لە وۆرك شۆپێكی كشتوكاڵیی چیك و كوردستاندا: ئەنجومەنی ئابووری بڕیاری دا (8) بەنداو تەواوبكرێت و بەرهەمهێنانی تراكتۆر لەگەڵ چیك واژۆدەكرێت

لە وۆرك شۆپێكی كشتوكاڵیی چیك و كوردستاندا: ئەنجومەنی ئابووری بڕیاری دا (8) بەنداو تەواوبكرێت و بەرهەمهێنانی تراكتۆر لەگەڵ چیك واژۆدەكرێت
گــوڵان/بەهادین جەلال
بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و مستەر (چیری شیر) بریكاری وەزیری كشتوكاڵی كۆماری چیك و (ئیچ.ئی. جان ڤایچیتاڵ) باڵیۆزی چیك لە عێراق و(ئیڤا دراداكۆڤا) كونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆمپانیا زەبەلاحەكان و زانكۆكانی چیك و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و پسپۆڕو شارەزایان و مامۆستایانی زانكۆ، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو وۆرك شۆپێكی كشتوكاڵی تایبەت بە پڕۆژە هاوبەشەكان بەڕێوەچوو، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وتەیەك وۆرك شۆپەكەی كردەوە، ئاماژەی بەڕۆڵی گرنگی چیك كرد لە بەشداریكردن لە پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمدا دواتر باسی لە چەندین بواری هاوكاریكردن كرد لەگەڵ ئەو وڵاتە، بە تایبەتیش كە بەم نزیكانە رێكەوتننامەیەك لەنێوانیاندا واژۆدەكرێت تایبەت بە پڕۆژەی تراكتۆری زیتۆری چیكی كە لە لای خۆمان بە عەنتەر ناسراوە كاتێ سەردانی چیك دەكەین لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە ، ئەم پڕۆژەیەش بە سێ قۆناخ ئەنجامدەدرێت، یەكەمیان كڕینی چەند نموونەیەكی ئەم تراكتۆرەو پێدانی بە جووتیاران بە نرخی پاڵپشت دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، دووەمیان قۆناغی كۆكردنەوە، سێیەمیان دروستكردن و بەرهەمهێنانی تراكتۆر و فرۆشتنی بە جووتیاران بە نرخێكی گونجاو، لەلایەكی دیكەوە باسی لە گرنگیی ئاو كردو ئاماژەی بە خراپ بەكارهێنان و بەفیڕۆدانی ئاوی كرد وێڕای بەرنامەی وڵاتانی دەوروبەر كە چەندین بەنداویان لەسەر ئەو رووبارانە درووستكردووە كە دەڕژێنە خاكی كوردستانەوە، مزگێنییەكی راگەیاند كە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری بڕیاری داوە 8 بەنداو لە ماوەیەكی كورتدا تەواوبكرێت، ئەمە وێڕای چەندین بابەتی دیكە كە لە وتارەكەیدا ئاماژەی پێكرد، دواتر بریكاری وەزیری كشتوكاڵی كۆماری چیك و باڵیۆزی چیك لە عێراق وكونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری بازرگانی كۆمپانیای تراكتۆری زیتۆر وتاریان خوێندەوە ئامادەبوونی خۆیان دووپاتكردەوە بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم و ئەنجامدانی پڕۆژەی كشتوكاڵیی هاوبەش، ئینجا وۆرك شۆپەكە دەستی پێكردو تێیدا بە ئامێری داتاشۆ ئاماژە بە هەنگاوەكانی كاركردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان كرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆیان لەسەركرا.
Top