ئەیوب عەلی بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە
ئەیوب عەلی بەرهەمی (هۆرە)ی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاو كردەوە, هەروەها لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نووسیویەتی: ئەم بەرهەمە بەناوی (هۆرە), تایبەت بۆ پەیج تۆماركراوە..پێشكەشە بە ئێوەی هونەردۆست و خۆشەویست كە بەردەوام پەیامی پڕ لە ڕێزو دڵسۆزیی خۆتان دەنێرن بۆمان .
هونراوەكەی لەلایەن هێمن عەلی(دڵبرین) نووسراوە, هەروەها لاوك دانا و ئەیوب عەلی كاری میوزیكی بەرهەمەكەیان ئەنجامداوە .
دوایین بەرهەمی هونەری (ئەیوب عەلی) بریتی بوو لە گۆرانی(زرمەی دێت) كە گۆرانییەكی شاد و هەڵپەڕكێیەو لە 6ی نۆڤەمبەری ساڵی پار بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .