کتێبی دەڤەری برادۆست چاپ و بڵاودەکرێتەوە

کتێبی دەڤەری برادۆست چاپ و بڵاودەکرێتەوە
کتێبی (دەڤەری برادۆست)، توێژینەوەیەکە لەبارەی مێژوو و شوێنەوار و کەلەپووری دەڤەری برادۆست و وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاو بکرێتەوە.

د. زێدان برادۆستی، نووسەری کتێبی (دەڤەری برادۆست) ڕایگەیاند: "کتێبی (دەڤەری برادۆست) توێژینەوەیەکە لە حەفت بەشی زانستی پێک دێت و تیایدا باس لە مێژوو و کەلەپووری سنووری دەڤەری برادۆست بە گشتی و دابەشبوونی بەسەر چەند گوندێکدا، لەگەڵ ڕەچەڵەک و پێکهاتە و میرنشین و حکوومەتی هۆزی برادۆست و ڕۆڵی میرانی برادۆست لە دەرەوەی دەڤەرەکە و لێکدانەوە وشەی برادۆست و گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی ناحیەی برادۆست و کۆتایهاتنی سەردەمی فەڕمانڕەوایی عوسمانییەکان".

ڕوونیشیکردەوە "کتێبەکە 43 هەزار و 767 وشە پێک دێت و ژمارە سپاردنی 1089 لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکانی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە و پشت بە چەندین سەرچاوەی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی و زمانەکانی تر بەستراوە و ئەمساڵ لە وڵاتی ئێران چاپ دەکرێت و دواتر لە کوردستان بڵاو دەکرێتەوە".

basnews
Top