كوڕانی قسەخۆش و ڕۆمانسی بەلای كچانەوە پەسەندن

كوڕانی قسەخۆش و ڕۆمانسی بەلای كچانەوە پەسەندن
كوڕانی قسەخۆش و ڕۆمانسی بەلای كچانەوە پەسەندن
وەك ئاشكرایە هەڵبژاردنی كەسایەتی وەك هاوبەش و تەواوكەری ژیان تابڵێی گرینگە، چونكە پیاووئافرەت هەردووكیان تەواوكەری یەكترن، بۆیە كچان وادەدوێن كە پێویستیان بەكەسانی قسەخۆش و ڕۆمانسی هەیە تا حەزوو ئارەزووەكانیان فەرامۆش نەبێت..
نامەوێت تەنیا كەسێك بێت حەزوو ئارەزووەكانی خۆیم پێ بەتاڵ بكاتەوە
مامۆستایەك دەڵێت «باس كردنی ئەم دوولایەنە تاڕادەیەكی زۆر گرنگە بۆ ژیانی هەردوولاو بەدەربڕینی هەستی خۆم خۆشحاڵم بۆلایەنی رۆمانسی ئەو كەسەی هەڵی دەبژێرم حەزدەكەم قسەی خۆش بێت و هەستی دەربڕی ژیانی بكات بەدوو بەش بەشێكی بۆمن تەرخان بكات و زۆرترین كات بەیەكەوە بین»
سەبارەت بەلایەنی گەرموگوڕیش وتی «بەڵێ حەزدەكەم كەسێكی گەرم بێت هەموو حەزەكانی خۆیم پێ بڵێت و گرنگی بە حەزەكانی منیش بدات لەم حاڵەتەشدا هاوبەشی هەبێت لەنێوانمان و تەواوكەری یەكتر بین و نامەوێ كەسێك بێت، تەنیا خۆی پێم بەتاڵ بكاتەوەو ئارەزوو حەزەكانی خۆیم پێ تەواوبكات».
ئەو دوولایەنەی ئاماژەی پێكراوە بۆهەر گەنجێك زۆر گرنگە
رۆیا سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت «پێم خۆشە زۆر رۆمانسی بێت و ئەو هەستەی كە من هەمە ئەویش هەمان هەستی هەبێت و قسەی خۆش بكات كە من دڵ خۆش بكات و ئەو شتانە بڵێت كەدایم هەستەكانم دەجووڵێنێتەوە
لایەنی دووەمیش گەرم بێت و هەموو ئەو شتانە بڵێت كەحەزی پێ دەكات و شەرمی نەبێت و ئەو شتانەی بۆخۆی پێی خۆشە بۆمنیش پێی خۆش بێت و یارمەتیدەر بین بۆ تەواوكردنی ئەنجامدانی سێكس، نامەوێ لەو كەسانە بێت تەنیا راوبۆچوونی خۆی بوێت و ئەنجامی ڕاو هەستی منیش بەلاوەنێت».
حەزدەكەم لەرۆمانسیەت نقووم بم
كچێكی تریش بەو شێوەیە دوا «وەك خۆم حەزدەكەم ئەو كوڕەی كە بەهاوسەری خۆم دیاری دەكەم وەك حەزی خۆم ئەمەوێ كەسێكی كەیفخۆش بێت و رۆشنبیری سێكسی هەبێت و خوێندنەوەی هەبێ لەم بارەیەوە بتوانێ حەق بە حەزو ئارەزووەكانی من بدات، لایەنی دووەمیش حەز دەكەم رۆمانسیەت و خۆشەویستی و هەست و سۆزم پێشكەش بكات، بەردەوام واهەست بكەم لەرۆمانسیەتا نقووم بووم».
توێژەران پێیان وایە كەسانی رۆمانسی و ڕووخۆش تەنیا لە خەیاڵدا بیریان لێ دەكرێتەوە
سارا حوسێن توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت «هەڵبژاردنی كەسایەتی پیاوان لەلایەن كچانەوە زۆرشت دەگرێتەوە بەڵام بەتایبەت ئەگەر باس لەلایەنی جنسی و رۆمانسیەت بكەین ئەوا لەبەر ئەوەیە كچان لەكۆمەڵگەی ئێمەدا تاگەورە دەبن حەزوو ئارەزووەكانیان داخراوە بەهەمان شێوە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ باوك سالاری و رێگرتن لە هەست دەڕبرین، لەوانەیە زۆرشتی سەرەكی تر هەبێ لەوشتانە زیاتر گرنگە بۆ هەڵبژاردنی كەسەكە وەك رادەی گونجان لەگەڵیدا بەڵام بیركردنەوە لەكەسی رۆمانسی ئەواتەنیا لە خەیاڵ وابیری لێ دەكاتەوە لەوانەیە هەرواش دەرنەچێ خۆ ئەو كچە نازانێ و لەگەڵی نەژیاوە تا بزانێ كوڕێكی رۆمانسیە بەڵام قسە خۆشی لەوانەیە لەڕۆژانەدا لێی ببینێ ئەگەر بیناسێ، بۆیە سەرەتا هەر لەخەیاڵەوە ئەو كەسە بەو شێوەیە وەسف دەكرێت، لەوانەیە هەر حەزێكی كچانەبێت و لەدواییدا ئەوەی دەیەوێت رەنگە وا دەرنەچێت».
Top