مێردكردنێكی ناوازه‌

مێردكردنێكی  ناوازه‌
توێژه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تى: نمونه‌ى ئه‌م زۆره‌ خێزانانه‌ زۆرن به‌لاَم خێزانێك ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بىَ چۆن متمانه‌ به‌كچه‌كه‌یان ناكه‌ن، یاخود به‌دواداچووون ناكه‌ن؟

هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ گه‌رِاینه‌وه‌, رێبوار ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و باسى ژیانى خۆى بۆكردم، له‌به‌رئه‌وه‌ى وازم له‌خوێندن هێنابوو حه‌زم ده‌كرد زوو بچمه‌ ماڵى خۆم و خێزانێك بۆ خۆم دروست بكه‌م، بۆیه‌ ناسینى كه‌سێًك به‌لامه‌وه‌ كارێكى خواستراو بوو

له‌م ژیانه‌دا هه‌ر مرۆڤه‌ى به‌كارێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چ كارێك ده‌بێته‌ پیشه‌ و ناونیشان. هه‌گبه‌ى ئه‌م ژیانه‌ جۆره‌ها مرۆڤ و بیركردنه‌وه‌ى جیاوازى مرۆڤه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان تاكه‌كانى دیكه‌ ده‌خه‌ینه‌ مه‌ترسى و رایه‌ڵه‌ى حه‌زه‌كانمان، ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر تووشى گه‌وره‌ترین گرفت و كاره‌سات ببنه‌وه‌.هه‌ربۆیه‌ له‌بیستنى به‌سه‌رهاته‌كانى ژیانى زریاندا راستى ئه‌و قسانه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌.
كاتژمێر هه‌شتى به‌یانى بوو له‌ده‌رگاى ماڵه‌كه‌مان درا و ده‌نگى زریانى خوشكم ده‌هات كه‌ به‌ده‌نگى به‌رز بانگى دایكمى ده‌كرد، هه‌موومان به‌ره‌و رووى ده‌رگاكه‌ رامانكرد تا بزانین چى روویداوه‌؟ كه‌ چووین بینیمان زریان به‌ده‌م گریانه‌وه‌ هاوارى ده‌كرد و ده‌یووت توخوا وازم لێ بێنه‌،دایكم ده‌رگاى كرده‌وه‌ ووتى رێبوار بۆچى وا له‌زریان ده‌كه‌یت؟ خۆ زریان بێكه‌س نیه‌؟ رێبوار نه‌یهێشت دایكم قسه‌كانى ته‌واو بكات ووتى به‌قسه‌م ناكات و هه‌رچیه‌كى پێده‌ڵێم سودى نیه‌.
ئه‌مه‌ ده‌ستپێكى ئه‌و ژیانه‌ بوو كه‌له‌چركه‌ ساتى هاوسه‌رگیریه‌وه‌ تووشى زریان هات، زریان كچێكى كه‌مێك سه‌ره‌رۆ بوو هه‌رگیز له‌ژیانیدا به‌قسه‌ى دایك وباوكمى نه‌ده‌كرد و له‌بریارداندا هه‌ر بریارى خۆى بوو، كاتێك زریان له‌پۆلى سێی ناوه‌ندى بوو دواى مانه‌وه‌ى بۆ دوو ساڵ وازى له‌خوێندن هێنا و نه‌چۆوه‌ بۆ قوتابخانه‌، خێزانه‌كه‌مان زۆر هه‌وڵى له‌گه‌ڵدا به‌لاَم بێ سود بوو.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ژیانى خۆى هه‌وڵماندا راسته‌وخۆ زریان خۆى بدوێنین تا به‌ وردى باس له‌هه‌ڵه‌كانى ژیانى بكات هه‌روه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێكرد: هه‌رچیه‌كه‌م به‌سه‌رهات بێت سه‌ره‌تا بۆ دایك و باوكمى ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى بێراده‌ ئازادیان دابوو به‌كچه‌كان به‌تایبه‌ت به‌من، به‌راستى كاتێك له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا