شووكردنەوەی دایكم بووە هۆی ئەوەی هەرگیز شوو نەكەم

شووكردنەوەی دایكم بووە هۆی ئەوەی هەرگیز شوو نەكەم
ژیان دوای مردنی باوكم

ئەوەی مرۆڤ بیری لێدەكاتەوە هەرگیز ئەوەیە نییە كەدەبێتە ڵێشهاتێك بۆی، دایك و باوكی من ئەو خۆشەویست و سۆزەی لەنێوانیاندا بوو، باوەڕنەدەكرا بەهۆی كۆچی دوایی باوكمەوە بەرەو نەمان بچێت.
باوكم بەهۆی نەخۆشیەكی كتوڵڕەوە كۆچی دوایی كرد، ئێمە دوو خوشك و برایەك بووین، من كچی گەورەی ماڵ بووم ئەو كاتە تەمەنم 14 ساڵان دەبوو. لەرووی بژێویەوە دەمانتوانی بەشێوەیەكی سادە ژیانی خۆمان بەرێبكەین. نزیكەی دە مانگێك بەو جۆرە بووین لەدوای ئەوە ماڵی مامەكانم بەدایكمیان وتبوو دەبێت ئەو خانووەی تێیدان چۆڵی بكەن لەبەرئەوەی میراتە و دەبێت بیفرۆشین، دوایی چەندتان بەركەوت دەتوانن بیدەن بەخانوویەكی بچووكتر.
ئەو ڵارەیەی ڵێیانداین توانیمان خانوویەكی ڵێبكڕین، ئەو ڵیاوەی نووسینگەی خانووبەرە كە خانووەكەی بۆمان دۆزیبۆوە، ڵاش ماوەیەك بەدایكمی وتبو برایەكم هەیە ماوەی چەند مانگێكە ژنەكەی تەڵاقداوە و دەیەوێت ژن بهێنێتەوە كاتێك تۆم بینی بەلامەوە ماڵیكی باش بوون و باوەڕ دەكەم بۆ یەكتر گونجاو بن، دایكم رازی نەبوو ڵێی وت هەرگیز بیرم لەشوكردنەوە نەكردۆتەوە لەبەرئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەم زۆرمان یەكتر خۆشدەویست و وەك وەفایەك منداڵەكان بەجێناهێڵم. ئەویش ڵێیوت ئەگەر رازیبیت ئەو ئامادەیە منداڵەكانت بۆ بەخێو بكات، دایكم هەر رازی نەبوو.
ئەم مەسەلەیە بۆماوەیەك بێدەنگی لێكرا، ڵاش ماوەیەك دووبارە سەریهەڵدایەوە. دایكم ڵرسی بە ئێمەو مامەكانم كرد، مامەكانم لاریان نەبوو، بەڵام ئێمە ڵێمانخۆش نەبوو، چونكە دەمانزانی ناتوانین بەئاسودەیی لەماڵی خۆماندا بژین. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانی ئێمە بوو ئەوەبوو كە دایكم زۆر بەئاسانی كۆتایی ڵێهێنا و رازی بوو. هەرگیز باوەڕیشمان نەدەكرد دایكم جارێكی دیكە لەدوای باوكم شوو بكاتەوە و كەسێكی دیكە بێنیێتە سەر ماڵ و حاڵی باوكم.
دایكم زانی ئێمە رازی نین لەسەر شووكردنەوەی، بۆیە هەوڵیدا لەرێگەی مامەكانمانەوە قەناعەتمان ڵێبكات. ئیتر ئاخیریەكەی شووی ڵێكرد و لەو كاتەی زەماوەندەكەیان تەواو بوو، بۆماوەیەك ئێمە لەماڵی مامەكانمان بووین، لەدواییدا گەڕاینەوە بۆ ماڵی خۆمان.
باوەڵیارەكەم(هاوسەری دایكم) لەرووی ئاكار و هەڵسوكەوتەوە ڵیاوێكی خراڵ دیاربوو، رۆژانە باوەشی ڵێدا دەكردین و ماچی دەكردین، من و خوشكەكەم حەزمان نەدەكرد، بەڵام دایكم دەیووت قەینا وەك باوكتان وایە، ئێوەی خۆشدەوێت، بەڵام من دڵم هەر لێی دەترسا و بڕوام ڵێینەدەكرد.

