خۆشەویستی و سۆزداری لە ژیانی تایبەتی موژدیندا

خۆشەویستی و سۆزداری لە ژیانی تایبەتی موژدیندا
موژدین لەدایك بووی ساڵی 1982 ی شاری سلێمانییە. باخچەی ساوایان و قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی لەسلێمانی تەواوكردوە. لەتەمەنی چواردەساڵییەوە ژیانی هاوسەرێتی پێك دەهێنێت و دەچێتە وڵاتی هۆڵەندا بۆئەوەی لەبواری هونەریدا بخوێنێت، لەم دیمانەیەیدا بۆ گۆڤاری گوڵان باس لە هەندێك لەنهێنیەكانی ژیانی خۆیمان بۆ دەكات.
لەمنداڵیدا زۆر نازم هەڵدەگیرا
موژدین دەڵێت « لەمنداڵیدا منداڵێكی زۆر بەنازبووم،چونكە نۆبەرەی خێزانەكەم بووم و زۆر نازیان هەڵدەگرتم تاكو ئێستاش چیم ویستبێت هاتۆتەبەدەرستم . لەمنداڵیدا باوكم هەموو یاریەكانی بۆدەكڕیم . بووكەشووشەیەكم هەبوو بەقەد باڵای خۆم دەبوو زۆرم خۆشدەویست .هەروەها بەمكیاژ پێڵاوەبەرزەكانی دایكمم بۆیاخ دەكرد و هەموویم لێشێواندبوو .كاتێك دەچووین بۆبەغدا دایكم جانتای مكیاژەكانی خۆی لێم دەشارەوە نەوەك لێی بشكێنم، كاتێكیش منداڵێكی تریان بوو لەگەڵ خوشك و براكانم یاریم دەكرد. بەڵام بەداخەوە ئێستا بەس خوشكێكم ماوە. ئێستاش ورچێكم هەیە ناوی (سوە ) لەگەڵم دەخەوێت
خۆشترین و ناخۆشترین یادگاریم لەتەمەنی منداڵیدا
موژدین وەك باسی دەكات و دەڵێت «كاتێك لەڕەوزەبووم بەسەیارە دەیان هێنامەوە لەماڵەوە دەیان گۆڕیم و هەرجارەو بەجلێكەوە وێنەیان دەگرتم، ئەوەندەم پێخۆش بوو نەبێتەوە، لەگەڵ ئەوكاتانەی خاڵەكانم دەیان بردم بۆ سەرچیمەنەكان. بەڵام ناخۆشترین یادگاریم ئەوەبوو كە لەمنداڵی قژم زۆر درێژ بوو كاتێك بڕییان كردیان بەكارێ، زۆرم پێناخۆش بوو.
لەبەرخاتری هونەرەكەم شووم كرد تا بچمە دەرەوەی وڵات
سەبارەت بەهۆكاری چوونەدەرەوەی ووڵات «موژدین «وتی « باوكم ئەندازیاری كشتوكاڵی بوو، زۆری پێخۆش بوو لەبوارەكەی خۆیدا زیاتر بخوێنێت. هەروەها حەزم دەكرد بچمە دەرەوەی وڵات بۆئەوەی لەبواری میوزیك بخوێنم . ئەوەبوو دایكم ڕازی نەبوو بچینە دەرەوەی وڵات،حەزی دەكرد لەخزمەكانمان نزیك بین، منیش وتم شوو دەكەم بەس بۆئەوەی میوزیك بخوێنم لەدەرەوەی وڵات . ئەوەبوو نەك بەتەنیا میوزیك بەڵكو چەند بوارێكی تریشم خوێند .
ناخۆشترین ڕووداوی ژیانم ئەو پرۆسەی هاوسەرگیرییە بووە
موژدین دەڵێت « كاتێك شووم كرد كەسوكارم حەزیان نەدەكرد شوو بكەم. بەڵام لای من شتێكی ئاسایی بوو، داوای هیچ ئاڵتون و ئەم شتانەم نەكرد، چونكە ئەم شتانە هەموویم هەبوو تەنیا دەمویست بێمەدەرەوەو بۆئەوەی میوزیك بخوێنم و گۆرانی بڵێم.بەڵام ناخۆشترین ڕووداوی ژیانم ئەم پڕۆسە هاوسەرگیرییەبوو.چونكە هاوسەرەكەم بەشێوەیەكی دواكەتوو كەسێكی وشكی بێسۆز بوو ؛ئازاری جەستەیی و دەروونی زۆری دەدام، هەربۆیەشە لێی جیابوومەوە. ئەمجارە بەئاسانی شووناكەمەوەو بەوردی لەسەر ئەم بابەتە دەكوڵمەوە، ئینجا بڕیاری شووكردنەوە دەدەمەوە. كوڕێكم هەیە سەرەتا لەلای خۆم بوو بەڵام كاتێك منداڵ دەگاتە تەمەنی دوازدە ساڵی ئیتر خۆی بڕیار دەدات ئاخۆ لای دایكی بێت یان لای باوكی، ئێستاش كوڕەكەم لای باوكیەتی .
