ئایا كیم كارداشیان و هاوسەركەی جیابوونەتەوە

ئایا كیم كارداشیان و هاوسەركەی جیابوونەتەوە
لە ئێستادا بەشێك لە میدیا جیهانییەكان وەهای بۆ دەچن كە خانمە ئەستێرەی ئەمریكی (كیم كارداشیان) و گۆرانیبێژو ڕاپەری ئەمریكی (كانێ وێستی) دوای 6 ساڵ لە هاوسەرگیریان جیابووەنەوە .

بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕۆژنامەكان جیابوونەوەی ئەم دوو ناودارە بووەتەوە شتێكی نیمچە ڕاست, ئەمەش لە كاتێكدایە كە كیم كارداشیان تەنها لەگەڵ منداڵەكانیدا بۆنەو ئاهەنگی دەگێڕا بەڵام بەبێ ئامادەبوونی (كانێ وێست)ی هاوژینی, لەلایەكی تریشەوە كارداشیان وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەركەوت ئەڵقەی هاوسەرگیری لە پەنجەدا نەبوو كە ئەمەش وای كرد هەواڵی جیابوونەوەیان ببێتە شتێكی ڕاست .

لە ماوەكانی ڕابردوو كانێ وێست و كیم كارداشیان بۆ جیابوونەوەیان, بە شێوەیەكی فەرمی لە دادگا سكاڵایان تۆماركردو ماوەی چەند مانگێك لەیەكتر دوور كەوتنەوە, سەرەتای سەرهەڵدانی كێشەكان لە میدیاو ڕۆژنامەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە كانێ وێست خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید كرد, كە لەوكاتەدا كیم كارداشیان بێ دەنگ نەبوو و لە پێگەی خۆیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەجۆرێك وەسفی كانێ وێستی دەكرد ئەوە لەدواڕۆژدا زیانی بۆ منداڵ و خێزانەكەیان دەبێت و شتێكی باش نابێت كە وێست بەشداری لە پرۆسەی لەو جۆرە بكات, سەرەڕای زۆری سامانەكەیان بەڵام ئەوەش بووەتە كێشەیەك لە نێوانیاندا كە ساماناكەی كانێ وێست دەگاتە نزیك 1.3 ملیار دۆلار و سامانەكەی (كیم كارداشیان)یش دەگاتە نزیك 900ملیۆن دۆلاری ئەمریكی .
Top