كێ لە چارەنووسی (زەمەن) بەرپرسیا
June 1, 2010
کۆمەڵایەتی
(زەمەن) كچێكی جوان و ژكیلە بوو لە خێزانێكی حەوت ئەندامی نیمچە مامناوەندی شاری بەغدا دەژیا و هێشتا تەمەنی نە گەیشتبووە چواردە بەهار لەلایەن خانەوادەكەی لە كوڕێكی ناسیاوی خۆیان مارەی دەكەن و بێ ئەوەی رەزامەندی ئەو لەسەر ئەم شووكردنە وەربگرن ، دوای مارە بڕینی بە دوو هەفتەیەك دەچێتە نێو ژیانی هاوسەرگیری و بێ ئەوەی شتێك بزانێت دەربارەی ماڵ و خێزان بەڕێوەبردن، بۆیە لەگەڵ ئەو كوڕە ناكۆك و دەبن و لەگەڵ یەكتری ناگونجێن، دوای هەفتەیەك زیزبوونی( زەمەن) بۆ ماڵە باوانی دەست پێ دەكات و شەڕوگرفتەكانیان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەكات، تا دەگاتە رادەی لێك جیابوونەوەیان، بەڵام ئایا گەڕانەوەی (زەمەن) بۆ ماڵی باوكی كارێكی ئاسان دەبێت و ئەو باوكە تەمەن شەست ساڵە دەتوانی بژێوی حەوت سەر خێزان دابین بكات ئاخو پێویستی بە دەستی كەسێك نییە كەوا ئەم بارەقوڕسەی سەر شانی كەمێك سوك بكات و لەم گرانیە هاوكاری بكات؟ بۆیە چەندین خزم ناوسیا و تێ دەگەینێت بۆ ئەوەی كارێك بۆ (زەمەن) كچی بدۆزنەوە و تا ئەو رۆژەی یەكێك لە ناسیاوەكانی پێی رادەگەیەنێ كەوا كارێكیان بۆ(زەمەن) لە یەكێك لە كۆمپانیاكن دۆزیتەوە، بەمجۆرە(زەمەن) لەم كۆمپانیایە دەبێتە فەرمانبەر و ماوەی چەندین مانگ لە كارەكەی بەردەوام دەبێت تا ئەوڕۆژەی ئافرەتێك بۆ هەر كارێك بێت سەردانی ئەم كۆمپانیایە دەكات و لەگڵ (زەمەن) دەكەونە قسەكردن دوای ئەوە(زەمەن) باسی خۆی و ژیانی خۆی لای ئەم ئافرەتە دەكات و ئەویش وادەی پێدەدات كارێكی باشتری بۆ بدۆزێتەوە دوای چەند رۆژ لەسەردانەكەی پەیوەندی بە(زەمەن) ەوە دەكات و كە كارێكی باشی بۆ دۆزیوەتەوە بەڵام لە نێو شاری بەغدا نییە و مانگێ چەند رۆژێك دەچنە شارەكانی دیكەی عێراق و ئەو رۆژانەی لە ماڵیشن مووچەی خۆیان وەردەگرن، (زەمەن)یش ئەمە بە ماڵی خۆیان رادەگەیەنێ و ئەوانیش لارییان نابێت، بۆیە بەیانی نووسراوێك بۆ بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەنووسێت و دەستبەرداری كاری كۆمپانیای دەبێ بەمجۆرە خۆی بۆ كاری نوێ ئامادە دەكات تا ئەو رۆژەی وادەی سەفەركردنیان دیاری دەكرێت و لەگەڵ چەند ئافرەتێكی دیكە روو دەكەنە شاری دهۆك و لەوێ چەند رۆژ لە خانوویەك دەبن و دوای چەند رۆژێك ئەو كەسەی كە سەرپەشتیان دەكات هەر ئافرەتە و لەگەڵ پیاوێك رەوان دەكات تا تۆڕەی(زەمەن) دێت.
(زەمەن) دەڵێت: كاتێ سمسارەكە بانگی كردم زۆر خۆشحاڵبووم گوتم:كاریان بۆ دۆزیمەتەوە پێی گوتم تۆ لەگەڵ ئەم پیاوە دەچیت و هەرچی پێ گوتی، نابێ لە قسەی دەرچی و دەبێ بۆی جێبەجێ بكەی، ئەوەبوو لەگەڵ پیاوەكە سەركەوتم و تاكو منی بردە خانوویەكی چۆڵ كەسم تیا بەرچاو نەدەكەوت و پێی گوتم بڕۆ ئەم ژوورە و ئەویش لە دوای من هاتوو گوتی: خۆ دەزانی كاری تۆ چییە و من تۆم بۆ هێناوەتە ئێرە، جلەكانی لەبەردا كەندموو بە ئارەزووی خۆی كەوتە گیانم و سەرەتا لە ماچكردن و و تا رادەی سیكس و ئەوەی كردی لەگەڵم و تا بەیانی لەلای خەوتم و بەیانیش منی بردەوە بۆ شوێنی خۆمان، من سەرەتا هەوڵی زۆرم دا بۆ ئەوەی ئەم كارە نەكەم بەڵام دوای چی دوای ئەوەی بە ئافرەتێكی داوێن پیس و بەدرەوەشت ناوم برابوو ناچاربووم لەسەر ئەم كارە بەردەوام بم چونكە كاری دیم دەست نەدەكەوت، ئەگەر ئەم كارەشم نەكردبا ئەوە خێزانەكەم لە برسان دەمردن چونكە بەم دوایە باوكیشم تووشی نەخۆشی بوو كاری پێ نەدەكرا، ئەوە ماوەی ساڵێكە من ئەو كارە دەكەم و مانگی چەند رۆژ دەچینە شارێك و دوایی دەگەڕێنەوە شاری بەغدا و ئەو پارەی كە بەمجۆرە دەستمان دەكەوێت مەسروفی خانەوادەكەمانی پێ دەكەین و دووبارە دەگەڕێینەوە بۆ شارێكی دیكە و كارەكەمان بەمجۆرە بوو تا رۆژێك پۆلیس هاتوو لەم خانووەی لێی بووین دەستگیری كردین و دادگاش بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی كردم.