چاتكردن پردی نێـوان گەنجانە

چاتكردن پردی نێـوان گەنجانە
چات كردن بریتیە لەدیاردەیەكی كۆمەڵایەتی بەربڵاوی ئەم سەردەمە، بەتایبەت بۆتەمەنە تازەپێگەیشتوەكان و هەرزەكارەكان هەندێ جار بۆسەرووی ئەم تەمەنانەش دەبینرێ ڕەنگدانەوە چۆن دەبێت لەسەر تاك، .هەندێ لەخەڵك دەڵێن چاتكردن سوودی زۆری هەیە،چونكە بۆتە پردێك لەنێوان خەڵك بەتایبەتی ئەوانەی دەرەوە .لەم بارەیەوە ڕاو بۆچوونی چەند كەسانێكمان وەرگرتووە .
(كاروان) تەمەنی «25» لەمبارەیەوە دەڵێت: «چاتكردن سوود و زیانی هەیە لەكەسێكەوە تاكەسێكی تر جیاوازی هەیە،بەداخەوە زۆر كەسە بەشێوەیەكی نەفامانە نازانن بەكاری بهێنن ئەمانە زیان دەگەیەنن .دەتوانین بڵێین چات كردن بۆتە پردێك لەنێوان خەڵك بۆنموونە» ئەگەر كارێكت هەبێت بەكەسێكی دوور یان نزیك لەرێگای ئەنتەرنێت و بەهۆی چاتكردن یان ئیمێڵ ئاگارداری دەكەیەوەكارەكەت جێبەجێ دەبێ.
دواتر (لاجان مستەفا) تەمەنی 18 ساڵەو رۆژانە 5كاتژمێر چات دەكات لەگەڵ هاوڕێكانی دەڵێت: «من كاتێك لەقوتابخانە دەگەڕێمەوە خوێندنەكەم تەواو دەكەم و شەوانەش چات لەگەڵ هاوڕێكانم دەكەم تا درەنــگانێكی بەهۆی چاتەوە توانیم زۆر ترین هاوڕێ پەیدابكەم و هەروەها رۆژانە زانیاری تاز ەبەدەست دێنم.
(نەشوان ئەحمەد) تەمەنی 23ساڵە دەڵێت: رۆژانە میوانی فەیسبووكم بۆماوەی 9كات ژمێر لەگەڵ هاوڕێكانم قسەدەكەم تاكو ئێستا لەفەیسبووك توانیومە 400 هاوڕێ لەدەرەوەی كوردستان و ناوەوەی كوردستان پەیدابكەم و ڕۆژانە زانیاری وەرگرتن هەروەها قسەی خۆش لەگەڵ یەكتر دەكەین.
نەشوان ئاماژەی بەوەشدا، زۆر خەڵك ئێستا بەشێوەیەكی خراپ بەكاری دەهێنن. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆپەروەردەی خێزان,
هێدی پێوایە هەمووشتێك سوود و زیانی هەیە. دەڵێت: گەر چات بەكار بێت بەشێوەیەكی ڕێك سوودی زۆری هەیە .چونكە دەتوانی لەڕێگای چاتەوە رۆژانە چەندین زانیاری بەدەست بێنی .من زۆرجار كاتێك بێزار دەبم چات لەگەڵ هاوڕێكانم دەكەم هەم بێزاریەكەشم نامێنێت و هەروەها زانیاری زۆریش بەدەست دێنم .
ئێستا بەهۆی چاتەوە گەنجان فێری زمانی بیانی بوون و سوودی زۆریان وەرگرتوە،
لەم بارەیەوە،»نازە ئەحمەد» كە تەمەنی 17ساڵە قوتابیە بەهۆی چاتەوە فێری چەند زمانێكی بیانی بووە لەم بارەیەوە دەڵێت: «ئەوە ماوەی چوارساڵە چات دەكەم سەرەتا چوومە نێو چاتە بیانیەكان چەند هاوڕێیەكی ئەندەنوسیم ناسیووە، رۆژانە قسەم لەگەڵ دەكردن .تافێری زمانی ئینگلیزی و ئەندەنوسی بووم لەگەڵیاندا ئێستا زۆر باش زمانی ئینگلیزی دەزانم رۆژانە لەگەڵ هاوڕێكانم قسەدەكەم.
هەروەها زۆر لەگەنجانیش دەڵێن بەهۆی چاتەوە كاتەكانمان بەسەردەبەین «ئاواز كەمال« كۆلێژی ئەدەبیاتی تەواو كردوە بەڵام دانەمەزراوە،ڕۆژانە كاتەكانی خۆی بەچاتكردن بەسەردەبات و وتی: من ماوەی دووساڵە كۆلێژم تەواو كردوە،ڕۆژانەدوای تەواوكردنی كارو باری ناوماڵ خۆم بەكۆمپیتەرو ئیـــــنتەرنێت خەریك دەكەم. لـــەڕێــــــگای فەیسبوك و ئیمێڵەوە رۆژانە نزیكەی هەشت كات ژمێر لەسەر فەیسبووك دەبم لـــــەگەڵ هاوڕێكانم قسەدەكەم .
دواتــــــــــــر نارین محەمەد فەرمانبەرە لەیەكێك لەدامودەزگا حكومیەكانی كوردستان وتی « من كاتێك دەچمە دەوام بێكار دەبم كاتەكەم بەچات كردن دەبەمەسەر و لەگەڵ هاوڕێكانم قسەدەكەم .هەروەها زۆرجار شەوانەش لەگەڵ براكانم قسەدەكەم كەلەدەرەوەدەژین .
جێگەی ئاماژە پێكردنە بەهۆی چات كردنەوە هەندیك لەگەنجەكان ژیانی هاوسەری پێك دەهێنن،
«نازك« دەڵێت: من لەڕێگای چاتەوە توانیم كەسێك هەڵبژێرم .ئێستا كوڕێكم خۆش دەوێت كە لە دەرەوەی كوردستان دەژیێت. زۆرم خۆش دەوێت بەنیازە لە دوای سەری ساڵ بگەڕێتەوە ببینە هاوسەر و زۆریش باوەڕم پێیەتی.
Top