بووم هه‌ستم ده‌كرد كه‌س له‌من ئاقڵتر و هۆشیارتر نیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایكم زۆر ئامۆژگارى ده‌كردم به‌لاَم لێم توره‌ نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر كارێك ئه‌گه‌رچى هه‌ڵه‌ش بوایه‌،ئه‌مه‌ش واى لێكردم زۆر متمانه‌م به‌خۆم بێت و له‌بریاردانى كارێك ئه‌گه‌رچى چاره‌نوس سازیش بێت بریارده‌ر هه‌رخۆم بم، غرورى و له‌خۆبایی بوون له‌بوونمدا هه‌بوو تا به‌م ئه‌نجامه‌ى ئێستا گه‌یشتم.كاتێك له‌پۆلى سێی ناوه‌ندى بووم زۆر گرنگیم به‌خوێندن نه‌ئه‌دا دواى ئه‌وه‌ى دوو ساڵ مامه‌وه‌ وازم له‌خوێندن هێنا، بێگومان له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵمدا له‌شوێنێك كارێك بدۆزمه‌وه‌ و بتوانم سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ خۆم دابین بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستى ئابوورى ماڵى باوكم باش بوو حه‌زم ده‌كرد شوێنێك هه‌بێت كاته‌كانمى تێدا به‌سه‌ر به‌رم، سه‌ردانى زۆر شوێنم ده‌كرد وه‌ك كۆمپانیا و سۆپه‌رماكێت و ته‌نانه‌ت عیاده‌ى پزیشكیش، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوو ئیتر له‌مه‌ به‌دوا وازم له‌مه‌ش هێنا.
یه‌كێك له‌براكانم له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو بریارى ژن هێنانى دا و ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌ى ژن هێنانى ئه‌نجامدا، كاتێك له‌ئاهه‌نگه‌كه‌ كورێك زۆر سه‌یرى ده‌كردم و هه‌ر به‌دوامه‌وه‌ بوو، منیش حه‌زم ده‌كرد بزانم ئه‌و كوره‌ كێیه‌ و چى ده‌وێت؟ له‌كاتى ئاهه‌نگه‌كه‌دا بوو كه‌ هاته‌لام ده‌ستى به‌قسه‌كردن كرد نه‌مانتوانى باس له‌هه‌موو شتێك بكه‌ین به‌لاَم ژماره‌ى مۆبایلى یه‌كترمان گۆریوه‌، و بریارمان به‌یه‌كتردا كه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كتره‌وه‌ هه‌بێت.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ گه‌رِاینه‌وه‌ رێبوار ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و باسى ژیانى خۆى بۆكردم، له‌به‌رئه‌وه‌ى وازم له‌خوێندن هێنابوو حه‌زم ده‌كرد زوو بچمه‌ ماڵى خۆم و خێزانێك بۆ خۆم دروست بكه‌م، بۆیه‌ ناسینى كه‌سێًك به‌لامه‌وه‌ كارێكى خواستراو بوو، رێبوار ووتى زریان حه‌ز ده‌كه‌م رۆژێك له‌شوێنێك یه‌كتر ببینین و كه‌مێك له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان قسه‌ بكه‌ین، به‌م پێشنیاره‌ى رێبوار رازى بووم به‌لاَم نه‌م ئه‌زانى بچینه‌ چ شوێنێك؟ ووتى: ئه‌گه‌ر پێت باشه‌ ئه‌چینه‌ ماڵى خوشكێكم، زریانیش به‌مه‌ راز ده‌بێت هه‌رچه‌ند ده‌ڵێت باخوشكه‌كه‌م بێت به‌لاَم رێبوار رازى نابێت و ده‌ڵێت به‌ ته‌نها بین زیاتر ده‌توانین قسه‌ بكه‌ین، زریان بێ ئاگایه‌ له‌وه‌ى رێبوار چ نیه‌تێكى هه‌یه‌ و بۆچى ده‌چێته‌ ماڵى خوشكه‌كه‌ى!!!!
