لە 20ی ئەم مانگەوە رێگە دەدرێت راوە ماسی لە كوردستان دەست پێبكاتەوە
June 19, 2017
راپۆرتەکان
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند كە لە رۆژی 20/ 6/2017 رێگەدەدرێت بە دەست پێكردنەوەی راوە ماسی بە شێوازە رێگا پێدراوەكان، ئەمەو بە فەرمانی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە نووسراوی فەرمی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بە ناوەڕۆكی ئەم بڕیارە ئاگاداركردۆتەوە كە رێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بگرنەبەر، هەر وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە كە بە بۆنەی هاتنی پشووەكانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، كە رێكەوتە لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی قەدەغەكردنی راوەماسی و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، بڕیاردرا لە رۆژی 20/6/2017 ـه وە رێگە بدرێت بە راوكردنی ماسی بەپێی ئەو شێوازانەی كە رێگەیان پێدراوە.