ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!

باشترین ستراتیژییەت بۆ زامنكردنی گەشەكردنی خێرا..
ئابووری بازاڕ لەژێر سەروەری یاسا كار دەكات و بەرگری لەموڵكدارێتی تایبەتی و ئازادییەكانی تاك دەگرێت، كاتێك فەلسەفەو سیاسەتێكی ئابووری تۆكمە نەبێت بۆ بەهێزكردنی ئابووری وڵات و گەشەكردنی كەرتی تایبەت، ئەو كات سەرجەم فاكتەرەكانی گەشەسەندن پاشاكشە دەكەن و دۆخی بێبازاڕی لێدەكەوێتەوە. رەنگە پەیڕەوكردنی فەلسەفەو سیستەمی ئابووری بازاڕ لەگەڵ هەموو خواست و ئومێدەكانی مرۆڤایەتی نەگونجێت، بەڵام مرۆڤایەتی لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە. لەم باسەدا نامانەوێت لەسەر بەرنامە قسەبكەین بەرنامە باشە یاخوود خراپە مەبەستی ئەم بابەتە نییە، زیاتر دەمانەوێت لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە قسەبكەین، كەئایا پەیوەندی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی چی یە؟ چی بكرێت بۆ ئەوەی ئەم دوو كەرتە هاوكارو هەماهەنگ بن بۆ گەیشتن بەئابووری بازاڕو لابردنی ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم پەرەپێدانی ئابووری؟ ئەمە ئەركی میدیاو راگەیاندنی ئابوورییە كە هەڵسەنگاندنی بەرنامەو كارەكان بكات و خوێندنەوەی ئابوورییانەی تایبەت بەخۆی هەبێت، میدیا راستییەكان بەخەڵكی دەڵێت و خوێندنەوەی زانستی و پرۆڤیشناڵانەشی بۆ پێشكەوتنی كەرتە ئابوورییەكان هەیە، راگەیاندنی ئابووری لەدژی رەخنەو دەرخستنی دەستكەوتەكان نییە بەڵكو رۆژنامەنووسی ئابووری هەردوو واقیعەكەو راستییەكان بەخەڵكی دەڵێت. هەرێمی كوردستان لەقۆناغێكی هەستیاردایە ئەویش قۆناغی بنیاتنانەوەو ئاوەدانكردنەوەیە، دانانی بەرنامەو پلانی ئابووری كارێكی ئاسان نییە، رەنگە هەموو كتێبخانەی جیهان بگەڕێین مێژوویەك بۆ وڵاتانی دواكەوتوو تازەپێگەیشتوو نەدۆزینەوە كەباس لەئەزموونێكی سەركەوتووی پەرەپێدانی خۆیمان بۆ بكات،تاوەكو لەهەرێمی كوردستان پیادەی بكەین، وڵاتانی تازەپێگەیشتوو مێژووی شەڕیان هەیە، هاوكات بارودۆخەكەو واقیعەكانیش جیاوازە، ئەوەتا ئەزموونی مەنگۆلیاو بیلاروسیا وەكو ئەزموونی چیك و سلۆڤاكیا نییە، لەپیرۆش ئەزموونی پەرەپێدانی ئابووری كەموكورتی تێكەوت و هاوڵاتیانی پیرۆ پۆلیس بەدوژمن دەزانن نەك بەپارێزگاریكردنی یاسا. لەدەوڵەتە دیموكراسییەكاندا پۆلیس داری بەدەستەوەیە بۆ چەسپاندنی یاساو لەدەوڵەتانی تازەپێگەیشتووەكانیش چەكی پێیە، لەوڵاتانی دیموكراتییەت میللەت یاسا جێبەجێ دەكات و پۆلیس دەیپارێزێت، بۆیە ئاساییە لەم قۆناغە راگوزەری ئابووری هەرێمی كوردستان كەموكورتی روو بدات، گرنگ ئەوەیە زوو لەڕێگای هەڵسەنگاندنەوە خەلەلەكان دەستنیشان بكرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێنەوە، ئەوەتا ئابووری هەرێمی كوردستان ئاراستەی ئابووری بازاڕ دەكرێت، جێبەجێكردنی ئەم سیستەمەش كارێكی وائاسان نییەو بێ ئاستەنگ و بەربەست نییە، پێویستە ئەو ئاستەنگانە هەڵگیرێت تاوەكو بەهاوشێوەی ئەزموونە سەركەوتووەكانی وڵاتانی جیهان ئابوورییەكەمان بگاتە دۆخی پەرەپێدانی ئابووری.

Top