فێــــــــــڵی پیاوان و مەكـــــــری ژنان.. ئایـــــا بەڵێنەكانی پیاوان بۆ ڕازی كردنی ئافرەتان تاچەند جێ بەجێ دەكرێت؟

فێــــــــــڵی پیاوان و مەكـــــــری ژنان.. ئایـــــا بەڵێنەكانی پیاوان بۆ ڕازی كردنی ئافرەتان تاچەند جێ بەجێ دەكرێت؟
كاتێك ژن و پیاو ژیانی هاوسەری پێك دەهێنن ژن ڕۆژانە ناز بەسەر پیاوەكەیدا دەكات . ئەوكات پیاوەكە ناچارە بەڵێن بدات بەژنەكەی بۆئەوەی دڵی ڕازی بكات .بەڵام زۆربەی ژنان گلەیی ئەوەدەكەن كە پیاوەكانیان نازیان هەڵناگرن و بەڵێنەكانیان جێبەجێ ناكەن .لەم بارەیەوە ڕابۆچوونی چەند كەسێكمان بۆ وروژاندنی ئەم بابەتە وەرگرتووە.
* * *
پیاو زیاتر لەقۆناغی دەزگیرانێتی بەڵێنەكانی جێبەجێدەكات
فێنك وریا، پێیی وایە، زۆربەی پیاوان زیاتر لەپێش ئەوەی ژیانی هاوسەری پێك بهێنێت زیاتر بەڵێنەكانی ژن جێبەجێ دەكات، چونكە ئەوكات پیاوەكە هەموو داواكاریەكان جێبەجێ دەكات بەس بۆئەوەی كچەكە ڕازی بێت بۆئەوەی ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێكبهێنێت .بەڵام كاتێك ژیانی هاوسەری پێكهێنا ئەوكات كەمجار بەڵێنەكان جێبەجێ دەكات چونكە دەزانێت ژنەكە بوو بەهی خۆی هەروەها ژنەكە ناچارە بەهەموو شێوەیەك لەگەڵی ڕازی بێت و ژیان بەسەر بەرێ . بۆیە ئەوكات هەر ڕۆژە و فێڵێك دەدۆزێتەوە بۆئەوەی خۆی دەرباز بكات لە بەڵێنەكانی . فێنك وتی « هەمووكات هاوسەرەكەم بەڵێنەكانی جێبەجێكردومەوە نازی هەڵگرتووم .
دواتر مامۆستا تارا تەمەنی 30 ساڵە و بۆماوەی شەش ساڵە ژیانی هاوسەری پێكهێناوە، پێی وایە زیاتر پیاو لەقۆناغی دەزگیرانەتی بەڵێنەكانی جێبەجێ دەكات نەوەك لەو قۆناغەی كەژیانی هاوسەری پێكدەهێنن، دەڵێت « ئەوكاتەی كە دەزگیراندار بووم پیاوەكەم زیاتر نازی هەڵدەگرتم چونكە ئەوكات هەر قسەیەكی كردبا باوكم دەیوت كچی خۆمت نادەمێ . بەڵام كاتێك گواستمیەوە بێمنەت بوو لەسەد بەڵێن دوویان جێبەجێ ناكات هەردەڵێت باشە بەسەرچاو بەڵام هیچ كامیشیان جێبەجێ ناكات .
ژن بەشێوەیەكی ڕاستگۆیانە خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت
ڕێزان ئەنوەر قوتابی زانكۆیەو دەڵێت « زۆرجار ژن مەكر دەكات بەسەر پیاوەكەی بەشێوەیەكی ڕاستگۆیانە و خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ، بەڵام بەپێچەوانەوە پیاو زۆر شتی شاراوەی هەیە هەموو شتێك دەرنابڕێت .زۆر جار فێلأ لەژنەكەی دەكات و وەك ئەوە وایە هەڵی خەڵتێنێت . تەنیا بۆئەوەی ژنەكە ڕازی بێت .بەڵام زۆر جار ژنەكە دەزانێت ئەو قسانەی كە پیاوەكە بۆی دەكات كە دوورن لە ڕاستی بەڵام دڵی پێخۆش دەبێت ڕازی دەبێت بەقسەكانی .
دەبێ بەشێوەیەكی زیرەكانە هەڵسوكەوت لەگەڵ هاوسەرەكەت بكەی بۆئەوەی نازەكانت هەڵبگرێ
خاتوو دەریا تەمەنی 26 ساڵەو ژیانی هاوسەری پێكهێناوەو خاوەنی دوو منداڵەو دەڵێت « هەموو كات مەكری پیاو لەمەكری ژن گەورەترە، چونكە دەسەڵاتی زیاترە .بۆیە پێویستە ژن بەشێوەیەكی زیرەكانە مەكرو نازی خۆی بەسەر پیاو بكات بۆئەوەی بتوانێت ئەو شتانەی لێی داوادەكەی بۆت جێبەجێبكات .نازەكانت هەڵگرێ .
