کورتە فیلمی شانشینی کوردستان بەرهەم هات
![کورتە فیلمی شانشینی کوردستان بەرهەم هات](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/kingdom1of1k.jpg )
ئەم فیلمە کە شەشەمین بەرهەمی دەرهێنەری کورد، گابار چۆلی دانیشتووی کەنەدایە، چیرۆکی فیلمەکە باس لە شانشینی کوردستان دەکات کە کوردە دوای هەرەسهینانی کۆماری کوردستان پەرتەوازە دەبن و شوێنێک شک نابەن بە ناوی کوردستان کە تێیدا بژین و بە ناچاری روو دەکەنە ئاسمان و لە شوێنیکی نێوان هەساری زەوی و مەریخ دەژین، لەوێ منداڵان پەروەدە دەکرێن و ماموستاکەیان جار بە جار سەردانی زەوی دەکات و بابەتی سەرنجڕاکێشی سەرزەوییان بۆ دەهێنێت و هەواڵی مرۆڤەکانی سەر زەویان بۆ باس دەکات و چەندین بابەتی تری سەرنجڕاکێش کە گوزارشتە لە تاکی کوردستانی .
کورتە فیلمی شانسینی کوردستان لەلایەن ستافێکی تەکنیکی و ئەکادیمیی کەنەدی و بە هاوکاریی تیمیکی سینەماکارانی کوردی لەوانە شیرین جیهانی، ئاری عارف و سەربەست رەزا گەرمیانی و عیسا مێرگەسۆری و کوردستان بیدۆخ و شڤان ئاکرەیی و سوفیان کوردی بەرهەم هاتووە.
ئەکتەرەکان لە نەتەوە جیاجیاکانی دانیشتووی کەنەدا پێک هاتوون کە دوویان کوردن بە ناوی ئارینا عیسا و کیاڤەش و چاوەڕێی بەشداری لە فێستیڤالەکانی لێ دەکریت.
گابار چۆلی کە دەرهێنەری ئەم فیلمەیە بە کەسێکی ئەکادیمیی بواری سینەما دەناسرێت و پەیوەندییەکی باشی لەگەل سینەماکارانی ڤانکۆڤەری کەنەدا هەیە و kingdom of kurdistan شەشەمین بەرهەمی سینەمایی ئەو دەرهێنەرە کوردیە.
basnews