هەڵوەرینی گوڵێك لەناو گۆمێكی لیخندا..

هەڵوەرینی گوڵێك لەناو گۆمێكی لیخندا..
(ع): كچێكی هەرزەكاری جوانبوو، باوكی فەرمانبەربوو لەیەكێك لە فەرمانگاكاندا و دایكیشی مامۆستابوو، لەخێزانێكی تابڵێی رێكوپێك و باشدا دەژیا، كە تەمەنی گەیشتە نزیكەی چواردە ساڵ بەهۆی برادەرێكیەوە دوكاندارێكی فرۆشتنی ماكیاژی ئافرەتانی ناسی. لێرەوە چیرۆكەكە دەستپێدەكات. ئیتر با خۆی بەسەرهاتەكەی باس بكات، (ع) بەمشێوەیە قسەی كرد و وتی:
سەرەتا وەك هەموو كچێكی سەرئەم زەمینە حەزو ئارەزوەكانم دەبزواو دەمویست وەك هەموو كچەكانی تری هاوتەمەنم لەگەڕەك و قوتابخانە ماكیاژو جلوبەرگی جوان لەبەر بكەم و تاموچێژی گەنجێتی ببینم.
رۆژێكیان كچێكی دراوسێمان كەباوكی نەمابوو زۆر هەژاریش بوون، دایكی زۆر هاوڕێی دایكم بوو، كچەكەش لەگەڵ دایكیدا دەهاتە ماڵمان زۆر خۆی لەمن نزیك دەكردەوە، هەرچەندە دراوسێكانی تر ئاگاداریان كردمەوە كەماڵی ئەوكچە ناوبانگی كۆمەڵایتیان باش نییە، بەڵام من بەزەیم بەو بە كچەكەدا دەهاتەوەو بەیەكەوە دەچووین بۆقوتابخانە. زۆرجار دەهات بەیەكەوە لەبەر دەرگا دادەنیشتین یان بەیەكەوە دەچووین بۆ پاركەكان و بازاڕ و كچەكەی هاوڕێم بەمنی وت دوكاندارێكی ماكیاژو جلوبەرگی ئافرەتان هەیە كە ناسیاومانە بابچین شتومەك لەو بكڕین. ئیتر هەندێكجار بەیەكەوە دەچووین بۆلای پیاوەكە، زۆر زمان شیرین و قسە خۆش بوو، تەمەنی نزیكەی (20)ساڵ دەبوو لەگەڵ كچەكەی برادەرمدا قسەی خۆشیان دەكرد و ماكیاژ و جلوبەرگی بەهەرزان پێشكەش دەكرد و هەندێكجار باسی سێكسیان دەكرد و تەنانەت جارهەبوو پیاوەكە دەستبازی و ماچی كچەكەی دەكرد و كچەكە هیچ شەرمی نەدەكرد، كەئەم جۆرە شتانەیدەكرد. بەپێكەنینەوە دەگەڕاینەوە، بەمنی دەوت ژیان هەروایە و دەبێت من ئەو كارانە لەگەڵ ئەوپیاوەدا بكەم لەبەر ئەوەی كە ماكیاژو جلوبەرگم بەبەلاش پێشكەش دەكات. هانی منیشی دەدا بۆ ئەوشتانە و منیش تەمەنم هەرزەكار بوو زۆرریش لەتەلەفیزیۆندا و بەتایبەتی لەتەمسیلە دۆبلاژكراوەكاندا ئەو شتانەم دیبوو، حەزم دەكرد تامی بكەم، بەڵام خۆم رادەگرت. تا لەئەنجامدا رۆژێكیان كابرای دوكاندار كەوتە قسە لەگەڵمدا و قەناعەتی پێكردم كاری سێكسی لەگەڵدا بكەم بەرامبەر بەوەی كە ماكیاژی گرانبەهام پێشكەش بكات. سەرەتا رازی نەبووم، بەڵام دواتر لەبەر ئەوەی كە ماكیاژەكانی زۆر جوان بوون قەناعەتم پێكرا لەلایەن