بۆچی كچان و ژنان هێندە بایەخ بەسنگ و بەرۆكیان دەدەن؟

بۆچی كچان و ژنان هێندە بایەخ بەسنگ و بەرۆكیان دەدەن؟
لەدێر زەمانەوە هەر لەوەتەی مرۆڤ هەستی بەبوونی خۆیی و دەوروبەری كردووە، هەروەك لە پەیكەرەكان و دیواربەندیەكانیش دەركەوتووە كە جوانترین شت لای هونەرمەندەكان لە جەستەی ئافرەت سنگ و بەرۆكە، ناسكێتی ئافرەت و سادەوساكارێتی لەچەند شوێنێكی جەستەیدا دەردەكەوێت، بۆیە ئافرەتان بەردەوام هەوڵ دەدەن گرنگی بەو بەشانەی جەستەیان بدەن كە زیاتر لای خەڵكی سەرنجڕاكێشیان دەكات، جا چ لەكاتی كچێنی بێ یان لەكاتی شووكردندا. بۆیە دەبینین زیاتر گرنگی بەسنگیان دەدەن، چونكە وەك دەزانین بەشێكی سەرەكی مێینەی ئافرەت نیشان دەدات.
* * *
ئا-بەهرە صدیق


لەناو كۆمەڵگەی كوردەواریدا
كچی هۆت مۆدێلە
گوڵاڵە كچێكی تەمەن 20 ساڵە بەم شێوەیە دەدوێ «من وەك خۆم سنگم گەورەیە، ئەوەش قسەی هاوڕێكانمە، بەڵام ئێستا وەك مۆدێل ئەوە باوە كە كورد حەز بەكچی هۆت دەكات، كچیش هەر بەسنگ و قیتی دیاردەبێ و لەبەر ئەوەی كچان دەیانەوێ زیاتر لەلایەن كوڕانەوە گرنگیان پێ بدرێت هانا بۆ جوانكاری سنگیان دەبەن من وەك خۆم تەنیا لەكاتی لەبەركردنی جلی كوردی وادەكەم، چونكە بۆجلی كوردی جوانە ئێستاش وەك كچێك لە سنگی خۆم ڕازیم، بەڕای من بەشێكی مێینەی ئافرەت لە سنگیەتی».
ژنان دوای هاوسەرگیریش
بایەخ بە سنگیان دەدەن
داستان ئافرەتێكی تەمەن 24 ساڵەو ماوەی 5 ساڵە شووی كردووە دەڵێت «ئافرەت هەمیشە جوانی سینگی بەلاوە گرنگە جا چ كچ بێت یاخود دوای شووكردنی، بۆیە زۆر گرنگی پێ دەدات تا كچ بێت دەیپارێزێت و بەجوانی دەیهێڵێتەوە و كە شووی كرد بەحەزی هاوسەرەكەی دەبێت».
من وەك ئافرەتێكی خاوەن هاوسەر «پیاوەكەم بەلایەوە گرنگ نییە لەوەی سینگم گەورە بێ یاخود نا، بەڵام من هەمیشە بایەخی پێ دەدەم بەجۆرێك هەم جوانی من دەربخات و هەمیش بەدڵی ئەو بێت و سەرنجی رابكێشێت».
جیاوازییە سەرەكییەكانی
نێوان كچان و كوڕان جەستەیە
پەیمان كچێكی تەمەن 21 ساڵە دەڵێت «یەكێك لەجیاوازییە سەرەكییەكان لەنێوان ئافرەت و پیاو بێگومان من وەك كچێك لام گرنگە، چونكە كچ جوان دەكات و كار لەنەفسیەتی دەكات، ئەو كچانەی كە سنگیان بچووكە رەنگە كەمێك ناڕەحەت بن لەكاتی جل لەبەركردندا، دژی بەكارهێنانی ئەو بابەتانەی پێویستن بۆ گەورەكردن نیم، بەڵام دژی بەكارهێنانی ماددەی كیمیاوییم و بە رێگەی سروشتی باشترە».
زۆربەی ژنان بۆ ڕازاندنەوەی خۆیان بایەخی پێدەدەن
لانە كچێكی دەستگیراندارەو تەمەنی 28 ساڵە بەلایەوە جوانكردن و بایەخ پێدانی سنگ لەلایەن ئافرەتانەوە تەنیا بۆ پیاوان نییە، بەڵكو وتی «من هەر بۆخۆم دووجار دەرمانم بەكارهێناوە بۆ جوانكردنی سنگم، بەڵام كاتێك كە لە شاشەو رێكلامەكان دا گوێم لێ بوو خراپە بۆ تەندروستی دەستم لێی هەڵگرت، بەڵام بەگشتی سنگی مێینەی ئافرەت نیشان دەدات بۆیە دەبێ گرنگی پێبدرێت».