من ئاشقی خۆشەویستیم
موژدین دەڵێت « دوای ئەوەی كەلەهاوسەرەكەم جیابوومەوە دیسان خۆشەویستیم كردەوەو میوزیكژەنێكم خۆشویست، ئیقامەی نەبوو بۆیە چووە وڵاتێكی تر. بەڵام ڕەفتاری ناخۆش و نەشیاوی هەبوو، لەبەرئەوە وازم لێهێنا. هەربەهۆی ئەم كەسەشەوە نەخۆش كەوتم و بۆماوەی 9مانگ لەنەخۆشخانەبووم. دوای ئەویش كەسێكی ترم خۆشویست، داوای چوونەدەرەوەی لێكردم، پێم شەرم بوو لەگەڵی بچمەدەرەوە، ئەمەشەش ساڵ پێش ئێستا بوو، ئیتر دوای ئەوە ئازاری نەفسی دەدام. چونكەئەو نەچوونەدەرەوەم بۆخۆی بەڕەفز دەزانێت، وازمان لەیەكتر هێنا .
دوای جیابوونەوەم لەهاوسەرەكەم
موژدین پێی وایە خۆشەویستی پێوەندی بەلایەنی سۆزو خۆشەویستی و سێكسەوە هەیە هەربۆیەشە دەڵێت « ئەو خۆشەویستیەی كەلەگەڵ میوزیكژەنەكەمم دەمكرد لەگەڵ ئەو سێكسم كرد.
كاتێك سێكسیشم لەگەڵ كرد بەویستی من نەبوو ئەو دەست پێشخەر بوو، چونكە ئەو زۆر بەپەلەبوو، پێشی نەوتم كەدەڕوات، ڕاستیەكەی دەنا سێكسم لەگەڵ نەدەكرد.سێكس كردنەكەی وەكو پەلاماردان وابوو. ئەم كوڕەحەشیشی دەكێشا و بەمنیشی نەوتبوو كەحەشیش دەخوات، هەر لەسەر ئەوەش بوو لێی جیابوومەوە. ئەو شەوەی كەهاتە لام خواردبووی، پەلاماری دام و هەرچەندم كردخۆم پێ دەرباز نەكرا لەژێر دەستی. كاتێك پەلاماری دام هیچ هەست و زەوقم بۆی نەبوو، چونكە یەكەمجاربوو لەگەڵی بم . كوڕی كورد هەر دەزانێ خۆی تەواو بەتاڵ بكات و نازانێت چێژێك بەئافرەت ببەخشێ، چ پیاوێكی كورد هەیە بزانێت بە عەشقەوەو بەباشی سێكس بكات.؟؟
بۆیە ئێستا نایەڵم و ڕێگە نادەم هیچ كوڕێك بێتە ماڵم. تەنانەت ئەگەر لەبۆدیداری هونەریش بێت هەر لەدەرەوە دادەنیشین . زەرەرترین ماددە بۆمێشك حەشیشەیە، چونكە لەپەیمانگا من بواری زانستیم خوێندوە،حەشیشە خانەكانی مێشك تێك دەدات . ئامادە نیم لەگەڵ هیچ كوڕێك بم كەئەم جۆرە ماددەیە بخوات .
دووەمجاریش كەسێكسم كرد، بەخۆشەویستی نەبوو. بەڵكودوومیوزیكژەن بەیەكەوە پەلاماریان دام. كاتێك دوو پیاو بەیەكەوە پەلامارت بدەن چۆن خۆت پێ ڕزگار دەكرێت ناتوانم وردەكارییەكانی باس بكەم، تەنیا ئەوەندە دەڵێم لەئوتێلێك بووین، دوای تەواو بوونی پڕۆگرامێكی تیڤی لەئوتێلەكە بە هەردووكیان پەلەماریان دام، ئەوانە بۆكاری میوزیك نەهاتبوون، بۆیە وەك سەگی دڕ بۆپەلاماردانم هاتبوون، ڕێزم هەیە بۆمیوزیك ژەنەكان كە هونەر پێش ئارەزوو دەخەن .
هیچ كاتێك پەشیمان نیم لەم كلیپەی كەكردوومە
موژدین سەبارەت بەكلیپی «پاداشت « وتی « با كۆمەڵگە ڕەخنەبگرێت، خۆبەڕەخنە نامرم ڕەخنە شتێكی ئاساییە، پاشان دەیان كەسیش هەیە كەپشتگیریم لێ بكەن، دەڵێن ئەمە داهێنانە، بێگومان ڕووتبوونەوەكە داهێنان نییە، هەرچەندە لەتوانای هەموو كەس نییە رووتبێتەوە، بەڵام بواری هونەرییانەی ڕووت بوونەوەكە داهێنانە. هیچ كاتێكیش بۆ ئەوسا پەشیمان نیم لەكارەكەم، بەنیازبووم لەبەرهەمی دواتر زیاتر خۆم ڕووت بكەمەوە، بەڵام ئێستا پەشیمان بوومەوە ..
دەرهێنەری كلیپی «پاداشت « زۆر بەرێزەوە كاری لەگەڵ كردم
موژدین وەك باسی دەكات دەڵێت «ئەو دەرهێنەرەی كەكلیپی پاداشتی بۆكردم .
راستیەكەی ئەم كوڕە هەروەك كوڕانی كوردی هەندەرانی نەبوو، ئەو كەسانەی پێشوو كەكارەكەیان بۆدەكردم پاداشتەكەی پەلاماردانم بوو .بەڵام ئەم دەرهێنەرە ئەوەندە لەگەڵم بەڕێز بوو پەنجەیەكی بۆگیانم نەبرد و زۆربەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەكردم . كەسی واش هەیە خۆڕاگرەوخۆ گەر بەڕووتیش بتبینێت دەستت بۆناهێنێت..
Top