ئەو پیاوە تاوانبارە و كچەكەی دراوسێمان وەك شەیتان منیان خستە ناو كاری سێكسییەوە و رۆژانە لەگەڵ ئەو كچەدا دەڕۆیشتم بەناوی ئەوەی كە بۆماڵی ئەوان دەچم، بەڵام لەوێ خۆم دەگۆڕی و دەچووین بۆ بازاڕ بۆلای ئەو دوكاندارە، تا لەئەنجامدا گوڵی كچێنیم هەڵوەڕی و لەڕێگەی راست لامدا. رۆژانە لەبەرامبەر كاری سێكسی پارە و ماكیاژی دەدامێ و پیاوە تاوانبارەكە وێنەمی بەمۆبایل دەگرت و دەیوت ئەو وێنانە بەكەس پیشان نادەم تەنیا بۆ خۆشی خۆمان دەیگرم، بەڵام دواتر بیستم كەوێنەكەم بەبلوتۆس بڵاوكراوەتەوە. دوای ماوەیەك كابرای دوكاندار منی دەبرد بۆ لای چەندین پیاوی تر، هەرجارەو چەند برادەرێكی خۆی دەهێنا بۆ ئەوەی كاری سێكسیم لەگەڵدا بكەن. پاش ماوەیەك ماڵەوە بەم كارەمیان زانی، ویستیان رزگارم بكەن لەم كارە، بۆیە ماڵەكەمان بردە گەڕەكێكی تری شاری هەولێر. باوكم، من و دایكمی ناچاركرد كەپێوەندی لەگەڵ ئەوماڵەدا بپچڕێنین كە منیان تووشی ئەم كارە كردبوو. دوای ماوەی كەمتر لەساڵێك باوكم كۆچی دوایی كرد، باری ئابووریمان بەتەواوی شێوا، دایكیشم لەبری ئەوەی هاوكاریمان بكات، هانی دەدام بۆ ئەوەی پارە پەیدابكەم، چونكە براكانم لەمن بچووكتر بوون. كەوتە سەردانكردنی ماڵی ئەو كچەی كە پێشتر سەردانم كردبوو، تا لەئەنجامدا كەوتمەوە ناو كاری سێكسی، بەڵام ئەمجارەیان زۆر بەشێوەیەكی ترسناك، چونكە دایكیشم هانی دەدام بۆ ئەم كارە ناپەسەندە. ئیتر منیش بۆم دەركەوت كەتەواو ناوبانگم زڕاوەو بڕیارمدا كە لەگەڵ چەند كەسێكی تریشدا پێوەندی سێكسی ببەستم و ئەو پیاوانەی كە سەردانم دەكردن جۆراوجۆر بوون، لەوانە یەكێكیان دوكانی جلوبەرگی ئافرەتانی هەبوو لەناو بازاڕدا ئەوەی تریان چاككەرەوەی ئۆتۆمبێل بوو، واتە فیتەر بوو، یەكێكی تریان وێنەگر بوو. ئەمانە هەموو بەمن فێربوون و كاری رۆژانەی من بوو بەكاری سێكسی. بەتەواوی بوومە ئافرەتێكی لەشفرۆش رۆژانە پیاوان سەردانی ماڵەوەیان دەكردین، تا لەئەنجامدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراین. ئێستا من تاوانبارم، چونكە لەشفرۆشم هەردوو دنیام دۆڕاند و هیچ بوونێك لە ژیانمدا نییە، چونكە ئافرەتی لەشفرۆش زۆر لە كاڵایەكی بێنرخ كەمترە، لەبەر ئەوەی كاڵا تەنیا یەك كەس دەیكڕێت، بەڵام لەبەرامبەر پارەیەكی كەم دا هەموو پیاوێك دەتوانێت بمانبات و بمانكڕێت و وەك ئاژەڵێكی دڕندە مامەڵەمان لەگەڵدا بكات.
Top