بەسەرهاتی ئەوئافرەتانەی كەدەبنە خۆراكی پیاوە دەوڵەمەندەكان

بەسەرهاتی ئەوئافرەتانەی كەدەبنە خۆراكی پیاوە دەوڵەمەندەكان
جێگای داخەكە دیاردەی لەشفرۆشی لای ئافرەتان لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بەشێوەیەكی زۆربەربڵاو بۆتەوە، ئافرەتە لەشفرۆشەكان ئەوكەسانەن كەلەلایەن هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیەوە دەچەوسێنرێنەوەو ئازاری دەروونی وجەستەییان دەدرێت لەبەر ئەوەی كە ئەم ئافرەتانە بەدرێژای تەمەنیان لەلایەن سەرۆكی باندەكانیانەوە بۆمەبەستی لەشفرۆشی بەكاردەهێنرێن، ئەوەی ئەركی منە لەم راپۆرتە تیشك خستنەسەر ئەوخاڵە گرنگەیە كە ئافرەتان بۆچی پەنا دەبەنە بەر لەشفرۆشی .
ئەوەی شایەنی وتنە ئەمڕۆ لەشاری هەولێردا ڕێژەیەكی زۆر لەئافرەتانی لەشفرۆش هەن كە زۆربەیان لەشارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و بەشێكیان هاووڵاتی بیانیین و ژمارەیەكی كەمیان كوردن، ئەم ئافرەتانە زۆربەیان بوونەتە قوربانی هەژاری و خراپی باری ئابووری و هەندێكیان لەبەر خراپی باری كۆمەڵایەتی روویان كردۆتە ئەم كارە ناپەسەندە ئەمانەی خوارەوەش چەند نموونەیەكن لەو بارەیەوە ..

ئا :دیار سالار
(ب) : ئافرەتە لەشفرۆشەكان رۆژانە تووشی ئازار دەبن لەلایەن ئەوپیاوانەی كە بۆكاری سێكسی دەیانبەن.
ئافرەتێكی شۆخ و شەنگی باڵا بەرز راوەستابووكە عەرەب بوو چاوەڕێی تەلەفۆنی كڕیارەكەی دەكرد بەناوی (ب) خۆی بەمن ناساند وای دەبینی كەئەوان وەك كاڵایەكیان لیهاتووە لەلایەن پیاوە دەوڵەمەندەكانی لێهاتوو لەبەر ئەوەی ئەوان رۆژانە تووشی ئازار دەبن لەلایەن ئەو پیاوانەی كەدەیانبەن بۆكاری سێكسی، زۆرجار بووە لەلایەن پیاوە دەوڵەمەندەكانەوە ئازاردراون بریندار كراون نەیانتوانیوە هیچ جۆرە بەرگریەك لەخۆیان بكەن، لەبەر ئەوەی كەئەوان هیچ جۆرە یاسایەك بەرگریان لێناكات لەلایەن كۆمەڵگاوە وەك تاوانبارێك تەماشایان دەكەن و تەنیا تاوانیشان ئەوەیە كە هەژارن وهەندێك جارهەبووە لەكاتی ئەنجامدانی كاری سێكسی دا تووشی خوێنبەربوون هاتوون نەیان توانیوە بچن بۆنەخۆشخانە، بەڵكو لەناوماڵاندا چارەسەریان بۆكراوە.
(ی ): ئەگەر ساتەكانی تەمەن بگەڕێتەوە دواوە هەرگیز هەڵەی وەها دووبارە ناكەمەوە چونكە ئێستا زۆر پەشیمانم.