د.عادل حسێن: Plastic Surgery)
دوایین چارەسەرە ئەگەر مەسەلەكە ببێتە هۆی بێزارییەكی لە راددەبەدەر

جوانكاری سینگ
ئایا ناڕەحەتیت لە دەست قەبارەی بچووكی سینگت، مەترسە ...نیگەران مەبە، بە تەنیا تۆ ئەم گرفتەت نییە، گەلێك ئافرەت ناڕەحەتن لەدەست قەبارەو شێوەیان، ئەگەر قەبارەكەیان بەدڵ بێت، ئەوا شێوەكەیان بەدڵ نییە، یان پتەوییەكەیان بەدڵ نییە، بۆیە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن و گەلێكیان بڕیار دەدەن )ئەگەر جێبەجێشی نەكەن( كەنەشتەرگەری جوانكاری چاندنی تەنی دەستكرد Breast Implants) ( ئەنجام بدرێ.
ئافرەت بەر لەبڕیاردان دەبێ لەچەندین لایەنی مەسەلەكەدا بكۆڵێتەوە و ئاشنا بێ هەروەها بە وردی هەڵیانسەنگێنێ ئینجا یەكلایی بكاتەوە. بۆنموونە كاریگەری چاندنی ئەم تەنانە لەناو سینگ لەسەر تەندروستی گشتی ئافرەت، هەروەها پشكنینیان )بەدەست( بەشێوەیەكی دەوری لە پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكە، هەروەها پشكنینیان بە دەزگای نەخشە Mammogram) ( ناوە ناوە پێویست دەكات، جگە لەمانە مەسەلەی شیردانی سروشتی (شیری مەمك) و گۆڕان لە روخساری سینگ كە گرنگترین مەسەلەیە. بەگشتی دوو جۆری چاندنی تەنی بیانی لە ناو مەمكەكاندا هەیە، سیلیكۆن (Silicone)، سەلاین یان گیراوەی خوێ Saline. ئەمڕۆ جۆری چاندنی سەلاین باوی هەیە، جۆری سیلیكۆن زۆر بە كەمی بەكاردێت، بەكارهێنانی سیلیكۆن هەر لەساڵی 1992 دا پەسند ناكرێ، چونكە بەڵگە لەبەردەستدایە كە لە زۆر ئافرەتدا دەبێتە ئەگەری نەخۆشی لەشانە بەستەرەكانی مەمكدا و نەخۆشی لە دەزگای بەرگری لەشدا، بۆیە هەر لەو كاتەدا ئەو سیلیكۆنەی كە بۆ چاندن لەناو مەمكەكاندا بەكاردێ لە بازاڕەكاندا كێشرایەوە، لەگەڵ ئەمەشدا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ماددەی سیلیكۆن بۆ گەورە كردنییان .
شـێوەی سینگ
پێش بڕیاردان لەسەر نەشتەرگەری گەورەكردنیان، ئەوە زۆر باش بزانە كە تەنی چێنراو شێوە و چۆنیەتیان جیاوازە بەبەراورد لەگەڵ سینگی ئاساییدا، بەتەواوی وەكو ئەوان نین، گەورەترن، هەروەها وا دەكەن كە زێدە خڕتر پیشان بدەن، چونكە ئەم تەنانە لەشێوەدا وەكو نیو تۆپ Half Spheres وان، چونكە وەكو ئەوان پێكنەهاتووە لەشانەكانی شیر و شانە بەستەرەكان و شانە چەوریەكان، هەروەها كەلە تەنیشت سەیریان دەكەیت وا دیارە كە گرێیەك لە ناوەڕاستییان دایە، ئەگەر لەبەر هەر هۆیەك بێت جۆرە ئاوسانێك لە ناویان ڕووبدات )بۆ نموونە لە كاتی سكپڕیدا( ئەوا ئاوسانەكە دەكەوێتە سەر تەنە چێنراوەكان بۆیە وا دێتە بەرچاو كە بووبێ بەدوو Double Breast ئەمەش شێوەی سینگ ناڕێك دەكات و وەكو ئەوە دیارە كە دوو تۆپی بە قەبارە لەوێدا دانرابن، كە لە ناوەڕاستیشدا بەیەكدەگەن ئەملا و ئەولا وەكو بۆشایی دێنە بەرچاو.
بەڵام كێشەكەی جیاوازە، لە كاتی نووستندا لەسەر سك ئافرەت هەست بەوە دەكات كە بەشە چێنراوەكە رەقتر و ساردترە. هەندێكجار لە هەندێك كەسدا شانەیەكی چڕ لە دەوری تەنە چێنراوەكاندا دروست دەبێت، ئەمەش وا دەكات كە رەقتر بنووێنن.
چەندین گۆڕان لە شانەكانی سینگدا روودەدات كەئەم تەنانەی تێدا چێنراوە، ئەم گۆڕانانە دەبنە مایەی نیگەرانی بەتایبەتی كە بۆ یەكەم جار هەستیان پێ دەكرێ. ئەو كرێمەی كە ئێستا لە بازاڕەكاندا دەفرۆشرێ گوایە مەمكەكان گەورە دەكات شتێكی بازرگانییە و هیچ بنچینەیەكی زانستی نییە، هیچ ئەنجامیشی نییە.
Top