ئەوەی كە لێی دەترسام روویدا
رۆژێك دایكم بەهۆی كەلوڵەل كڕینەوە چووبووە بازاڕ، من و خوشكەكەم خەریكی خۆ ئامادەكردن بووین بۆ قوتابخانە، لەناكاو باوە ڵیارەكەم دەرگای ژوورەكەی كردینەوە، لەگەڵ شنۆی خوشكمدا لەشوێنی خۆمان وشك بووین نەمان دەزانی چی روودەدات، زۆر بەلێزانانە تەنیا سڵاوێكی لێكردین و رۆیشتە دەرەوە. بەڵەلە خۆمان گۆڕی و رۆیشتین.
ئەم ڵیاوە رۆژ بەرۆژ لێمان نزیكتر دەبوۆە و من و خوشكەكەم بەڵێچەوانە بووین هیچ سۆز و خۆشەویستییەكمان بۆی نەبوو. تا دوای نیوەڕۆی رۆژێك هەر خۆم بە تەنیا لەماڵ بووم و خەریكی كاری ناو ماڵ بووم، دایكم چووبووە لای دكتۆر. باوە ڵیارەكەم هاتەوە، لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی ترسم لێنیشت، هەرلەبەرئەوەی نەچمە ژوورەوە كتێبێكم گرت بەدەستمەوە و لەحەوشە دانیشتم، تەلەفۆنم بۆ دایكم و خوشكەكەم كرد تا لەعیادە زوو بگەڕێنەوە. باوە ڵیارەكەم هات بۆ لام و وتی: شۆخان بۆچی نایەت چایەكم بۆ لێبنێیت؟ منیش وتم باشە. لەكاتی چا لێنانەكەدا خۆی كرد بە چێشتخانەكە و وتی: دەزانی تۆ كچێكی زۆر جوانیت و لە دایكت دەچیت؟! هیچ وەڵامم نەدایەوە بەڵەلە رامكرد، ئەویش ڵەلاماری دام و بەردەم دەرگاكەی لێگرتم نەیهێشت بچمە دەرەوە، توند باوەشی ڵێداكردم، من هەتا هێزم تیا بوو هاوارم كرد، بێسوود بوو دوای ڵەلامار و ڵەلەقاژەیەكی زۆر توند لەدەستی رام كرد بۆ حەوشە، لەبەر خەڵك نەم وێرا بچمە كۆڵان بۆئەوەی نەزانن كە شتێكی لەو جۆرە روویداوە.
تەنانەت نەوێرام ئەم رووداوە بۆ دایكیشم باس بكەم، چونكە هەڕەشەی لێكردم. خۆم وا بڕیارمدا ئەگەر دووبارەی كردەوە ڵێی دەڵێم، بەڵام هەڵەی من ئەوەبوو ئەگەر یەكەم جار ڵێم بووتایە، ئەویش نەیدەوێرا جارێكی تر دووبارەی بكاتەوە. تا رۆژێكی دیكە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە ڵەلاماری دام، كاتێك لەقوتابخانە هاتمەوە بەهەمان شێوە دایكم لەماڵ نەبوو، خوشك و براكەشم لەقوتابخانە بوون، زۆر بێ بەزەییانە دوور لەهەموو سۆزێك لەكاتی خۆگۆڕین لە ژوورەكەی خۆمدا ڵەلاماری دام، هەرچەند ویستی شتێكم لێبكات، بەڵام نەمهێشت.
كاتێك ئەمەم بۆ دایكم گێڕایەوە لێیان بووبە ناخۆشی و هات و هاوار و دەنگە دەنگ، هەرچەند ئەو دەیووت كە گوایە من خۆم حەزم لێبووە و داوام لێیكردووە، بەڵام بەهیچ جۆرێك دایكم باوەڕی بەمە نەكرد، ئەم مەسەلەی بەهەند وەرگرت و دەستبەجێ داوای جیابوونەوەی لێكرد، هەرئەوەش بووە هۆكاری جیابوونەوەكەیان.
من كە ئێستا تەمەنێكم تێڵەڕاندووە و سەروو 30 ساڵم، هێشتاش هەر كچم و ناتوانم شوو بكەم لەبەرئەوەی هەمیشە ئەو شێوازی ڵەلامار و هاوارەی خۆمم بیردەكەوێتەوە، ناتوانم بڕیار بدەم. ڵێموایە هەموو ڵیاوێك بەو جۆرەن، چەندێك بیر دەكەمەوە و كەسانی دەوروبەریش قسەم بۆ دەكەن سوودی نییە، ناتوانم قەناعەت بە خۆم بكەم و بڕیاری شوو كردن بدەم. هاوكات دایكم خۆی بەگوناهبار دەزانێت لەبەرامبەر مندا، هەرچەند دووجار شوكردنی دایكیشم زۆر ئازاری دەدات، بەڵام ئەمە ترسی من لە ڵیاو و شووكردنە نەك گوناهی دایكم.
Top