کتێبی (ڕۆژئاوای کوردستان) چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی (ڕۆژئاوای کوردستان) چاپ و بڵاو کرایەوە
نووسەر، ھەندرێن شێخ راغب شەشەمین پەرتووکی خۆی بەناونیشانی (ڕۆژئاوای کوردستان) چاپ و بڵاو کردەوە.

ھەندرێن شێخ راغب لەبارەی کتێبە نوێیەکەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو کتێبە ٤١٤ لاپەڕەیە و لە چاپخانەی (کارۆ) لە شاری سلێمانی لەسەر ئەرکی خۆم چاپم کردووە".

گوتیشی: "کتێبەکە کە بەشی یەکەمە باسی ڕووداوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سووریا و کێشەی کورد لەو وڵاتە دەکات کە ڕێگای بە ئامانج گەیشتنی کورد لەو وڵاتە ڕێگایەکی پێچاوپێچ و پڕ چاڵ و کەندو کۆسپە، بە شێوەیەک نازاندرێت لە کام گۆشەی وڵاتی سووریا ئایندەی کورد باسی لێوە بکرێت".

باسی لەوەش کرد: "لەو کتێبەدا باسی ھەریەک لە ڕۆڵی تورکیا و ڕووسیا و وڵاتانی ئەورووپا لەگەڵ کوردی ئەو وڵاتە کراوە و ئاماژە بە داھاتووی کورد لەو وڵاتە کراوە".

ھەندرێ، شێخ راغب بەدەر لەو بەرھەمە نوێیەی، خاوەنی پێنج کتێبی دیکەیە کە زۆربەیان لەسەر سیاسەت و چارەنووسی کورد و عێراقن.

basnews
Top