حکومەتی هەرێمی کوردستان 50 ملیۆن دۆلاری به ئیداره‌ی كه‌ركووك داوه
August 8, 2016
راپۆرتەکان
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک بەوەکالەت گوتی "تاوه‌كو 25 -6-2015 له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق بوو كه پاره‌ی پترۆدۆلارمان پێبدات، دوای ئه‌وه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رێكکه‌وتنكراو نه‌وت لەڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه ده‌چێته جیهان له‌و كاته‌وه هه‌رێمی كوردستانی پێدانی پترۆدۆلاری به كه‌ركووك كرده سه‌ر شانی خۆی.
ئیداره‌ی كه‌ركووك بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به ده‌ستی گه‌یشتوه، سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت قه‌رزی به‌ڵێنده‌رانی پێبداته‌وه و ئه‌و پرۆژانه‌ی پێ ته‌واو بكات كه له ئێستایدا بۆ پارێزگاكه گرنگن، به نیازیشن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پترۆدۆلاریشی لێبده‌ن.
ره‌مله حه‌مید عوبێدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێت "به تایبەتی له‌م قۆناخه‌دا لایه‌نی ئه‌منی و خزمه‌تگوزرای وه‌ك كاره‌با و كه‌رتی ته‌ندروستی به لامانه‌وه زۆر گرنگه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پترۆدۆلاریش خه‌رج بكرێت.
حكومه‌تی عیراق یەک ترلیۆن و 500 ملیۆن دینار، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و پتردۆلار قه‌رزاری كه‌ركووكه، بۆ ئه‌مساڵیش هیچ بودجه‌یكی بۆ ئه‌م پارێزگایه نه‌ناردووه، ئێستا 430 ی پرۆژه كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه.
رووداو