کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوون ناتوان قیستەکانیان بدەنەوە

کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوون ناتوان قیستەکانیان بدەنەوە
ماوەی دوو ساڵە کڕیارانی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان ناتوانن وەک ساڵانی رابردوو قیستەکانیان بدەنەوە، ئێستاش بەهۆی نەدانەوەی ئەو قیستانە بەشێك لە خاوەن پرۆژەکان سکاڵایان لەسەر کڕیارەکانیان لە دادگاکان تۆمارکردووە.

بەهۆی قەیرانی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی پاشەكەوت كردووە، ئەوەش وایكردووە، مووچەخۆران نەتوانن لە مووچەكانیان پارەی ئەو قیستانە بدەنەوە كە پێش قەیرانی دارایی كڕیویانە.

بەشێک لە خاوەن پرۆژەکان بۆ دەستگرتنی کڕیارەکانیان و ئاسانكاری بۆ دانەوەی قیستەكان، دووبارە گۆڕانکاریان لە گرێبەستەکانیان کردووە، بەڵام بەشێکیشیان ئەوەیان نەكردووە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەستەی وەبەرهێنان ئامادەکاری خۆی کردووە و دەیەوێت لە کۆبوونەوە ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان گفتووگۆی لەو بارەیەوە بکات، تاوەکو هەر چۆنێک بێت رێگایەک بۆ ئەو ئاریشەیە بدۆزێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، لە هەرێمی کوردستان 175 پرۆژەی نیشتەجێبوون هەن، کە لەسەر رووبەری زیاتر لە 23 هەزار دۆنم زەوی دروستکراون.




rudaw
Top