گوڵی بوكێنی جوانترین دیارییە لە هاوسەرگیریدا

گوڵی بوكێنی جوانترین دیارییە لە هاوسەرگیریدا
هەمووكچێك خەون بەو ڕۆژە خۆشەوە دەبینێت، ئاخۆ لەڕۆژی گواستنەوەكەیدا چ جۆرە بووكێك دەردەچێت، چونكە ئەم ڕۆژە تەنیا یەك جارە لەژیانی هەمووكچێكداو دوبارەنابێتەوە، بۆیە بە تامەزرۆوەن لەم ڕۆژەدا ئەو گوڵەی كەبەدەستیەوەیەتی لەلایان هاوسەرەكەیەوە بەدیاری بۆی بێت، لەبەرئەوەی ئەم گوڵە مانای خۆشەویستی و ڕێزو قەدرزانین دەبەخشێت، لەم بارەیەوە ڕاوبۆچوونی چەند كچێكمان وەرگرتووە، بزانین لە زاری خۆیانەوە ئەم مانا قەشەنگە چۆن دەكەوێتەوە.
لەوڕۆژەدا خۆم گوڵێك پێشكەش بەهاوسەرەكەم دەكەم
ئارەزووكەمال تائێستا ژیانی هاوسەری پێكنەهێناوەو لەو بارەیەوە دەڵێت « بڕوام بە ئارایشگا نییەو لە ڕۆژی بوكێنیەكەم خۆم لە ماڵەوە خەریكی ڕازانەوەی خۆم دەبم حەزم لێیەزۆر سادە بم و حەز ناكەم بەهیچ شێوەیەك بچمە ئارایشگا، ئەمە حەزێكی خۆمە بۆ ڕۆژی بووكێنیەكەم، لەو ڕۆژەدا بەشێوەیەكی سروشتی و سادە دەردەكەوم و هەروەها كراسەكەشم باشترە زۆر سادە بێت و تەنیا پارچە پەڕۆیەكی درێژ بەدواوەی كراسەكەمەوە بكشێت. ئەوەش دەخاتەڕوو كە لەم ڕۆژەدا خۆی گوڵێك پێشكەش بەهاوسەرەكەی بكات و دەڵێت « گرینگ نییە بەلامەوە لەم ڕۆژە گوڵم لەدەست بێت یان نا!
بەڵكو حەز دەكەم لەجیاتی ئەم گوڵە ماچم بكات و ئینجا بەشێوەیەكی زۆر سادە ئاهەنگ بگێڕم. ئارەزووحەزیش دەكات لەم ڕۆژەدا هاوسەرەكەی بەئەسپێكەوە بچێتە دوایی و بیبات بۆ ئاهەنگی گواستنەوەیان.
دواتر لاڤین بە پێچەوانەی ڕای ئارەزوو بوو، وەك خۆی باسی دەكات كەلە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا حەزدەكات جوانترین و ناسكترین ستایلی هەبێت، لەو بارەیەوە دەڵێت « چونكە ئەم ڕۆژە لەژیاندا تەنیا جارێكە، بۆیە جۆرە ستایلێك هەڵدەبژێرم كەلەگەڵ شێوەو ڕوخسارم بگونجێت. ئیتر مەرج نییە هەر شتێك مۆدێل بێت لەسەری بڕۆم چونكە لەوانەیە لەگەڵ شێوەو ڕوخسارم نەگونجێت، بەڵام هەر چۆنێك بێت حەز لە ستایلێكی سادە دەكەم . لەبەر ئەوەی چەند مكیاژی تۆختر بكەی، ئەوا شێوەو ڕووخسارت بەتەمەنتر بەدیاردەكەوێت، بۆیە زیارتر حەز دەكەم بە شێوەی سروشتی خۆم دەربكەوم نەوەك بە شێوەیەكی دروست كراو.
حەز دەكەم شێوەم جیاواز بێت لەڕۆژەكانی تر چونكە خەڵك زیاتر سەیری بووك دەكات نەوەك زاواكە، دەربارەی گوڵیش لەو ڕۆژەدا وتی وا جوانە لەلایەن هاوسەرەكەمەوە بۆم بێت بەڵام دەترسێم ئەوگوڵەی بۆم هەڵدەبژێرێت لەگەڵ ستایلی من نەگونجێت بۆیە حەز لەم ڕۆژە ناكەم و دوو دڵ دەبم ئاخۆ گوڵەكە جوانە یان نا.
هاوسەرەكەم هەر چ جۆرە گوڵێكم بۆبێنێت لەلای من بەنرخە
بینا كچێكی تەمەن 19ساڵەو دەڵێت «لەم ڕۆژەدا هەمووكچێك حەز لەكراسی سپی دەكات بۆیە هەموو كات بیر لە ڕۆشنایی و سپێتی ئەم ڕۆژە دەكاتەوە، ئایا جوانترین بووك دەردەچێت یان نا، بۆیە حەز دەكەم لەم ڕۆژەدا لەگەڵ مۆدێلی ئەم سەردەمە خۆم ئارایشت بكەم و كراسێكی جوان و مۆدێل تازە بپۆشم. ئەگەر زاوا گوڵەكەم بۆ بێنێت شتێكی زۆر جوان ودڵ خۆشكەرە، ئەگەر گوڵەكە جوانیش نەبێت، ئەوە بەلای منەوە هەر جوان و بەنرخە چونكە ئەو گوڵە لای من لەم ڕۆژەدا مانای خۆشەویستی دەبەخشێت.
دواتر ئەڤین كەمال كە كچێكی تەمەن 23 ساڵە بە پێچەوانەی ڕای «بینا «وە بوو كەتائێستا ژیانی هاوسەری پێكنەهێناوەولە بارەیەوە دەڵێت « جارێ ناتوانم هیچ جۆرە ستایلێك هەڵبژێرم بۆ ئەم ڕۆژە، چونكە هەر ڕۆژەو جۆرە ستایلێك مۆدێلە،بەڵام پێشم خۆشە لەو ڕۆژەدا جوانترین مۆدێلی تازەترین ستایل بێت و مكیاژیشم ڕەنگی تۆخ نەبێت و زیاتر ڕەنگی شاخاوی بێت. ئەڤین پێشی خۆشە لەم ڕۆژەدا ئەوگوڵەكەی لەدەستیەتی خۆی دەست نیشانی بكات بەڵام هاوسەرەكەی پێشكەشی بكات.
ئەوگوڵەی كەهاوسەرەكەم پێشكەشم دەكات مانای خۆشەویستی و ڕێزگرتنم دەگەیەنێت
ناسكە تەمەنی 25ساڵەو تازە دەست نیشان كراوە، وەك باسی دەكات ماوەی چوار مانگە دەست نیشانكراوەو دەڵێت « لەئێستاوە خۆم بۆئەم ڕۆژەئامادە دەكەم، چونكە ئەم ڕۆژە لەژیانی ئافرەتدا تەنیا یەكجارە، حەز دەكەم بەجوانترین و ناسكترین شێوەدەربكەوم حەزیش دەكەم لەم ڕۆژەدا خۆم گوڵێكی سوور پێشكەش بەهاوسەرەكەم بكەم، ئەویش ماچم بكات،چونكە ئەوكاتە هەست دەكەم كە چەند منی خۆش دەوێت.ناسكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە لەئێستادا خۆم و هاوسەرەكەم خۆمان ئامادەدەكەین بۆدیاری كردنی ڕۆژی ئاهەنگەكەمان ...
Top