بەرهەمی سینەماكارێكی كورد دەچێتە پەنجاهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆتێردام

بەرهەمی سینەماكارێكی كورد دەچێتە پەنجاهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕۆتێردام
نوێترین پرۆژەی سینەمایی سینەماكاری سەربەخۆی كورد "كەیوان كەریمی" لە نێوان 17 پرۆژەی هەڵبژاردەی دنیا لە بەشی "سینەماڕت" لە پەنجاهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ڕۆتێردام" لە وڵاتی هۆڵەندا هەڵبژێردرا.

"ئایا ئێوە شتێك سەبارەت بە ئومێد دەزانن؟" Do you know anything about Omid? نوێترین و دووهەمین پرۆژەی سینەمایی سینەماكاری بانەیی "كەیوان كەریمی"یە، لە نوێترین و دووهەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا وەكو تەنیا پڕۆژەی سینەمای ئێران، لە نێوان 17 پرۆژەی هەڵبژاردەی سینەمای جیهان لە بەشی "سینەماڕت" CineMart ی فیستیڤالەكە بەشدارە.

"سینەماڕت" بە یەكەمین گرنگترین و گەورەترین بازاڕی بەرهەمی هاوبەش لە جیهان دێتە ئەژماركردن.

basnews
Top