسێكی نادروستبێت هەمان كردار دەكات)).
ماتۆڕسكیل تەنیا بۆبێزاركردنی ئافرەتان بەكاردەهێنرێت
ماتۆڕسكیل زیانێكی زۆری هەیە بۆژینگە
عەبدولرەزاق خەیلانی بەڕێوبەری كاروباری تەكنیكی لەدەستەی باڵای ژینگە ئاماژەی بەوەدا زۆربوونی هەموو ئامێرەكانی گواستنەوە بەتایبەتی ماتۆڕسكیلەكان زیانی زۆریان بۆ ژینگە هەیە، لەبەر ئەوەی ئەو ماتۆڕ سكیلانە بەشێكی زۆر لەگازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن فڕێدەدەنەو دەرەوە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكیە بۆپیسبوونی ژینگە.
عەبدولرەزاق ئەماژە بەوەشدەدا، كە بەم نزیكانە دەستەی باڵایان هەنگاوێكی نەمام چاندن لەشاری هەولێر دەستپێدەكات بەمەبەستی پاكردنەوەی ئاووهەوای ژینگەی هەولێر لەهەموو پیس بوونێك.
دواتر كاروان عوسمانی توێژەری كۆمەڵایەتی پێی وایە، كە بەشێكی زۆری شۆفێری ماتۆڕەكان گەنجن وتەنیا ئارەزوویان لە بێزاركردنی ئافرەتانە، لەبەر ئەمەش نەریتێك لەلای هاووڵاتیان دروستبووەو كەشۆفێری ماتۆڕ لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە كەسێكی نادروستە.
سزای تایبەتیمان هەیە بۆشوفێری ماتۆڕسكیلەكان
ملازمی یەكی هاتوچۆ (هۆگر عەزیز) بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆ باس لەوە دەكات هێزەكانی پۆلیسی هاتووچۆ بەبەردەوامی هەوڵی قەدەغەكردنی هەموو جۆرە سەرپێچیەكی یاساكانی هاتوچۆ دەدەن، لەو بارەیەوە دەڵێت (بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕێگەگرتن لە سەرپێچیكردنی ماتۆڕسكیلەكان سیستەمێكی مۆدێرنی داناوە، هەر ماتۆڕ سكیلێك پێویستە تابلۆی ژمارەیی هەبێت، شۆفێرەكەشی دەبێت مۆڵەتی لێخورینی ماتۆڕسكیلی هەبێت و هەرشۆفێرێك سەرپێچی بكات سزادەدرێت.