پـڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2016

پـڕ فرۆشترین ئۆتۆمبێلی ساڵی 2016
کۆمپانیای ( ڤۆڵکس واگن )ـی ئه‌ڵمانی بڵاوی کردەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێنج ملیۆن و 116 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و ئاستی فرۆشتنەکەی به‌ به‌راوورد به‌ ساڵی رابردوو 1.5% بەرزبووەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ ماوەی چوار ساڵی لەسەر یەک واتە لە ساڵی 2012 تا 2015 پڕفرۆشترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل بووە لە جیهاندا و‌ ئاشکرای کرد ئاستی فرۆشتنی لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 0.6% دابەزیوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 992 هەزار ئۆتۆمبێل لە کاتێکدا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەو کۆمپانیایە پێنج ملیۆن و 21 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووه‌.

کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕزی ئه‌مەریكی کە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە لە ئەمەریکا بە پلەی سێیەم دێت لەدوای ڤۆڵکس واگن و تۆیۆتا و لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا توانیویەتی چوار ملیۆن و 760 هەزار ئۆتۆمبێل بفرۆشێت و ئاستی فرۆشتنیشی 1.2% بەرز بکاتەوە.



xor
Top