خاتوونێكی سپی قژ زەرد كە كورد بوو بەناوی(ی) خۆی پێناساندم ئاماژەی بەوەدا كە ئەو سەرەتای هاتنی بۆ ناو ئەم كارە دەگەڕێتەوە بۆتەمەنی هەرزەكاری كە زۆرحەزی لە ماكیاژ بوو، بەڵام پارەی پێنەبوو . ئەو دەڵێ : دوكاندارێك فێڵی لێكردم و لەڕیگەی راست لایدام كردمی بە ئافرەتێكی لەشفرۆش . دواترئەمیش وەك هەزاران ئافرەتی تر تووشی ئەم حاڵەتە رووی كردە كاری لەشفرۆشی، چونكە لەتەمەنی هەرزەكاریدا پێویستی بە پارە بوو بۆ كڕینی ماكیاژو خێزانەكەشیان هەژار بوو ئێستا زۆر پەشیمانە و ئەگەر تەمەنیش بگەڕێتەوەدواوە و ساتەكانی رابردوو دووبارە ببنەوە، ئەوا هەرگیزهەڵەی وەهاناكات، بەڵام دایك وباوكی نەیان دەزانی كە ئەم كارەدەكات، بەڵام ئێستا دەزانن چونكە ئەم لەكاتێدا كەدەچێت بۆ كارەكەی پارەیان بۆدەهێنێتەوە وهاوكای ماددییان دەكات و ئەوانیش هەژارن ناچارن قبوڵی بكەن .
(س): پارەیان نەبووە باوكە نەخۆشەكەیان چارەسەربكەن بۆیە چوار كچ دەستیانكردووە بەكاری لەشفرۆشی
خاتوونێكی تر بەناوی (س) خۆی پێناساندم ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ماوەی چوارساڵە كاری لەشفرۆشی دەكات كاتێك باوكی تووشی نەخۆشی دەبێت و پارەی چارەسەری پزیشكیان نابێت و داوای یارمەتی دەكەن كەس یارمەتیان نادات و ناچار دەبن كە خۆی و دووخوشكی دەست بەكاری لەشفرۆشی بكەن، هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كەكەس لەم وڵاتە هاوكاری خەڵكی هەژار ونەخۆش ناكات بۆیە ئەوان ناچارن بۆدابینكردنی بژێوی ژیانیان كاری سێكسی بكەن، ئەگەركەسێك هەبوایە لەم شارەدا تۆزقاڵێك هاوكاری بكردینایە، ئەوا پەنامان نەبردە بەكاری لەشفرۆشی.
(ف) : نەبوونی رۆشنبیری سێكسی هۆكارێكە بۆهەڵەكردنی كچان لەم كۆمەڵگەیەدا.
(ف) : كەتەمەنی نزیكەی بیست ساڵان دەبوو وای دەبینی كە ئەوتاوانبار نییە، بەڵكو كۆمەڵگا تاوانبارە، چونكە ئەوان وەك كچان لە ناو ئەم كۆمەڵگادایەدا هیچ جۆرە رۆشنبیریەكیان دەربارەی سێكس لەبەر ئەوە كاتێك كە كەسێك باسی سێكسیان بۆ دەكات یەكسەر دەكەونە ناوكاری هەڵەوە . ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كەئەو سەرەتا كاتێك قوتابی ناوەندی بووە كوڕێك توانی لەخشتەی بەرێت، چونكە ئەم هیچ جۆرە رۆشنبیریەكی دەربارەی ئەو جۆرەشتانە نەبوو، لەخێزانێكدا ژیانی بەسەر دەبرد و خێزانەكەیان زۆر داخراو بوو.
(ه) : بۆبەخێوكردنی منداڵەكانی ومێردە نەخۆشەكەی لەشفرۆشی دەكات
(ه) : كەتەمەنی نزیكەی سی ساڵە ئاماژەی بەوەدا كەئەو لەبەر نەبوونی و هەژاری رووی كردۆتە ئەم كارە ناپسەندەو نەشیاوە، چونكە مێردەكەی نەخۆشە و توانای كاركردنی نییە ومنداڵەكانی تەمەنیان وردە هەمیشە پێویستیان بە مەسرەفی زۆرە و كەسیش هاوكاریان ناكات . تەنانەت ئەوپیاوە سەرمایەدارانەی كەخۆیان بەخێرخواز دەزانن هیچ بۆخەڵكی هەژار ناكەن ئیتر ئەو چۆن بتوانێت خێزانێك بەخێو بكات، بۆیە ناچاربووە بۆتەلەشفرۆش.
Top