ستافی فێستیڤاڵی سینه‌مای دژی تیرۆر چاوه‌ڕوانی ڕێنوێنیی نوێن
له‌مباره‌یه‌وه پشتیوان عبدوڵا، سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه ڕایگه‌یاند: "تاوه‌كوو ئێستا دیار نییه كه ئایا ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی ڕابردوو فێستیڤاڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت یاخود نا، چونكه ئێمه چاوه‌ڕوانی لێژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كه‌ین كه ڕێنوێنیی نوێ ده‌ربكات، كه ئایا ڕێگا ده‌درێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه یاخود نا".
گوتیشی: "ڕاسته تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا كه‌می كردووه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه به‌رده‌وامن، بۆیه تاوه‌كوو ڕێنوێنیه نوێیه‌كان بڵاو نه‌بنه‌وه، ئێمه بڕیار له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه ناده‌ین و ئاماده‌كاریش ناكه‌ین".
تاوه‌كوو ئێستا پێنج خولی ئه‌و فێستیڤاڵه له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له ڕۆژی یه‌كی شوبات له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوونه، له ڕۆژانی فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن.
basnews