دواى ئه‌وه‌ى زریان و رێبوار ده‌چنه‌ ماڵى خوشكى رێبوار، زریان خۆى باسى ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ رێبوار كه‌چوینه‌ ژووره‌وه‌ ده‌ست به‌جێ خوشكه‌كه‌ى هات به‌خێرهاتنى كردین، ئیتر هه‌رئه‌وه‌نده‌ بینیم دواى ئه‌وه‌ نه‌مزانى له‌ماڵه‌ یان نا چونكه‌ هیچ نه‌هات به‌لامانه‌وه‌، پاش دانیشتنمان بۆماوه‌ى ده‌ خوله‌كێك رێبوار هاته‌ لام ووتى ئه‌گه‌ر داواى شتیێك بكه‌م به‌قسه‌م ئه‌كه‌یت، زۆر ترسام وتم خوایه‌ توشى چى بووم، رێبوار ووتى:مه‌ترسه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم تۆ ناچاریت شو به‌من بكه‌یت چونكه‌ ئه‌م هاتنه‌ت وێنه‌ گیراوه‌ و له‌لاى خۆم هه‌ده‌ڵیده‌گرم ئه‌گه‌رنا بۆت بلاَوده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌ڵێم كه‌سێكى به‌د ره‌وشته‌، ده‌ڵێیت چى به‌كام پێشنیاره‌یان رازى ده‌بیت؟ یه‌كسه‌ر ووتم شووت پێده‌كه‌م!!!
رێبوار له‌كه‌مترین ماوه‌دا هاته‌ داوام و مه‌راسیمى هاوسه‌رگیرى ته‌واو كرد باوه‌رم نه‌ده‌كرد ماڵه‌وه‌مان هه‌روا به‌ئاسانى رازى بن له‌دواى پرسیاركردنێكى كه‌م بڵًێن باشه‌ هه‌روه‌ك چاومان به‌سترابێت له‌ئاست ئه‌و چاره‌نوسه‌ى دیاریكراو بێت بۆ من. له‌دواى مانگێك له‌ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌مان رێبوار ووتى:زریان ئه‌مرۆ له‌ماڵى هاورێیه‌كى ئازیزم میوانین بۆیه‌ خۆت برازێنه‌وه‌ بانه‌ڵێن ژنه‌كه‌ى جوان نیه‌! به‌م قسانه‌ منى فریو ده‌دا، كه‌ چوینه‌ ماڵى هاورێكه‌ى میوانداریه‌كى باشیان كردین، ئه‌وه‌ى سه‌یر بوو به‌لامه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ خێزانى هاورێكه‌ى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و رێبواردا ده‌ستیان كرد به‌مه‌ى خواردنه‌وه‌، ژنه‌كه‌ى له‌هه‌ردووكیان زیاترى ده‌خوارده‌وه‌ و له‌دواید چه‌ند شتێكى سه‌یرترم به‌دى كرد ئه‌مانه‌ بوونه‌ جێگه‌ى سه‌رسورمان ووتم سه‌یره‌ ئه‌م ژنه‌ چۆن شه‌رم ناكات ئه‌م كارانه‌ ده‌كات. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وشه‌وه‌ تا كاتژمێر یانزه‌ى شه‌و ماینه‌وه‌ ئینجا بۆماڵه‌وه‌ گه‌راینه‌وه‌.
بۆ شه‌وى دواتر به‌هه‌مان شێوه‌ رێبوار داواى لێكردم بچینه‌وه‌ بۆ ماڵى هاورێكه‌ى من رازى نه‌بووم هه‌رچه‌ند جه‌ختى لێكردمه‌وه‌ هه‌ر رازى نه‌بووم له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ لێمان بوو به‌ناخۆشى، به‌لاَم پاش كاتژمێرێكى رێبوار داواى لێبوردنى لێكردم، به‌لاَم نه‌مزانى ئه‌م لێبوردنه‌ى بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هاورێكه‌ى ده‌هات بۆ ماڵمان، كاتێك به‌ئاگا بووم كه‌ هاورێكه‌ى هاته‌ ژووره‌وه‌، دواى به‌خێرهاتن رێبوار ووتى زریان بۆچى ناچیت چایه‌كمان بۆ لێبنێیت، تا ئێره‌ كه‌مێك ئاسایی بوو به‌لاَم رێبوار هاته‌ چێشتخانه‌و ووتى زریان هاورێكه‌مت به‌لاوه‌ چۆنه‌ ؟ ووتم مه‌به‌ست چیه‌؟ ووتى هه‌روا بۆ خۆشى ئه‌ڵێم، ئه‌و شه‌وه‌ هیچ شتێك رووی نه‌دا، بۆ رۆژى دوایی راست و دروست زریان هه‌موو شتێكى پێ ووتم كه‌ له‌به‌رچى بووه‌ منى هێناوه‌. رێبوار ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندم ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌كه‌یت به‌كارى له‌شفرۆشى ئه‌وه‌ خۆم ئه‌زانم چیت لێئه‌كه‌م نه‌ك ته‌نها له‌خۆت به‌ڵكو ماڵى باوكیشت، ووتم هه‌رگیز به‌مه‌ رازى نابم،ئه‌مه‌م ووتوو لێی دام، پێمووت بشمكوژیت كارى له‌شفرۆشى ناكه‌م بۆچى خۆت ناچیت كاسبى بكه‌یت و پاره‌ په‌یدا بكه‌یت ئه‌ته‌وێت ئابرووى من به‌رى له‌به‌رخاترى پاره‌ بۆ خۆت هه‌رگیز قبوڵى ناكه‌م، به‌م قسانه‌ رێبوار زۆر توره‌ بوو ماڵى به‌جێهێشت،ئێواره‌ زۆر چاوه‌رێم كرد هه‌رنه‌هاته‌وه‌ وویستم بچم بۆ ماڵى باوكم چونكه‌ زۆر ئه‌ترسام شتێك بكات.
كاتژمێر ده‌ى شه‌و بوو كه‌ رێبوار به‌سه‌رخۆشى هاته‌وه‌ زۆرى لێ ئه‌ترسام ئه‌و شه‌وه‌ى هه‌ر خه‌وم لێنه‌كه‌وت هه‌تا به‌یانى هه‌ر به‌خه‌به‌ر بووم، به‌یانى سه‌عات حه‌وت و نیو بوو رێبوار له‌خه‌و هه‌ستا و ووتى زریان ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌ڵێی دڵت خه‌به‌رى داوه‌ وا ئه‌مشه‌و نه‌خه‌وتوویت، كه‌واته‌ برۆ خۆت حازر بكه‌ به‌خۆشى بێت یان به‌زۆر ئه‌مرۆ ئه‌چیت بۆ ماڵی براده‌رێك له‌به‌رامبه‌ر تۆدا برێك پاره‌ى باشم وه‌رگرتووه‌ ئه‌گه‌ر دوو جار پاره‌ى له‌و جۆره‌ وه‌ربگرم سیاره‌ى پێ ئه‌كرم، كه‌ زانیم رێبوار به‌راستیه‌تى ووتم باشه‌ تۆ بخه‌وه‌ ئێستا ئه‌چم خۆم حازر ئه‌كه‌م، ده‌ست به‌جێ له‌و ژووره‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و جانتاكه‌م هه‌ڵگرت و رامكرده‌ ده‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى سوار ته‌كسیه‌ك بم نازانم چۆن ئاگاى لێ بوو هه‌رئه‌وه‌نده‌ سواری ته‌كسیه‌كه‌ بووم رێبوار دوام كه‌وت به‌ته‌كسیه‌كى تر له‌ترسا به‌كابراى ته‌كسیه‌كه‌م نه‌وت ئه‌و پیاوه‌ به‌دوامانه‌وه‌یه‌، تاگه‌یشتمه‌ به‌رده‌رگاى ماڵى باوكم یه‌كسه‌ر رێبوار له‌ته‌كسیه‌كى تر دابه‌زى په‌لامارى دام و بردمیه‌ به‌رده‌رگاى ماڵى باوكم و له‌وكاته‌دا دایكم ده‌رگاى كرده‌وه‌ و ووتى ئه‌وه‌ چیه‌ رێبوار بۆچى له‌زریان ئه‌ده‌یت؟ رێبوار ووتى له‌سه‌ر شه‌ره‌فى خێزانه‌كه‌تان لێی ئه‌ده‌م، كه‌ چوومه‌ ژووره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر دایكم به‌سه‌رمدا قیژاندى و توره‌ بوو به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانێت من چى ده‌ڵێم، خوشكه‌كه‌م ووتى دایه‌ گیان بابزانین چى بووه‌ بۆ له‌خۆته‌وه‌ توره‌ ئه‌بیت ئه‌ى بۆچى رێبوار رۆیشت كه‌واته‌ رێبوار درۆ ئه‌كات. دایكم هه‌ر باوه‌رى پێنه‌كردم،تا نیوه‌رۆ براكه‌م هاته‌وه‌ دایكم هه‌موو شتێكى بۆ گێرایه‌وه‌ و براكه‌شم ته‌له‌فۆنى بۆ رێبوار كرد و ئه‌ویش هات هه‌موو بابه‌ته‌كانى به‌هه‌ڵه‌ بۆ باسكردن هێشتا رێبوار قسه‌كانى ته‌واو نه‌كردبوو براكه‌م په‌لامارى دام هه‌رچه‌ند ووتم رێبوار درۆ ئه‌كات بێ سوود،براكه‌م زۆرى لێدام، ده‌م وچاووم ته‌واو بریندار بوو ئه‌گه‌ر خوشكه‌كه‌م نه‌بوایه‌ له‌وانه‌بوو بیكوشتمایه‌، منیش له‌داخى رێبوار و دایكم و براكه‌م ، نه‌وتم كرد به‌خۆمدا و خۆم سوتاند به‌لاَم خوشكه‌كه‌م زوو فریام كه‌وت و كوژاندمیه‌وه‌ نه‌یهێشت زۆر بسوتێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت هه‌ر باوه‌ر به‌رێبوار ده‌كه‌ن و من به‌خیانه‌تكار ناوم ئه‌به‌ن، رێبواریش بۆخۆى به‌سه‌ربه‌رز و به‌شه‌رف له‌قه‌ڵه‌مى ئه‌ده‌ن.هه‌میشه‌ خه‌فت له‌عه‌قڵى خێزانه‌كه‌م ئه‌خۆم له‌به‌رئه‌وه‌ى نازانن كه‌ من په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى ئه‌وانم بۆچى باوه‌رم پێناكه‌ن و باوه‌ر به‌كه‌سێكى ناپاك ده‌كه‌ن.




بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م رووداوه‌ى "زریان" خاتوو (( گێلاس شه‌ریف))ى توێژه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌ڵێت: نمونه‌ى ئه‌م زۆره‌ خێزانانه‌ زۆرن به‌لاَم خێزانێك ئه‌وه‌نده‌ متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه‌ چۆن متمانه‌ به‌كچه‌كه‌یان ناكه‌ن، یاخود به‌دواداچووون ناكه‌ن؟ ئه‌مانه‌ پرسیارگه‌لێكن ده‌بێت ئه‌م خێزانه‌ له‌خۆیان بپرسن. له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌و جۆره‌ تاكانه‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ئابرووى ژنه‌كانیان ده‌به‌ن و به‌كه‌سى ناپاكیان ده‌فرۆشن له‌به‌رامبه‌ر بره‌ پاره‌یه‌كى كه‌مدا، راسته‌ ئافره‌ت هه‌یه‌ خۆى هانده‌ربووه‌ بۆئه‌وه‌ى پیاوه‌كه‌ى فێرى ئه‌و كارانه‌ بگات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ژن هه‌یه‌ بۆته‌ قوربانى پیاوه‌كه‌ى، زریان ئافره‌تێكى ئازابووه‌ كه‌ نه‌یهێشتووه‌ ته‌سلیم به‌ حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانى مێرده‌كه‌ى بێت، پێموایه‌ ئه‌گه‌ر رای نه‌كردیا له‌وانه‌بوو ئێستا یه‌كێك بوایه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ گیرۆده‌ى حه‌ز و ئاره‌زووه‌ سێكسیه‌كانى پیاوان بوایه‌ چونكه‌ مرۆڤ هه‌رئه‌وه‌نده‌ ترسى له‌به‌رامبه‌ر كارێًكدا شكا ئیدى به‌لایه‌وه‌ى ئاسایی ده‌بێت و حه‌ز ده‌كات به‌رده‌وام بێت.

ناسك سعید - سلێمانى
Top