لە پێشبركێی كۆرەك تیلیكۆم سێ براوەی تر بوونە خاوەنی سێ ئۆتۆمبیلی (تۆیۆتای کۆرۆللای کیلۆمەترسفر)

لە پێشبركێی كۆرەك تیلیكۆم سێ براوەی تر بوونە خاوەنی سێ ئۆتۆمبیلی (تۆیۆتای کۆرۆللای کیلۆمەترسفر)
گوڵان-زانا خالید
کورەك تیلیکۆم ئێوارەی هەینی لەفامڵی مۆڵ هەڵسا بەئەنجامدانی دووەم تیروپشکی (پێشبڕکێی گەورەی ) بەبەژداربوونی سێ براوەی ترلە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان، كە سێ براوە بەخت یاوەریان بوو بوونە خاوەنی سێ ئۆتۆمبیلی (تۆیۆتای کۆرۆللای کیلۆمەترسفر). ئەم پێشبڕكێیە تا دوو هەفتەی تر بەردەوام دەبێت و ژمارەیەكی تری ئۆتۆمبێل بۆ براوەكان تەرخانكراوە. زانا خالید لەراگەیاندنی كۆرەك تیلیكۆمەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان ئاماژەی بە پێشبركێكە كردوو وتی:( لەرێگەی پێشبركێی گەورەی كۆڕەك هەلی بردنەوە بە یەكێك لە خەڵاتە بەرزەكانی كە بۆ بەشداربووانی لە پێشبركێی گەورەی كۆڕەكەوە دابین كراوە لە فیستیڤاڵێكی گەورەدا كە لەفاملی مۆڵ رێكخراوە و سێ هەفتە دەخایەنێت بەشداربووان دەتوانن ببنە خاوەنی ئەو خەڵاتە گەورانە ئەمەش تەنیا بەناردنی كورتە نامەیەك بۆ ژمارە 280 ، هاوكات ناوی براوەكان لەو فیستیڤاڵەدا راستەوخۆ لەهەردوو كەناڵی كۆڕەك و كەناڵی 4 بڵاودەكرێتەوە .

ئەمە یەکەم جار نیە کورەک هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی چالاکی لەم ئاستەدا،بەڵکو لەمەوبەر کورەک هەڵساوە بە ئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی سپۆنسەر و پاڵپشتی کردووە لە چەندین بواری جیادا لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان و عێڕاقدا ،ئەمەش لەمەوە سەرچاوەی گرتووە کورەک هەمیشە باوەری بەوە هەیە کە بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەی کۆمەڵگاکەمان .کورەک سەلماندویەتی بەردەوام لە کۆششکردنە بۆ دابینکردنی پێداویستی بەژدار بووانی،ئەمەش نموونەیەکە ئامانجی کورەک تەنها گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندی نیە بەڵکو ئامانجی سەرەکی سوود گەیاندنە بە بەژداربووانی خۆی بە بەخشینی چەندین دیاری بەنرخ).
Top