ژن بەزۆری لە ژووری نووستن ناز بەسەرپیاوەكەی دەكات
ئەحمەد نەجات بۆ ماوەی سێ ساڵە ژیانی هاوسەری پێكهێناوەو خاوەنی منداڵێكە و دەڵێت « ژن ئەوكاتانە ناز بەسەر پیاوەكەی دەكات لەژووری نووستن ئەوكات داواكارییەكانی خۆی دەڵێت ئەوكات پیاوەكە بەڵینی پێدەدا جێبەجێیان بكات، بەڵام زۆرجار جێبەجێیان نەكات تەنیا قسەیە و دەیكات بەس بۆئەوەی دڵی ژنەكەی ڕابگرێت واتا دەتوانم بڵێم فێڵی لێدەكات . سیناریۆی بۆدەكات وەك ئەوەی كەنازەكانی هەڵدەگرێت . «ئەحمەد « ئاماژەی بەوەدا وتی « ئەوەندەی لەتوانام دابووە بەڵێنەكانم جێبەجێ كردوە و دڵێ هاوسەری خۆم نەشكاندوە، بەڵام زۆرجاریش ئەو فێڵەم لەگەڵی بەكارهێناوەو وتومە بەڵێنەكە جێبەجێ دەكەم .لەهەمان كاتتدا جێبەجێشم نەكردوە تەنیا قسەبووە كردومە .
مرۆڤ قەبارەی ئەوبەڵێنەی داویەتی زۆرگەورەترە لەوتوانایەی هەیەتی
ستار باقی بەرپرسی بەشی كۆمەڵناسی لەگۆڤاری نمە وتی» مرۆڤ زۆر كات قەبارەی ئەو بەڵێنەی داویەتی زۆر گەورەترەلەو توانایەی كەهەیەتی .ڕەنگە داواكاری پیاوەكە زۆر گەورەتر بێت لەتوانای ماددی پیاوەكە، بۆنموونە ژنەكێك داوای (20) مسقال زێر لەپیاوەكەی دەكات . پیاوەكە بۆئەوەی دلێ ژنەكەی ڕازی بكات.توانای پیاوەكە ئەوەی كە یچێتە ژێر باڵی قسەی ژنەكەی . ئەوكاتە پیاوەكە هەوڵدەدات خۆی دوورخاتەوە لەو داواكارییە كە ژنەكە هەیەتی بۆئەوەی خۆی دوورخاتەوەلەم بابەتە ڕەنگە پەنادەباتە كۆمەڵێك شت كەهەر لەژیاندا بووونیان نییە . هەروەها بوونی كات زۆر دەوری هەیە لەنێوان ژن و پیاودا ئەگەر ئەو ژن و پیاو كاتی زۆرتر لەگەڵ یەك دانیشن ئەوا جوانتر شارەزای یەكتر دەبن و زیاتر ئاگاداری یەكتر دەبن ئەوكات پیاو زیاتر دەتوانێت بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات .ناتوانێت فێڵی لێبكات چونكە ژنەكەی ئاگاداری كارو پێشەكانیەتی . هەوروەها هاوپیشەیی بوون زیاتر ڕۆڵی هەیەو دەرفەتی ئەم شتانە كەمتر دەبێتەوە . پەروەردەكردنی خێزان ڕۆڵێكی گرینگی هەیە، چونكە ئەو كەسانەی لەتەمەنی گەورەبوون ئەم كارانەدەكات لەمنداڵییەوە فێركراوە كە نەتوانێت بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات .
هەروەها «ستار» ئەوەش دەخاتەڕوو دەڵێت « زۆرجار هەردووكیان ناز بەسەر یەكتر دەكەن بەتایبەتی ژن (تەبیعاتێكی ) ناسكی هەیە .بۆی هەیە نازبكات لەسەرپیاوەكەی بەڵام پیاو ئەوەندە بۆی نییە ناز بكات لەسەر ژنەكەی تەنیا لەیەك كاتدا پیاو دەتوانێت ناز بكات لەسەر ژنەكەی لەباری خۆشەویستی كە خۆشەویستی بەرامبەر یەك دەرببڕن ئەوكات ئاساییە .
هیچ كات پێویست ناكات ژن و پیاو بەشێوەیەكی نادروست شتەكان لەگەڵ یەكتر بڵێن
سارا حوسێن توێژەری كۆمڵایەتی لەسەنتەری مەسەلە دەڵێت « هیچ كات لەگەڵ ئەوەدانیم لەنێو ژن و مێرد بەشێوەیەكی ناڕاست شتەكان بۆیەكتر نەڵێن بۆ نموونە پیاوەكە بەژنەكەی دەڵێت شتت بۆدەكڕم بەڵام دەشزانێت بۆی ناكڕێت بە ڕای من بەشێوەیكی ڕاشكاوانەبڵێت من لەتوانام نییە ئەم شتەت بۆبكڕم .
نەك تەنیا دڵی خۆش بكات و بۆشی نەكڕێت، چونكە ئەوكات درۆ لەگەڵ خودی خۆی و بەرامبەرەكەی دەكات . سارا وتی « ئەوكاتانەی كە پیاو بەڵێن بەژنەكەی دەدات و جێبەجێی ناكات ئەگەر ئەم قسانەی دەیكات تەنیا ماوەیەكە سەردەگرێت لای ژنەكە ڕۆژێك دێت ئاشكرا دەبێت كە بەڵێنەكانی جێبەجێ ناكات ئەوكات سیقەش لەنێوانیان كەم دەبێتەوە نەك ژیانیان خۆش بێت .
Top