ئاریاس سەرجەم پۆستەكانی لە ئەنستگرام لابرد
وەك دەستپێكێكی تر و وەرزێكی نوێی هونەری بۆ ساڵی نوێی 2021, هونەرمەند ئاریاس جەوان سەرجەم وێنەو ڤیدیۆكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام دلیت كرد, هەروەها لە پۆستێكی نوێیدا كەلە بەشی ستۆری خۆی بڵاوی كردەوە دەڵێت: تا ئەمڕۆ هەرچیم كردووە پێشكەشتان بێت..هەرچی بەرهەمم لە لاتانە بیرەورییان لەگەڵ درووست بكەن و ڕایانگرن و خۆشتان بوێت..من لەمەودوا پێویستم بە ئاڵوگۆڕە..خۆشم دەوێن .
ئاریاس جەوان كە خاوەنی چوار ئەلبۆمی گۆرانییە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (ئەڕۆم) لە 20/12/2020 بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .